ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین * - لیست ترجمه ها


ترجمهٔ معانی آیه: (38) سوره: سوره زمر
وَلَئِن سَأَلۡتَهُم مَّنۡ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُۚ قُلۡ أَفَرَءَيۡتُم مَّا تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ إِنۡ أَرَادَنِيَ ٱللَّهُ بِضُرٍّ هَلۡ هُنَّ كَٰشِفَٰتُ ضُرِّهِۦٓ أَوۡ أَرَادَنِي بِرَحۡمَةٍ هَلۡ هُنَّ مُمۡسِكَٰتُ رَحۡمَتِهِۦۚ قُلۡ حَسۡبِيَ ٱللَّهُۖ عَلَيۡهِ يَتَوَكَّلُ ٱلۡمُتَوَكِّلُونَ
{كافران دان به‌ په‌روه‌ردگارێتى خواى گه‌وره‌دا ده‌نێن} [ وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ ] ئه‌ی محمد -صلی الله علیه وسلم - وه‌ ئه‌گه‌ر پرسیار له‌ موشریكان و كافرانى قوڕه‌یش بكه‌یت كێ ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه‌؟ ئه‌وان ئه‌ڵێن: به‌ دڵنیایی ته‌نها خوای گه‌وره‌ دروستی كردووه‌ [ قُلْ أَفَرَأَيْتُمْ مَا تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ إِنْ أَرَادَنِيَ اللَّهُ بِضُرٍّ هَلْ هُنَّ كَاشِفَاتُ ضُرِّهِ ] ئه‌ی محمد -صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: هه‌واڵم پێ بده‌ن ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ بیه‌وێ من تووشی زیانێك بكات ئایا ئه‌و خوایانه‌ی كه‌ ئێوه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌یانپه‌رستن ئه‌توانن ئه‌و زه‌ره‌رو زیانه‌ له‌سه‌ر من لابده‌ن؟ بێگومان نه‌خێر [ أَوْ أَرَادَنِي بِرَحْمَةٍ هَلْ هُنَّ مُمْسِكَاتُ رَحْمَتِهِ ] یاخود ئایا ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ بیه‌وێ من تووشی ڕه‌حمه‌ت و نیعمه‌ت و خۆشیه‌ك بكات ئایا ئه‌وان ئه‌توانن بیگرنه‌وه‌و بیگێڕنه‌وه‌؟ بێگومان نه‌خێر [ قُلْ حَسْبِيَ اللَّهُ ] ئه‌ی محمد -صلی الله علیه وسلم - بڵێ: من له‌ هه‌موو كاروبارێكمدا ته‌نها خوای گه‌وره‌م به‌سه‌ [ عَلَيْهِ يَتَوَكَّلُ الْمُتَوَكِّلُونَ (٣٨) ] پشتبه‌ستوان ته‌نها پشت به‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌به‌ستن و هه‌موو كاروباریان ته‌نها به‌ خوای گه‌وره‌ ده‌سپێرن.
تفسیرهای عربی:
 
ترجمهٔ معانی آیه: (38) سوره: سوره زمر
فهرست سوره ها شماره صفحه
 
ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین - لیست ترجمه ها

ترجمهٔ معانی قرآن کریم به زبان کردی ـ ترجمهٔ صلاح الدین عبدالکریم.

بستن