ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین * - لیست ترجمه ها


ترجمهٔ معانی آیه: (187) سوره: سوره اعراف
يَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلسَّاعَةِ أَيَّانَ مُرۡسَىٰهَاۖ قُلۡ إِنَّمَا عِلۡمُهَا عِندَ رَبِّيۖ لَا يُجَلِّيهَا لِوَقۡتِهَآ إِلَّا هُوَۚ ثَقُلَتۡ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ لَا تَأۡتِيكُمۡ إِلَّا بَغۡتَةٗۗ يَسۡـَٔلُونَكَ كَأَنَّكَ حَفِيٌّ عَنۡهَاۖ قُلۡ إِنَّمَا عِلۡمُهَا عِندَ ٱللَّهِ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ
{كاتی هاتنی قیامەت غەیبەو خوا نەبێت كەس نایزانێت } [ يَسْأَلُونَكَ عَنِ السَّاعَةِ أَيَّانَ مُرْسَاهَا قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِنْدَ رَبِّي لَا يُجَلِّيهَا لِوَقْتِهَا إِلَّا هُوَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - قوره‌یش پرسیاری ڕۆژی قیامه‌ت له‌ تۆ ئه‌كه‌ن كه‌ی خوای گه‌وره‌ جێگیری ئه‌كات وه‌ ئه‌یهێنێت و ڕوو ئه‌دات؟ بڵێ: هاتنی قیامه‌ت كاته‌كه‌ی ته‌نها لای په‌روه‌ردگاره‌و كاته‌كه‌ی ئاشكرا ناكات و ته‌نها خۆی نه‌بێ كه‌س نایزانێ [ ثَقُلَتْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] زانینى كاتى هاتنى قیامه‌ت قورسه‌ له‌سه‌ر خه‌ڵكى ئاسمانه‌كان و زه‌وى و كه‌سیان نایزانن نه‌ پێغه‌مبه‌رێكى نێردراو، وه‌ نه‌ فریشته‌یه‌كى نزیك له‌ خواى گه‌وره‌، یان هاتنی قیامه‌ت قورسه‌ له‌سه‌ر ئاسمانه‌كان و زه‌وی ئه‌وان تواناى خۆڕاگرتنیان نیه‌و هه‌مووی وێران ئه‌بێ [ لَا تَأْتِيكُمْ إِلَّا بَغْتَةً ] قیامه‌ت نایات ئیلا له‌ ناكاو و كتوپڕدا نه‌بێ كاتێك كه‌ ئێوه‌ بێ ئاگان [ يَسْأَلُونَكَ كَأَنَّكَ حَفِيٌّ عَنْهَا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وا پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ تۆ كاتى هاتنى قیامه‌ت بزانی [ قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِنْدَ اللَّهِ ] تۆ بڵێ: زانیارى كاتى هاتنى ڕۆژی قیامه‌ت ته‌نها لاى خوای گه‌وره‌یه‌و ته‌نها خۆی ئه‌یزانێ [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (١٨٧) ] به‌ڵام زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵك نایزانن.
تفسیرهای عربی:
 
ترجمهٔ معانی آیه: (187) سوره: سوره اعراف
فهرست سوره ها شماره صفحه
 
ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین - لیست ترجمه ها

ترجمهٔ معانی قرآن کریم به زبان کردی ـ ترجمهٔ صلاح الدین عبدالکریم.

بستن