ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین * - لیست ترجمه ها


ترجمهٔ معانی آیه: (136) سوره: سوره نساء
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ ءَامِنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَٱلۡكِتَٰبِ ٱلَّذِي نَزَّلَ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ وَٱلۡكِتَٰبِ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ مِن قَبۡلُۚ وَمَن يَكۡفُرۡ بِٱللَّهِ وَمَلَٰٓئِكَتِهِۦ وَكُتُبِهِۦ وَرُسُلِهِۦ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ فَقَدۡ ضَلَّ ضَلَٰلَۢا بَعِيدًا
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا آمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئیمان بێنن به‌ خواو پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - واته‌: دامه‌زراو بن له‌سه‌ر ئیمانه‌كه‌تان وه‌ به‌رده‌وام بن له‌سه‌ری [ وَالْكِتَابِ الَّذِي نَزَّلَ عَلَى رَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي أَنْزَلَ مِنْ قَبْلُ ] وه‌ ئیمان بێنن به‌و كتابه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ دایبه‌زاندووه‌ بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی- صلى الله عليه وسلم - كه‌ قورئانی پیرۆزه‌، وه‌ ئیمان بێنن به‌هه‌موو ئه‌و كتێبه‌ ئاسمانیانه‌ی تر كه‌ له‌ پێش قورئاندا خوای گه‌وره‌ دایبه‌زاندووه‌، بۆ قورئان ده‌فه‌رمێت: (نَزَّلَ) چونكه‌ به‌ش به‌ش و سوره‌ت سوره‌ت دابه‌زیوه‌، به‌ڵام بۆ كتابه‌ ئاسمانییه‌كانى تر ده‌فه‌رمێت: (أَنْزَلَ) چونكه‌ هه‌مووى به‌ یه‌كجار دابه‌زیووه‌و هاتۆته‌ خواره‌وه‌ [ وَمَنْ يَكْفُرْ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا (١٣٦) ] به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك كوفر بكات به‌ خوای گه‌وره‌و مه‌لائیكه‌ته‌كانی و كتێبه‌ ئاسمانیه‌كانی و پێغه‌مبه‌رانی و ڕۆژی دوایی ئه‌وه‌ گومڕاو وێڵ بووه‌و له‌ ڕێگای ڕاست لایداوه‌ گومڕابوونێكی زۆر دوور.
تفسیرهای عربی:
 
ترجمهٔ معانی آیه: (136) سوره: سوره نساء
فهرست سوره ها شماره صفحه
 
ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین - لیست ترجمه ها

ترجمهٔ معانی قرآن کریم به زبان کردی ـ ترجمهٔ صلاح الدین عبدالکریم.

بستن