ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین * - لیست ترجمه ها


ترجمهٔ معانی آیه: (84) سوره: سوره آل عمران
قُلۡ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ عَلَيۡنَا وَمَآ أُنزِلَ عَلَىٰٓ إِبۡرَٰهِيمَ وَإِسۡمَٰعِيلَ وَإِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَ وَٱلۡأَسۡبَاطِ وَمَآ أُوتِيَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَٱلنَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمۡ لَا نُفَرِّقُ بَيۡنَ أَحَدٖ مِّنۡهُمۡ وَنَحۡنُ لَهُۥ مُسۡلِمُونَ
[ قُلْ آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ عَلَيْنَا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئێمه‌ ئیمانمان هێناوه‌ به‌خوای گه‌وره‌ وه‌ به‌وه‌ی كه‌ بۆ ئێمه‌ دابه‌زیوه‌ كه‌ قورئانی پیرۆزه‌ [ وَمَا أُنْزِلَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ ] وه‌ ئیمانمان هێناوه‌ به‌و كتێبانه‌ی كه‌ بۆ سه‌ر ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و ئه‌سباطيش (هۆزه‌كانی به‌نی ئیسرائیل) دابه‌زیوه‌ ئیمانمان به‌ هه‌ر هه‌مووی هه‌یه‌ [ وَمَا أُوتِيَ مُوسَى وَعِيسَى وَالنَّبِيُّونَ مِنْ رَبِّهِمْ ] وه‌ ئیمانمان به‌و كتێبانه‌ هه‌یه‌ كه‌ بۆ موسى و عیسى و سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانی تر هاتووه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ [ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْهُمْ ] ئێمه‌ جیاوازی ناخه‌ینه‌ نێوان هیچ یه‌كێك له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌و باوه‌ڕمان به‌هه‌ر هه‌موویان هه‌یه‌ [ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ (٨٤) ] وه‌ ئێمه‌ خۆمان ته‌سلیمی خوای گه‌وره‌ كردووه‌و موسڵمان و ملكه‌چی خوای گه‌وره‌ین.
تفسیرهای عربی:
 
ترجمهٔ معانی آیه: (84) سوره: سوره آل عمران
فهرست سوره ها شماره صفحه
 
ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین - لیست ترجمه ها

ترجمهٔ معانی قرآن کریم به زبان کردی ـ ترجمهٔ صلاح الدین عبدالکریم.

بستن