ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین * - لیست ترجمه ها


ترجمهٔ معانی آیه: (105) سوره: سوره آل عمران
وَلَا تَكُونُواْ كَٱلَّذِينَ تَفَرَّقُواْ وَٱخۡتَلَفُواْ مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلۡبَيِّنَٰتُۚ وَأُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٌ عَظِيمٞ
[ وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا ] وه‌ ئێوه‌ى موسڵمان وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ مه‌بن كه‌ ته‌فره‌قه‌یان كرد، واته‌: جووله‌كه‌و گاور كه‌ دینه‌كه‌یان پارچه‌ پارچه‌ كردو بوونه‌ به‌ش به‌شه‌وه‌، وه‌ ئیختیلاف و جیاوازی و ناكۆكى كه‌وته‌ نێوانیانه‌وه‌ [ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ ] له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرایان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ بۆ هات [ وَأُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (١٠٥) ] وه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه‌ (كه‌واته‌ پارچه‌ پارچه‌یى و په‌رته‌وازه‌یى حه‌رامه‌و پیشه‌ى جوله‌كه‌و گاور بووه‌ نابێت موسڵمانان وابن).
تفسیرهای عربی:
 
ترجمهٔ معانی آیه: (105) سوره: سوره آل عمران
فهرست سوره ها شماره صفحه
 
ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین - لیست ترجمه ها

ترجمهٔ معانی قرآن کریم به زبان کردی ـ ترجمهٔ صلاح الدین عبدالکریم.

بستن