ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین * - لیست ترجمه ها


ترجمهٔ معانی آیه: (67) سوره: سوره مائده
۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلرَّسُولُ بَلِّغۡ مَآ أُنزِلَ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَۖ وَإِن لَّمۡ تَفۡعَلۡ فَمَا بَلَّغۡتَ رِسَالَتَهُۥۚ وَٱللَّهُ يَعۡصِمُكَ مِنَ ٱلنَّاسِۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡكَٰفِرِينَ
[ يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ بَلِّغْ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌و په‌یامه‌ی كه‌ له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆت دابه‌زیوه‌ تۆ به‌سه‌رجه‌م خه‌ڵكی بیگه‌نه‌ [ وَإِنْ لَمْ تَفْعَلْ ] ئه‌گه‌ر نه‌یگه‌یه‌نی به‌وه‌ی كه‌ بیشاریته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ هیچی نه‌شاردۆته‌وه‌ وه‌ هه‌مووی گه‌یاندووه‌ [ فَمَا بَلَّغْتَ رِسَالَتَهُ ] ئه‌وه‌ په‌یامی خوای گه‌وره‌ت نه‌گه‌یاندووه‌ بۆیه‌ له‌ زۆر شوێندا پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - فه‌رموویه‌تی: {اللَّهُمَّ هَلْ بَلَّغْتُ} (أخرجه: البخاري ٣/٢٠٩ ( ٢٥٩٧ )، ومسلم ٦/١١ ( ١٨٣٢ ) ( ٢٦ )) ئایا په‌یامی خوای گه‌وره‌م نه‌گه‌یاند صه‌حابه‌ شایه‌تیان بۆ ئه‌دا كه‌ {نَشْهَدُ أَنَّكَ قَدْ بَلَّغْتَ} به‌ڵێ شایه‌تی ئه‌ده‌ین په‌یامی خوای گه‌وره‌ت به‌جوانترین شێواز گه‌یاندووه‌ [ وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ ] پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - له‌ ژێر دارێكدا خه‌وتبوو شمشێره‌كه‌ى پیادا هه‌ڵواسیبوو، پیاوێكى ده‌شتنشین هات و شمشێره‌كه‌ى هه‌ڵگرت و نزیك بوه‌وه‌و پێغه‌مبه‌رى خواى- صلى الله عليه وسلم - له‌ خه‌و هه‌ڵساندو وتى: ئه‌ى محمد- صلى الله عليه وسلم - كێ ئه‌مشه‌و رزگارت ده‌كات له‌ ده‌ستم؟ پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: الله، شمشێره‌كه‌ى له‌ده‌ست به‌ربووه‌وه‌و پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - هه‌ڵى گرت و لێیخۆشبوو، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: وه‌ خوای گه‌وره‌ تۆ ئه‌پارێزێ له‌ خه‌ڵكی، كه‌ پێش دابه‌زینی ئه‌م ئایه‌ته‌ صه‌حابه‌ پێغه‌مبه‌ری خوایان- صلى الله عليه وسلم - ئه‌پاراست وه‌ پاسه‌وانیان ئه‌كرد به‌ڵام كاتێك كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ دابه‌زی ئه‌و كاته‌ خوای گه‌وره‌ به‌ڵێنی به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا دا- صلى الله عليه وسلم - كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ خه‌ڵكی ئه‌تپارێزێ وه‌ ناتوانن لێت نزیك ببنه‌وه‌، وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌ى خه‌ڵكى بڕۆن و بڵاوه‌ى لێ بكه‌ن به‌دڵنیایى خواى گه‌وره‌ ده‌مپارێزێت [ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ (٦٧) ] به‌ڕاستى خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی كه‌سانێك نادات كه‌ كافر بن.
تفسیرهای عربی:
 
ترجمهٔ معانی آیه: (67) سوره: سوره مائده
فهرست سوره ها شماره صفحه
 
ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین - لیست ترجمه ها

ترجمهٔ معانی قرآن کریم به زبان کردی ـ ترجمهٔ صلاح الدین عبدالکریم.

بستن