કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુરદીશ ભાષાતર - સલાહુદ્દીન * - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા


શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (3) સૂરહ: અલ્ કૌષર
إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ ٱلۡأَبۡتَرُ
[ إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ الْأَبْتَرُ (٣) ] ئەو كەسەی كە ڕقی لە تۆیەو دوژمنی تۆیە ئەی محمد صلى الله علیه وسلم یان ڕقی لەو هیدایەت و ڕووناكی و حەقە ئاشكرایەیە كە هێناوتە ئەو خۆی دوابڕاوەو وجاخكوێرو بێخێرە, هەیە لە زاناكان ئەفەرمووێ: لەسەر (عاصی كوڕی وائیل) دابەزیوە كە وتوویەتی: پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم كەسێكی وجاخكوێرە هەر كات خۆی مرد ئیتر ناوی نامێنێ و كۆتایی پێ دێت, یان وتراوە: لەسەر (عوقبەی كوڕی ئەبی موعەيط) دابەزیوە, یاخود وتراوە: لەسەر (ئەبو جەهل) دابەزیوە، وە كاتێكیش كە (كەعبی كوڕی ئەشرەف)ى جوولەكە لە مەدینەوە هاتە مەككە قوڕەیش پێیان وت: تۆ گەورەی قەومەكەی خۆتی نابینی ئەم وجاخكوێرە (بە پێغەمبەریان وت صلى الله علیه وسلم ) ئەڵێ: من لە ئێوە باشترم لە كاتێكدا ئێمە خواردنی حاجیان ئەدەین و ئاویان پێ ئەدەین و خزمەتیان ئەكەین و كلیلی كەعبە بەدەست ئێمەیەو خزمەتی كەعبە ئەكەین, ئەم دوابڕاوە ئەم بێخێرە بە پێغەمبەریان وت صلى الله علیه وسلم ئەم وجاخكوێرە ئەڵێ: من لە ئێوە باشترم، (كەعبی كوڕی ئەشرەف) وتی: بەڵكو ئێوە لەوان چاكترن, خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند (الصحيح المُسنَد)(إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ الْأَبْتَرُ) ئەوەی ڕقی لە تۆیە ئەوە خۆی دوابڕاو و بێخێرو وجاخكوێرە، بەڵكو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ناوی نەبڕاو ناوی هەر ماوەو تا ڕۆژی قیامەت ناوی ئەمێنێ, یان وتراوە: كوڕێكی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم وەفاتی كرد وتیان: محمد صلى الله علیه وسلم وجاخیكوێر بوو خۆیشی بمرێ كۆتایی دێت و ناوی نامێنێ بەڵام پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم تا ڕۆژی قیامەت خوای گەورە ناوی بەرز ڕاگرتووە لەگەڵ ناوی خۆیدا لە شایەتماندا وە لە بانگداندا ئەمێنێتەوە تا ڕۆژی قیامەت سەڵات و سەلامی خوای گەورەی لەسەر بێت، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (كەوسەر) والحمد لله.
અરબી તફસીરો:
 
શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (3) સૂરહ: અલ્ કૌષર
સૂરહ માટે અનુક્રમણિકા પેજ નંબર
 
કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુરદીશ ભાષાતર - સલાહુદ્દીન - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા

કુરદીશ ભાષામાં કુરઆન મજીદનું ભાષાતર, ભાષાતર કરનારનું નામ સલાહુદ્દીન અબ્દુલ કરીમ

બંધ કરો