ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین * - لیست ترجمه ها


ترجمهٔ معانی آیه: (7) سوره: سوره ضحى
وَوَجَدَكَ ضَآلّٗا فَهَدَىٰ
[ وَوَجَدَكَ ضَالًّا فَهَدَى (٧) ] ئایا خوای گەورە تۆی نەبینی كە وێڵ بووی خوای گەورە ڕێنمایی كردیت, وتراوە: مەبەست بە وێڵی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئەوە بووە لە دۆڵەكانی مەككەدا بە منداڵی ڕێی ون كردووە دواتر گەڕاوەتەوە, یاخود لە ڕێگای شامدا كە لەگەڵ (ئەبو تاڵیبی) مامیدا چوو بۆ بازرگانى كە تەمەنی دوانزە ساڵ بووە لەسەر حوشترێك بووە بەشەو ئیبلیس ڕێیەكەی لێ ون كردووە جبریل هاتووە ڕێگەكەی نیشان داوەتەوە، یاخود تۆ بێئاگا بوویتە لە ئیمان هێنان پێش ئەوەی كە وەحیت بۆ بێت نەتزانیوە ئیمان چییەو قورئان چییەو قیامەت چییەو شەریعەت چییە, خوای گەورە بەهۆی ناردنی وەحییەوە هەموو ئەم شتانەی پێ ناساندوویت و ڕێنمایی كردوویت بۆ هەموو ئەم شتانە .
تفسیرهای عربی:
 
ترجمهٔ معانی آیه: (7) سوره: سوره ضحى
فهرست سوره ها شماره صفحه
 
ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین - لیست ترجمه ها

ترجمهٔ معانی قرآن کریم به زبان کردی ـ ترجمهٔ صلاح الدین عبدالکریم.

بستن