ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین * - لیست ترجمه ها


ترجمهٔ معانی آیه: (56) سوره: سوره غافر
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُجَٰدِلُونَ فِيٓ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ بِغَيۡرِ سُلۡطَٰنٍ أَتَىٰهُمۡ إِن فِي صُدُورِهِمۡ إِلَّا كِبۡرٞ مَّا هُم بِبَٰلِغِيهِۚ فَٱسۡتَعِذۡ بِٱللَّهِۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡبَصِيرُ
[ إِنَّ الَّذِينَ يُجَادِلُونَ فِي آيَاتِ اللَّهِ بِغَيْرِ سُلْطَانٍ أَتَاهُمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ خۆیانه‌وه‌ مشتومڕو ده‌مه‌قالێ ئه‌كه‌ن له‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ به‌ڵگه‌یه‌كیان بۆ هاتبێ، ده‌یانه‌وێت به‌ گومانی خراپ به‌ڵگه‌ی روون و ئاشكرا ره‌ت بكه‌نه‌وه‌ [ إِنْ فِي صُدُورِهِمْ إِلَّا كِبْرٌ مَا هُمْ بِبَالِغِيهِ ] ئه‌وانه‌ ته‌نها خۆبه‌گه‌وره‌زانین له‌ دڵیاندا هه‌یه‌ بۆیه‌ شوێن حه‌ق ناكه‌ون، وه‌ هه‌رگیز ناگه‌ن به‌وه‌ی كه‌ حه‌ق بكوژێننه‌وه‌و به‌سه‌ر تۆدا زاڵ بن، به‌ڵكو هه‌میشه‌ حه‌ق به‌رزو بڵنده‌و ئه‌وان نزم و سه‌رشۆڕن [ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ په‌نا بگره‌ به‌ خوای گه‌وره‌ [ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ (٥٦) ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌رو بینه‌ره‌.
تفسیرهای عربی:
 
ترجمهٔ معانی آیه: (56) سوره: سوره غافر
فهرست سوره ها شماره صفحه
 
ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین - لیست ترجمه ها

ترجمهٔ معانی قرآن کریم به زبان کردی ـ ترجمهٔ صلاح الدین عبدالکریم.

بستن