ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین * - لیست ترجمه ها


ترجمهٔ معانی آیه: (40) سوره: سوره اعراف
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا وَٱسۡتَكۡبَرُواْ عَنۡهَا لَا تُفَتَّحُ لَهُمۡ أَبۡوَٰبُ ٱلسَّمَآءِ وَلَا يَدۡخُلُونَ ٱلۡجَنَّةَ حَتَّىٰ يَلِجَ ٱلۡجَمَلُ فِي سَمِّ ٱلۡخِيَاطِۚ وَكَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُجۡرِمِينَ
[ إِنَّ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَاسْتَكْبَرُوا عَنْهَا ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌ به‌درۆ ئه‌زانن وه‌ خۆیان به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانن و شوێنی ناكه‌ون [ لَا تُفَتَّحُ لَهُمْ أَبْوَابُ السَّمَاءِ ] ئا ئه‌مانه‌ ده‌رگاكانی ئاسمانیان بۆ ناكرێته‌وه‌ كاتێك كه‌ ڕوحیان ئه‌كێشرێ بۆ ئه‌وه‌ی ڕوحیان به‌رز بكرێته‌وه‌، یاخود دوعایان به‌رز نابێته‌وه‌، یان كرده‌وه‌یان به‌رز نابێته‌وه‌ [ وَلَا يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ حَتَّى يَلِجَ الْجَمَلُ فِي سَمِّ الْخِيَاطِ ] وه‌ ناچنه‌ ناو به‌هه‌شته‌وه‌ تا حوشتر نه‌چێته‌ ناو كونی ده‌رزییه‌وه‌، یان حه‌بلى ئه‌ستور نه‌چێته‌ كونى ده‌رزییه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ شتێكی ئه‌سته‌مه‌ [ وَكَذَلِكَ نَجْزِي الْمُجْرِمِينَ (٤٠) ] وه‌ به‌م شێوازه‌ ئێمه‌ سزای تاوانباران ئه‌ده‌ینه‌وه‌.
تفسیرهای عربی:
 
ترجمهٔ معانی آیه: (40) سوره: سوره اعراف
فهرست سوره ها شماره صفحه
 
ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین - لیست ترجمه ها

ترجمهٔ معانی قرآن کریم به زبان کردی ـ ترجمهٔ صلاح الدین عبدالکریم.

بستن