ترجمهٔ معانی قرآن کریم - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - لیست ترجمه ها


ترجمهٔ معانی آیه: (32) سوره: سوره يوسف
قَالَتۡ فَذَٰلِكُنَّ ٱلَّذِي لُمۡتُنَّنِي فِيهِۖ وَلَقَدۡ رَٰوَدتُّهُۥ عَن نَّفۡسِهِۦ فَٱسۡتَعۡصَمَۖ وَلَئِن لَّمۡ يَفۡعَلۡ مَآ ءَامُرُهُۥ لَيُسۡجَنَنَّ وَلَيَكُونٗا مِّنَ ٱلصَّٰغِرِينَ
ژنەکەی عەزیزی میسر کاتێک ئەو ژنانەی بەو حاڵەوە بینی پێی وتن: ئەوە ئەو لاوە بوو کە ئێوە بە ھۆیەوە تانە و تەشەرەتان لێدام کە خۆشەویستی چووبویە نێو دڵمەوە، بێگومان من داوام لێکرد و فرت وفێڵم کرد بۆ ھەڵخەڵەتاندنی، بەڵام ئەو ڕازی نەبوو بە داواکەم، ئەگەر بێتو ئێستاش ئەوەی من فەرمانی بەسەردا دەکەم جێ بەجێی نەکات ئەوا دەیخەمە زیندانەوە و زەلیل و ڕسوایش دەکرێت.
تفسیرهای عربی:
از فواید آیات این صفحه:
• بيان جمال يوسف عليه السلام الذي كان سبب افتتان النساء به.
ڕوونکردنەوە و بەیانکردنی جوانی و قەشەنگی یوسف (سەلامی خوای لێ بێت) کە بووە ھۆی حەپەسان و گێرۆدەبوونی ژنەکان پێی.

• إيثار يوسف عليه السلام السجن على معصية الله.
یوسف (سەلامی خوای لێ بێت) چوونە زیندانی بە چاکتر زانی لە سەرپێچی کردنی خوای گەورە و میھرەبان.

• من تدبير الله ليوسف عليه السلام ولطفه به تعليمه تأويل الرؤى وجعلها سببًا لخروجه من بلاء السجن.
یەکێک لەو سۆز و میھرەبانیانەی کە خوای گەورە بۆ یوسفی پیشاندا ئەوەبوو فێری لێکدانەوەی خەونەکانی کرد، کە بووە ھۆی ئەوەی لە بەڵاو موسیبەتی زیندان ڕزگاری ببێت و بێتە دەرەوە.

 
ترجمهٔ معانی آیه: (32) سوره: سوره يوسف
فهرست سوره ها شماره صفحه
 
ترجمهٔ معانی قرآن کریم - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - لیست ترجمه ها

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

بستن