ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین * - لیست ترجمه ها


ترجمهٔ معانی آیه: (52) سوره: سوره هود
وَيَٰقَوۡمِ ٱسۡتَغۡفِرُواْ رَبَّكُمۡ ثُمَّ تُوبُوٓاْ إِلَيۡهِ يُرۡسِلِ ٱلسَّمَآءَ عَلَيۡكُم مِّدۡرَارٗا وَيَزِدۡكُمۡ قُوَّةً إِلَىٰ قُوَّتِكُمۡ وَلَا تَتَوَلَّوۡاْ مُجۡرِمِينَ
{تەوبە كردن‌و گەڕانەوە بۆ لای خوا هۆكاری بەهێزی و هەموو بەخششەكانی ترە} [ وَيَا قَوْمِ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ] وه‌ ئه‌ی قه‌ومی خۆم داوای لێخۆشبوون له‌ خوای گه‌وره‌ بكه‌ن له‌ تاوانه‌كانى پێشووتان [ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ ] پاشان ته‌وبه‌ بكه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌و له‌ داهاتوو خۆتان بپارێزن له‌ تاوان [ يُرْسِلِ السَّمَاءَ عَلَيْكُمْ مِدْرَارًا ] خوای گه‌وره‌ بارانتان بۆ ئه‌بارێنێ به‌ لێزمه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌ك [ وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَى قُوَّتِكُمْ ] وه‌ سه‌ره‌ڕای هێزو توانای خۆتان خوای گه‌وره‌ زیاتر به‌هێزو به‌عیززه‌تان ده‌كات به‌هۆی ته‌وبه‌و داوای لێخۆشبوونه‌وه‌ [ وَلَا تَتَوَلَّوْا مُجْرِمِينَ (٥٢) ] وه‌ پشت هه‌ڵمه‌كه‌ن و خراپه‌كاری مه‌كه‌ن له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی.
تفسیرهای عربی:
 
ترجمهٔ معانی آیه: (52) سوره: سوره هود
فهرست سوره ها شماره صفحه
 
ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین - لیست ترجمه ها

ترجمهٔ معانی قرآن کریم به زبان کردی ـ ترجمهٔ صلاح الدین عبدالکریم.

بستن