ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین * - لیست ترجمه ها


ترجمهٔ معانی آیه: (8) سوره: سوره تين
أَلَيۡسَ ٱللَّهُ بِأَحۡكَمِ ٱلۡحَٰكِمِينَ
[ أَلَيْسَ اللَّهُ بِأَحْكَمِ الْحَاكِمِينَ (٨) ] ئایا خوای گەورە دادوەرترین دادوەر نییە؟ بەڵێ، واتە: هیچ دادوەرێك وەكو خوای گەورە دادوەرو دادپەروەر نییە كە مسقالە زەڕەیەك زوڵم و ستەم لە هیچ كەسێك ناكات, بەڵكو خوای گەورە بە دادپەروەری بڕیار لە نێوان هەموو كەسێكدا ئەدات, بەڵام ئەم فەرموودەیەی كە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم كە (وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ)ی خوێندبێ و گەیشتبێ بە كۆتاییەكەی (أَلَيْسَ اللَّهُ بِأَحْكَمِ الْحَاكِمِينَ) كە وتبێتی با هەر كەسێك گەیشتە ئەوێ بڵێ: (بلى وَأَنَا عَلَى ذَلِكَ مِنَ الشَّاهِدِينَ) ئەو فەرموودەیە صەحیح نییە زەعیف و لاوازەو هیچ شتێك ناڵێیت، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (تین) والحمد لله.
تفسیرهای عربی:
 
ترجمهٔ معانی آیه: (8) سوره: سوره تين
فهرست سوره ها شماره صفحه
 
ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین - لیست ترجمه ها

ترجمهٔ معانی قرآن کریم به زبان کردی ـ ترجمهٔ صلاح الدین عبدالکریم.

بستن