ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین * - لیست ترجمه ها


ترجمهٔ معانی آیه: (120) سوره: سوره آل عمران
إِن تَمۡسَسۡكُمۡ حَسَنَةٞ تَسُؤۡهُمۡ وَإِن تُصِبۡكُمۡ سَيِّئَةٞ يَفۡرَحُواْ بِهَاۖ وَإِن تَصۡبِرُواْ وَتَتَّقُواْ لَا يَضُرُّكُمۡ كَيۡدُهُمۡ شَيۡـًٔاۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا يَعۡمَلُونَ مُحِيطٞ
[ إِنْ تَمْسَسْكُمْ حَسَنَةٌ تَسُؤْهُمْ ] ئه‌گه‌ر هه‌ر چاكه‌یه‌ك تووشی ئێوه‌ بێت له‌سه‌ركه‌وتن و هێزو هه‌بوونى ئه‌وان پێیان ناخۆشه‌ و خه‌فه‌تبار ئه‌بن [ وَإِنْ تُصِبْكُمْ سَيِّئَةٌ يَفْرَحُوا بِهَا ] وه‌ ئه‌گه‌ر تووشی خراپه‌یه‌كیش بن له‌ نه‌بوونى یان تێكشكان له‌ شه‌ڕدا ئه‌وان به‌و شته‌ دڵخۆش ئه‌بن [ وَإِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا لَا يَضُرُّكُمْ كَيْدُهُمْ شَيْئًا ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه‌ صه‌بر بگرن وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و ئه‌وانتان خۆش نه‌وێ ئه‌وا نه‌خشه‌و پیلانی ئه‌وان هیچ زیانێك به‌ئێوه‌ ناگه‌یه‌نێ و خوای گه‌وره‌ ئه‌تانپارێزێ [ إِنَّ اللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌ (١٢٠) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زانایه‌ وه‌ زانیاری خوای گه‌وره‌ ده‌وری ئه‌وانی داوه‌و ئاگای لێیانه‌ كه‌ هه‌ر شتێك بكه‌ن.
تفسیرهای عربی:
 
ترجمهٔ معانی آیه: (120) سوره: سوره آل عمران
فهرست سوره ها شماره صفحه
 
ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین - لیست ترجمه ها

ترجمهٔ معانی قرآن کریم به زبان کردی ـ ترجمهٔ صلاح الدین عبدالکریم.

بستن