ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین * - لیست ترجمه ها


ترجمهٔ معانی آیه: (115) سوره: سوره مائده
قَالَ ٱللَّهُ إِنِّي مُنَزِّلُهَا عَلَيۡكُمۡۖ فَمَن يَكۡفُرۡ بَعۡدُ مِنكُمۡ فَإِنِّيٓ أُعَذِّبُهُۥ عَذَابٗا لَّآ أُعَذِّبُهُۥٓ أَحَدٗا مِّنَ ٱلۡعَٰلَمِينَ
[ قَالَ اللَّهُ إِنِّي مُنَزِّلُهَا عَلَيْكُمْ ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: من ئه‌و خواردن و سفره‌یه‌تان بۆ دائه‌به‌زێنم، (موجاهیدو حه‌سه‌نى به‌صرى) ده‌فه‌رموون: خواى گه‌وره‌ بۆى دانه‌به‌زاندن، به‌ڵام (جمهورو ابن جریرو ابن كثير) ده‌فه‌رموون: خواى گه‌وره‌ بۆی دابه‌زاندن [ فَمَنْ يَكْفُرْ بَعْدُ مِنْكُمْ ] به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ كوفر بكات [ فَإِنِّي أُعَذِّبُهُ عَذَابًا لَا أُعَذِّبُهُ أَحَدًا مِنَ الْعَالَمِينَ (١١٥) ] ئه‌وه‌ من سزایه‌كی ئه‌ده‌م كه‌ سزای هیچ كه‌سێكم له‌ جیهانى سه‌رده‌مى خۆتاندا به‌و شێوازه‌ نه‌دابێ، (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: خوای گه‌وره‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ سفره‌و خوانێكی بۆیان دابه‌زاند كه‌ ماسی و نانی له‌سه‌ر بوو وه‌ له‌ هه‌ر شوێنێكه‌وه‌ لێیان بخواردایه‌ پڕ بوو له‌سه‌ری.
تفسیرهای عربی:
 
ترجمهٔ معانی آیه: (115) سوره: سوره مائده
فهرست سوره ها شماره صفحه
 
ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین - لیست ترجمه ها

ترجمهٔ معانی قرآن کریم به زبان کردی ـ ترجمهٔ صلاح الدین عبدالکریم.

بستن