Traducción de los significados del Sagrado Corán - Traducción kurdo - Salahuddin * - Índice de traducciones


Traducción de significados Versículo: (40) Capítulo: Sura Al-Tawba
إِلَّا تَنصُرُوهُ فَقَدۡ نَصَرَهُ ٱللَّهُ إِذۡ أَخۡرَجَهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ثَانِيَ ٱثۡنَيۡنِ إِذۡ هُمَا فِي ٱلۡغَارِ إِذۡ يَقُولُ لِصَٰحِبِهِۦ لَا تَحۡزَنۡ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَنَاۖ فَأَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَيۡهِ وَأَيَّدَهُۥ بِجُنُودٖ لَّمۡ تَرَوۡهَا وَجَعَلَ كَلِمَةَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ٱلسُّفۡلَىٰۗ وَكَلِمَةُ ٱللَّهِ هِيَ ٱلۡعُلۡيَاۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ
{فەزڵی ئەبو بەكری صدیق} [ إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ ] ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - سه‌رنه‌خه‌ن و له‌گه‌ڵیدا جیهاد نه‌كه‌ن ئه‌وه‌ به‌دڵنیایی خوای گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ری خوای - صلى الله عليه وسلم - سه‌رخست [ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ ] كاتێك كافران له‌ مه‌ككه‌ ده‌ریان كرد كه‌ یه‌كێك بوو له‌ دوو كه‌سه‌كه‌: كه‌ پێغه‌مبه‌ری خواو - صلى الله عليه وسلم - ئه‌بوبه‌كر بوو (خواى لێ ڕازی بێت) [ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ ] كاتێك له‌ ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا بوون له‌ شاخی (ثهور) كه‌ نزیكه‌ له‌ مه‌ككه‌ له‌ كاتى كۆچ كردنیان بۆ مه‌دینه‌ [ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا ] كاتێك كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - به‌ هاوڕێكه‌ی ئه‌فه‌رمووێ كه‌ ئه‌بوبه‌كره‌: خه‌فه‌ت مه‌خۆ خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵمانه‌، كه‌ ئه‌بوبه‌كر خه‌فه‌تی له‌وه‌ ئه‌خوارد فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ كافران له‌سه‌ر ئه‌شكه‌وته‌كه‌ ته‌ماشای پێی خۆیان بكه‌ن ده‌مانبینن، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووی: خه‌فه‌ت مه‌خۆ خوامان له‌گه‌ڵدایه‌و سه‌رمان ئه‌خات تۆ گومانى چى به‌ دوو كه‌س ده‌به‌یت كه‌ خواى گه‌وره‌ سێیه‌میانه‌ [ فَأَنْزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَيْهِ ] خوای گه‌وره‌ هێمنی و ئارامی دابه‌زانده‌ سه‌ر دڵی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - [ وَأَيَّدَهُ بِجُنُودٍ لَمْ تَرَوْهَا ] وه‌ پشتیوانی كرد به‌ سه‌رباز كه‌ ئه‌مان ئه‌و سه‌ربازانه‌یان نه‌بینی كه‌ مه‌لائیكه‌ت بوون [ وَجَعَلَ كَلِمَةَ الَّذِينَ كَفَرُوا السُّفْلَى ] وه‌ وشه‌ی كافران كه‌ شیركه‌ خوای گه‌وره‌ نزمی كرد [ وَكَلِمَةُ اللَّهِ هِيَ الْعُلْيَا ] وه‌ وشه‌ی خوای گه‌وره‌ كه‌ ته‌وحیدو (لا إله‌ إلا الله) یه‌ خوای گه‌وره‌ به‌رزی كرده‌وه‌ [ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٤٠) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌ست و كاربه‌جێیه‌.
Las Exégesis Árabes:
 
Traducción de significados Versículo: (40) Capítulo: Sura Al-Tawba
Índice de Capítulos Número de página
 
Traducción de los significados del Sagrado Corán - Traducción kurdo - Salahuddin - Índice de traducciones

Traducción de los significados del Noble Corán al kurdo por Salahuddin Abdulkarim

Cerrar