ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین * - لیست ترجمه ها


ترجمهٔ معانی آیه: (32) سوره: سوره احزاب
يَٰنِسَآءَ ٱلنَّبِيِّ لَسۡتُنَّ كَأَحَدٖ مِّنَ ٱلنِّسَآءِ إِنِ ٱتَّقَيۡتُنَّۚ فَلَا تَخۡضَعۡنَ بِٱلۡقَوۡلِ فَيَطۡمَعَ ٱلَّذِي فِي قَلۡبِهِۦ مَرَضٞ وَقُلۡنَ قَوۡلٗا مَّعۡرُوفٗا
{نابێت ئافرەتان دەنگیان ناسك بكەنەوە لە كاتی قسە كردن لەگەڵا پیاوانی نامەحرەم} [ يَا نِسَاءَ النَّبِيِّ لَسْتُنَّ كَأَحَدٍ مِنَ النِّسَاءِ إِنِ اتَّقَيْتُنَّ ] ئه‌ی خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئێوه‌ وه‌كو هیچ له‌ ئافره‌تانی تر نین ئه‌گه‌ر ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن، واته‌: پله‌و پایه‌و فه‌زڵ و ئه‌جرو پاداشتان یه‌كجار زۆره‌ [ فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ ] وه‌ نابێت كاتێك كه‌ له‌گه‌ڵ پیاوانی بێگانه‌دا قسه‌تان كرد به‌ نه‌رمی و ناسكی قسه‌ بكه‌ن [ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ ] ئه‌و كاته‌ كه‌سێك كه‌ نه‌خۆشی نیفاق یان نه‌خۆشی شه‌هه‌وات و ئاره‌زوو له‌ دڵیدا بێ له‌وانه‌یه‌ ته‌ماح بكات [ وَقُلْنَ قَوْلًا مَعْرُوفًا (٣٢) ] وه‌ كاتێك كه‌ له‌گه‌ڵ پیاوانى بێگانه‌و نامه‌حره‌مدا قسه‌تان كرد قسه‌ی جوان بكه‌ن با قسه‌كانتان دوور بێت له‌ نه‌رمى و ناسكى و گومانه‌وه‌و وه‌كو پیاوى خۆتان قسه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌كه‌ن، (ئافره‌ت ده‌بێت له‌گه‌ڵ پیاوى خۆى به‌ نه‌رمى و ناسكى قسه‌ بكات، وه‌ له‌گه‌ڵ پیاوى بێگانه‌و نامه‌حره‌م به‌ زبرى قسه‌ بكات، نه‌ك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌).
تفسیرهای عربی:
 
ترجمهٔ معانی آیه: (32) سوره: سوره احزاب
فهرست سوره ها شماره صفحه
 
ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین - لیست ترجمه ها

ترجمهٔ معانی قرآن کریم به زبان کردی ـ ترجمهٔ صلاح الدین عبدالکریم.

بستن