Check out the new design

કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અનુવાદ - મુહમ્મદ સાલેહ બામૂકી * - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા

XML CSV Excel API
Please review the Terms and Policies

શબ્દોનું ભાષાંતર સૂરહ: અલ્ અહઝાબ   આયત:
قُل لَّن يَنفَعَكُمُ ٱلۡفِرَارُ إِن فَرَرۡتُم مِّنَ ٱلۡمَوۡتِ أَوِ ٱلۡقَتۡلِ وَإِذٗا لَّا تُمَتَّعُونَ إِلَّا قَلِيلٗا
(ئەی موحەممەد ﷺ بەدووڕووەکان) بڵێ ھەڵھاتن سوودتان پێ ناگەیەنێت ئەگەر لەمردن یاکوشتن ھەڵبێن (خۆتان بدزنەوە) جا لەوکاتەدا بەھرەو خۆشی ژیانتان پێ نادرێت ماوەیەکی کەم نەبێت
અરબી તફસીરો:
قُلۡ مَن ذَا ٱلَّذِي يَعۡصِمُكُم مِّنَ ٱللَّهِ إِنۡ أَرَادَ بِكُمۡ سُوٓءًا أَوۡ أَرَادَ بِكُمۡ رَحۡمَةٗۚ وَلَا يَجِدُونَ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ وَلِيّٗا وَلَا نَصِيرٗا
بڵێ کێیە ئەو کەسەی ئێوە لەخوا دەپارێزێت؟ ئەگەر خوا زیان و خراپە، یان بەزەیی و ڕەحمەتی بۆ ئێوە بوێت بێجگە لەخوا بۆ ئەوان نیە ھیچ پشتیوان و یارمەتیدەرێك
અરબી તફસીરો:
۞ قَدۡ يَعۡلَمُ ٱللَّهُ ٱلۡمُعَوِّقِينَ مِنكُمۡ وَٱلۡقَآئِلِينَ لِإِخۡوَٰنِهِمۡ هَلُمَّ إِلَيۡنَاۖ وَلَا يَأۡتُونَ ٱلۡبَأۡسَ إِلَّا قَلِيلًا
بێگومان خوا دەزانێ بەو کەسانەتان کەئاستەنگ دروست دەکات لەڕێگەی (موسڵمانان بۆجیھاد کردن) کە بەبرادەرەکانیان دەڵێن: وەرن بۆلای ئێمە (وخۆیان دەدزیەوە لەجیھاد) ئەوانە نایەن بۆ جەنگ و غەزا زۆر بەکەمی نەبێت
અરબી તફસીરો:
أَشِحَّةً عَلَيۡكُمۡۖ فَإِذَا جَآءَ ٱلۡخَوۡفُ رَأَيۡتَهُمۡ يَنظُرُونَ إِلَيۡكَ تَدُورُ أَعۡيُنُهُمۡ كَٱلَّذِي يُغۡشَىٰ عَلَيۡهِ مِنَ ٱلۡمَوۡتِۖ فَإِذَا ذَهَبَ ٱلۡخَوۡفُ سَلَقُوكُم بِأَلۡسِنَةٍ حِدَادٍ أَشِحَّةً عَلَى ٱلۡخَيۡرِۚ أُوْلَٰٓئِكَ لَمۡ يُؤۡمِنُواْ فَأَحۡبَطَ ٱللَّهُ أَعۡمَٰلَهُمۡۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٗا
لەئاستی ئێوەدا (ئەی موسڵمانان ئەوانە) چرووکن ئەمجا کاتێك (بەھۆی جەنگەوە) ترس و بیم پەیدا بێت دەیان بینی بەجۆرێ سەیرت دەکەن (لەترسی جەنگ) چاویان بەم لاولادا دەسوڕێت بـەوێنەی کەسێك لەسەرەمەرگدا بێھۆشی بەسەردا بێت بەڵام کاتێك ترسەکە ڕۆشت ونەما بەزمانی تیژ زمانتان لێ درێژ دەکەن (وە داوای غەنیمەتتان لێ دەکەن) کەچی چرووك و ڕژدن لەسەرماڵ وغەنیمەت ئائەوانە باوەڕیان نەھێنابوو بۆیە خوا کردەوەیانی پوچەڵ کردنەوە وەئەمە بەلای خواوە (کارێکی) ئاسانە
