ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین * - لیست ترجمه ها


ترجمهٔ معانی آیه: (64) سوره: سوره آل عمران
قُلۡ يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ تَعَالَوۡاْ إِلَىٰ كَلِمَةٖ سَوَآءِۭ بَيۡنَنَا وَبَيۡنَكُمۡ أَلَّا نَعۡبُدَ إِلَّا ٱللَّهَ وَلَا نُشۡرِكَ بِهِۦ شَيۡـٔٗا وَلَا يَتَّخِذَ بَعۡضُنَا بَعۡضًا أَرۡبَابٗا مِّن دُونِ ٱللَّهِۚ فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَقُولُواْ ٱشۡهَدُواْ بِأَنَّا مُسۡلِمُونَ
{گفتوگۆ لەگەڵ جولەكەو گاور} [ قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَى كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ئه‌ی ئه‌هلی كتاب ئه‌ی جووله‌كه‌و گاوران وه‌رن بۆ لای وشه‌یه‌ك كه‌ ئێمه‌و ئێوه‌ تیایدا یه‌كسانین [ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّهَ ] ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ با هیچ كه‌سێك نه‌په‌رستین جگه‌ له‌ زاتی پیرۆزی الله [ وَلَا نُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا ] وه‌ با هیچ كه‌سێ نه‌كه‌ینه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ [ وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ ] با هه‌ندێكمان هه‌ندێكمان نه‌كه‌ینه‌ ڕه‌ب و په‌روه‌ردگارو له‌ غه‌یری خوا نه‌یانپه‌رستین وه‌كو ئێوه‌ كه‌ جووله‌كه‌ ده‌ڵێن: عوزێر كوڕی خوایه‌، گاوره‌كانیش كه‌ ئه‌ڵێن: عیسى كوڕی خوایه‌ و ئه‌یانكه‌ن به‌ خواو ئه‌یانپه‌رستن [ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلِمُونَ (٦٤) ] ئه‌گه‌ر به‌مه‌ ڕازی نه‌بوون و پشتیان هه‌ڵكرد ئه‌وا پێیان بڵێن: شایه‌ت بن ئێمه‌ موسڵمانین خۆمان ته‌سلیم خوای گه‌وره‌ كردووه‌و به‌تاك و ته‌نها ئێمه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌په‌رستین .
تفسیرهای عربی:
 
ترجمهٔ معانی آیه: (64) سوره: سوره آل عمران
فهرست سوره ها شماره صفحه
 
ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین - لیست ترجمه ها

ترجمهٔ معانی قرآن کریم به زبان کردی ـ ترجمهٔ صلاح الدین عبدالکریم.

بستن