ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین * - لیست ترجمه ها


ترجمهٔ معانی آیه: (109) سوره: سوره مائده
۞ يَوۡمَ يَجۡمَعُ ٱللَّهُ ٱلرُّسُلَ فَيَقُولُ مَاذَآ أُجِبۡتُمۡۖ قَالُواْ لَا عِلۡمَ لَنَآۖ إِنَّكَ أَنتَ عَلَّٰمُ ٱلۡغُيُوبِ
[ يَوْمَ يَجْمَعُ اللَّهُ الرُّسُلَ فَيَقُولُ مَاذَا أُجِبْتُمْ ] له‌ ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ران كۆ ئه‌كاته‌وه‌و پێیان ئه‌فه‌رمووێ: ئوممه‌ته‌كانتان چی وه‌ڵامێكی ئێوه‌یان دایه‌وه‌ له‌ دونیا؟ [ قَالُوا لَا عِلْمَ لَنَا ] ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێمه‌ هیچ زانیاریه‌كمان نیه‌و ئاگامان لێ نیه‌ ئێمه‌ كه‌ هاتین خۆت ئاگاداری و زانیارى ئێمه‌ له‌ چاو زانیارى تۆ هیچ نیه‌، یاخود وتراوه‌: له‌به‌ر سه‌ختی ڕۆژی قیامه‌ت له‌بیریان ئه‌چێ كه‌ ئوممه‌ته‌كانیان چی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌ [ إِنَّكَ أَنْتَ عَلَّامُ الْغُيُوبِ (١٠٩) ] هه‌ر تۆ خۆت زانای نهێنیه‌كانی و ئاگات له‌ هه‌مووى هه‌یه‌.
تفسیرهای عربی:
 
ترجمهٔ معانی آیه: (109) سوره: سوره مائده
فهرست سوره ها شماره صفحه
 
ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین - لیست ترجمه ها

ترجمهٔ معانی قرآن کریم به زبان کردی ـ ترجمهٔ صلاح الدین عبدالکریم.

بستن