અરબી તફસીરો:
يَحۡسَبُونَ ٱلۡأَحۡزَابَ لَمۡ يَذۡهَبُواْۖ وَإِن يَأۡتِ ٱلۡأَحۡزَابُ يَوَدُّواْ لَوۡ أَنَّهُم بَادُونَ فِي ٱلۡأَعۡرَابِ يَسۡـَٔلُونَ عَنۡ أَنۢبَآئِكُمۡۖ وَلَوۡ كَانُواْ فِيكُم مَّا قَٰتَلُوٓاْ إِلَّا قَلِيلٗا
وایان دەزانی کۆمەڵەکان (لەشکریان ھێنابوو) نەڕۆشتوون وە ئەگەر ئەو کۆمەڵانە بگەڕێنەوە (بۆسەر مەدینە) ئاواتیان دەخواست کە لەناو (مەدینە) عەرەبە دەشتەکیەکان بەدوور بوونایە (لەترسی جەنگ) لەدوورەوە پرسیاریان لەھەواڵی ئێوە بکردایە وە ئەگەر لەناو ئێوەدا بوونایە جەنگیان نەدەکرد زۆر بەکەمی نەبێت
અરબી તફસીરો:
لَّقَدۡ كَانَ لَكُمۡ فِي رَسُولِ ٱللَّهِ أُسۡوَةٌ حَسَنَةٞ لِّمَن كَانَ يَرۡجُواْ ٱللَّهَ وَٱلۡيَوۡمَ ٱلۡأٓخِرَ وَذَكَرَ ٱللَّهَ كَثِيرٗا
سوێند بەخوا بەڕاستی لەپێغەمبەری خوادا ﷺ بۆ ئێوە ھەیە سەرمەشقی وپێشەوایەتی چا بۆ کەسێك بەھیوای خواو (پاداشتی) ڕۆژی دواییە وە زۆر یادی خوا دەکات
અરબી તફસીરો:
وَلَمَّا رَءَا ٱلۡمُؤۡمِنُونَ ٱلۡأَحۡزَابَ قَالُواْ هَٰذَا مَا وَعَدَنَا ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَصَدَقَ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥۚ وَمَا زَادَهُمۡ إِلَّآ إِيمَٰنٗا وَتَسۡلِيمٗا
وەکاتێك ئیمانداران ئەو کۆمەڵانەیان بینی (لەشکریان ھێنا بوو بۆ سەر مەدینە) ووتیان ئەمە ئەو بەڵێنەیە خوا و پێغەمبەرەکەی بە ئێمەیان دابوو خوا و پێغەمبەرەکەی ڕاستیان فەرموو (ھاتنی ئەو ھەموو ھێزەی کوفر) باوەڕداران تەنھا ئیمان و ملکەچیان پێی زیادی کرد
અરબી તફસીરો:
 
શબ્દોનું ભાષાંતર સૂરહ: અલ્ અહઝાબ
સૂરહ માટે અનુક્રમણિકા પેજ નંબર
 
કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અનુવાદ - મુહમ્મદ સાલેહ બામૂકી - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા

તેનું મોહમ્મદ સાલેહ બામૂકી દ્વારા કરવામાં આવ્યું. રવ્વાદ ભાષાંતર કેન્દ્રની દેખરેખ હેઠળ તેની ચકાસણી કરવામાં આવી, મૂળ અનુવાદ, મંતવ્યો વ્યક્ત કરવા, અનુવાદના મૂલ્યનું મૂલ્યાંકન કરવા અને તેની પ્રગતિ કરવાના હેતુથી ઉપલબ્ધ છે.

બંધ કરો