ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین * - لیست ترجمه ها


ترجمهٔ معانی آیه: (22) سوره: سوره فجر
وَجَآءَ رَبُّكَ وَٱلۡمَلَكُ صَفّٗا صَفّٗا
[ وَجَاءَ رَبُّكَ ] وه‌ په‌روه‌ردگاریشت دێت هاتنێك كه‌ شایه‌ن و لایه‌ق و گونجاوه‌ به‌ گه‌وره‌یی خوای گه‌وره‌ كه‌ له‌ هاتنی هیچ له‌ دروستكراوه‌كان ناچێ، كاتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ دێت بۆ بڕیاردان له‌ نێوان خه‌ڵكیدا له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكی له‌ ساحه‌ی مه‌حشه‌ر ئه‌چنه‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رانی (ئولول عه‌زم) و داوایان لێ ئه‌كه‌ن كه‌ شه‌فاعه‌تیان بۆ بكه‌ن به‌ڵام هه‌موویان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و عوزر دێننه‌وه‌ تا دێنه‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: من ئه‌و شته‌ ئه‌كه‌م، وه‌ ئه‌چێت شه‌فاعه‌ت ئه‌كات و لای عه‌رشی خوای گه‌وره‌ سوجده‌ بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌بات و حه‌مدو سه‌ناو ستایشى خواى گه‌وره‌ ده‌كات به‌ شێوازێك كه‌ پێشتر نه‌یزانیووه‌و له‌وێ خواى گه‌وره‌ خۆى فێرى ده‌كات، وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و كاته‌ شه‌فاعه‌تی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - قبووڵ ئه‌كات كه‌ شه‌فاعه‌تی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی پێ ئه‌ووترێ، وه‌ ده‌فه‌رمێت: (ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - سه‌رت به‌رز بكه‌وه‌، وه‌ داوا بكه‌ پێت ده‌به‌خشرێت، وه‌ تكا بكه‌و تكات وه‌رده‌گیرێت) وه‌ خوای گه‌وره‌ دێت بۆ بڕیاردان له‌ نێوان خه‌ڵكی، له‌و ساحه‌ی مه‌حشه‌ره‌ خۆر نزیك بۆته‌وه‌و خه‌ڵكى عاره‌قیان كردووه‌و له‌ عاره‌قی خۆیاندا نوقم بوونه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌و دیمه‌نه‌ ناخۆش و ترسناكه‌ ڕزگاریان بێت و خوای گه‌وره‌ بڕیار له‌ نێوانیاندا بدات [ وَالْمَلَكُ صَفًّا صَفًّا (٢٢) ] وه‌ فریشته‌كانیش پۆل پۆل دێن له‌به‌ر ده‌ستی خوای گه‌وره‌دا ڕائه‌وه‌ستن .
تفسیرهای عربی:
 
ترجمهٔ معانی آیه: (22) سوره: سوره فجر
فهرست سوره ها شماره صفحه
 
ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین - لیست ترجمه ها

ترجمهٔ معانی قرآن کریم به زبان کردی ـ ترجمهٔ صلاح الدین عبدالکریم.

بستن