ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین * - لیست ترجمه ها


ترجمهٔ معانی آیه: (26) سوره: سوره كهف
قُلِ ٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا لَبِثُواْۖ لَهُۥ غَيۡبُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ أَبۡصِرۡ بِهِۦ وَأَسۡمِعۡۚ مَا لَهُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَلِيّٖ وَلَا يُشۡرِكُ فِي حُكۡمِهِۦٓ أَحَدٗا
[ قُلِ اللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثُوا ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ئه‌گه‌ر زانیاریت نه‌بوو بڵێ: خوای گه‌وره‌ خۆی باشتر ئه‌زانێ كه‌ چه‌ندێك مانه‌وه‌، یاخود له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكى دۆزیانیه‌وه‌ تا كاتی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - چه‌ندێك بووه‌ ته‌نها خوا خۆى ده‌زانێت [ لَهُ غَيْبُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] نهێنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه‌و كه‌سى تر نایزانێت [ أَبْصِرْ بِهِ وَأَسْمِعْ ] سه‌رسامم به‌وه‌ی كه‌ خواى گه‌وره‌ هه‌موو شتێك ئه‌بینێت و ئه‌بیستێت و هیچ شتێكى لێ ناشاردرێته‌وه‌و كه‌س وه‌كو خوا نابینێت و نابیستێت [ مَا لَهُمْ مِنْ دُونِهِ مِنْ وَلِيٍّ ] ئه‌وان جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ هیچ دۆست و سه‌رخه‌رێكیان نیه‌ [ وَلَا يُشْرِكُ فِي حُكْمِهِ أَحَدًا (٢٦) ] وه‌ هیچ كه‌سێكیش شه‌ریكی خوای گه‌وره‌ نیه‌ له‌ حوكمی خوای گه‌وره‌ بڕیار بدات، یان خوای گه‌وره‌ ڕاوێژی پێ بكات .
تفسیرهای عربی:
 
ترجمهٔ معانی آیه: (26) سوره: سوره كهف
فهرست سوره ها شماره صفحه
 
ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین - لیست ترجمه ها

ترجمهٔ معانی قرآن کریم به زبان کردی ـ ترجمهٔ صلاح الدین عبدالکریم.

بستن