ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین * - لیست ترجمه ها


ترجمهٔ معانی آیه: (4) سوره: سوره قلم
وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٖ
{ره‌وشت به‌رزى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم -} [ وَإِنَّكَ لَعَلَى خُلُقٍ عَظِيمٍ (٤) ] وه‌ تۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشت و ئاكارو ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاقێكی یه‌كجار گه‌وره‌و به‌رزی، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌شه‌رم و به‌زه‌یى و به‌ڕێزو ئازاو جوامێرو بوێرو هێمن و ئارام و لێبورده‌و لێخۆشبوو نه‌رمونیان و خۆبه‌كه‌مزان و راستگۆ وده‌ست پاك و ده‌م پاك و داوێن پاك و دڵ پاك و ده‌روون پاك بووه‌، یاخود (خُلُق) به‌ مانای دینیش هاتووه‌ تۆ له‌سه‌ر دینێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی، ڕه‌وشت و ئه‌خلاقی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - قورئان بووه‌و قورئانی پیرۆزی له‌ خۆیدا جێبه‌جێ كردووه‌و بۆ ئه‌وه‌ نێردراوه‌ تا ره‌وشته‌ جوانه‌كان ته‌واو بكات.
تفسیرهای عربی:
 
ترجمهٔ معانی آیه: (4) سوره: سوره قلم
فهرست سوره ها شماره صفحه
 
ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین - لیست ترجمه ها

ترجمهٔ معانی قرآن کریم به زبان کردی ـ ترجمهٔ صلاح الدین عبدالکریم.

بستن