ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین * - لیست ترجمه ها


ترجمهٔ معانی آیه: (61) سوره: سوره نحل
وَلَوۡ يُؤَاخِذُ ٱللَّهُ ٱلنَّاسَ بِظُلۡمِهِم مَّا تَرَكَ عَلَيۡهَا مِن دَآبَّةٖ وَلَٰكِن يُؤَخِّرُهُمۡ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗىۖ فَإِذَا جَآءَ أَجَلُهُمۡ لَا يَسۡتَـٔۡخِرُونَ سَاعَةٗ وَلَا يَسۡتَقۡدِمُونَ
[ وَلَوْ يُؤَاخِذُ اللَّهُ النَّاسَ بِظُلْمِهِمْ ] وه‌ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ سزای خه‌ڵكی بدایه‌ به‌هۆی زوڵم و سته‌م و كوفری خۆیانه‌وه‌ [ مَا تَرَكَ عَلَيْهَا مِنْ دَابَّةٍ ] ئه‌وه‌ ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵانیشی به‌جێ نه‌ئه‌هێشت كه‌ به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕۆن به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی باران لێیانه‌وه‌ وه‌ كاتێك كه‌ سزایه‌ك بێ هه‌موویان ئه‌گرێته‌وه‌ [ وَلَكِنْ يُؤَخِّرُهُمْ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى ] به‌ڵام خوای گه‌وره‌ دوایان ئه‌خات تا كاتی دیاریكراوی خۆیان كه‌ كۆتایی ته‌مه‌نیانه‌، یاخود كاتی سزادانیانه‌ [ فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ لَا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ (٦١) ] وه‌ كه‌ كاتی سزادانیان هات هیچ كاتێك دوا ناكه‌وێ وه‌ پێشیش ناخرێ، وه‌ له‌ كاتی دیاریكراو خوای گه‌وره‌ سزایان ئه‌دات.
تفسیرهای عربی:
 
ترجمهٔ معانی آیه: (61) سوره: سوره نحل
فهرست سوره ها شماره صفحه
 
ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین - لیست ترجمه ها

ترجمهٔ معانی قرآن کریم به زبان کردی ـ ترجمهٔ صلاح الدین عبدالکریم.

بستن