ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین * - لیست ترجمه ها


ترجمهٔ معانی آیه: (22) سوره: سوره فاطر
وَمَا يَسۡتَوِي ٱلۡأَحۡيَآءُ وَلَا ٱلۡأَمۡوَٰتُۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُسۡمِعُ مَن يَشَآءُۖ وَمَآ أَنتَ بِمُسۡمِعٖ مَّن فِي ٱلۡقُبُورِ
[ وَمَا يَسْتَوِي الْأَحْيَاءُ وَلَا الْأَمْوَاتُ ] وه‌ زیندوو مردوو یه‌كسان نین، كه‌ باوه‌ڕداران به‌ زیندوو ته‌شبیهـ كراون، وه‌ كافرانیش به‌ مردوو، یان وتراوه‌: مه‌به‌ست پێی زانایان و نه‌زانانه‌، (واته‌ موسڵمان حه‌ق ده‌بیستێت و ده‌بینێت و له‌سه‌ر روناكى و رێگاى راسته‌ تا ده‌یگه‌یه‌نێت به‌ سێبه‌رى داره‌كانى به‌هه‌شت، به‌ڵام كافر كوێرو كه‌ڕه‌و حه‌ق نابینێت و نابیستێت و له‌سه‌ر تاریكى و رێچكه‌ى خواره‌ تا ده‌یگه‌یه‌نێت به‌ گڕو بڵێسه‌و گه‌رمى ئاگرى دۆزه‌خ). {مردوو قسەی زیندوو نابیستێت} [ إِنَّ اللَّهَ يُسْمِعُ مَنْ يَشَاءُ ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێ هه‌ر كه‌سێك ببیستێ وای لێ ئه‌كات كه‌ حه‌ق ببیستێت [ وَمَا أَنْتَ بِمُسْمِعٍ مَنْ فِي الْقُبُورِ (٢٢) ] به‌ڵام ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ ناتوانی ئه‌وانه‌ی ناو گۆڕه‌كه‌ وای لێ بكه‌ی كه‌ گوێبیستی تۆ بن، (ته‌شبیهی كافران كراوه‌ به‌ مردوو، وه‌ مانای ئه‌وه‌یشی تیایه‌ كه‌ مردووی ناو گۆڕ قسه‌ی زیندوو نابیستن).
تفسیرهای عربی:
 
ترجمهٔ معانی آیه: (22) سوره: سوره فاطر
فهرست سوره ها شماره صفحه
 
ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین - لیست ترجمه ها

ترجمهٔ معانی قرآن کریم به زبان کردی ـ ترجمهٔ صلاح الدین عبدالکریم.

بستن