ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین * - لیست ترجمه ها


ترجمهٔ معانی آیه: (92) سوره: سوره انعام
وَهَٰذَا كِتَٰبٌ أَنزَلۡنَٰهُ مُبَارَكٞ مُّصَدِّقُ ٱلَّذِي بَيۡنَ يَدَيۡهِ وَلِتُنذِرَ أُمَّ ٱلۡقُرَىٰ وَمَنۡ حَوۡلَهَاۚ وَٱلَّذِينَ يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ يُؤۡمِنُونَ بِهِۦۖ وَهُمۡ عَلَىٰ صَلَاتِهِمۡ يُحَافِظُونَ
[ وَهَذَا كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ مُبَارَكٌ ] ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ش كتابێكه‌ دامان به‌زاندووه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - كه‌ پڕ خێرو به‌ره‌كه‌ته‌ [ مُصَدِّقُ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ ] وه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌و كتێبه‌ ئاسمانیانه‌ی پێشتره‌ كه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ران هاتووه‌و به‌ڕاستیانى داناوه‌ وه‌كو ته‌ورات و ئینجیل [ وَلِتُنْذِرَ أُمَّ الْقُرَى وَمَنْ حَوْلَهَا ] وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكى مه‌ككه‌و ده‌وروبه‌ری و سه‌رجه‌م خه‌ڵكى ئاگادار بكه‌یته‌وه‌، مه‌ككه‌ دایك و گه‌وره‌ی هه‌موو دێ و شاره‌كانه‌، چونكه‌ گه‌وره‌یه‌ و كه‌عبه‌ی پیرۆزی تیایه‌ كه‌ قیبله‌ی موسڵمانانه‌ وه‌ شوێنی حه‌ج كردنیانه‌ [ وَالَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ يُؤْمِنُونَ بِهِ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیمانیان به‌ ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه‌ ئه‌وه‌ ئیمان به‌م كتابه‌ش ئه‌هێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمان هێنان به‌ڕۆژی دوایی وا پێویست ده‌كات كه‌ ئیمان به‌ قورئانی پیرۆزیش بهێنن [ وَهُمْ عَلَى صَلَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ (٩٢) ] وه‌ ئه‌وان پارێزگاری له‌ نوێژه‌كانیان ئه‌كه‌ن و له‌ كاتى خۆیدا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.
تفسیرهای عربی:
 
ترجمهٔ معانی آیه: (92) سوره: سوره انعام
فهرست سوره ها شماره صفحه
 
ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین - لیست ترجمه ها

ترجمهٔ معانی قرآن کریم به زبان کردی ـ ترجمهٔ صلاح الدین عبدالکریم.

بستن