કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુરદીશ ભાષાતર - સલાહુદ્દીન * - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા


શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (90) સૂરહ: અલ્ બકરહ
بِئۡسَمَا ٱشۡتَرَوۡاْ بِهِۦٓ أَنفُسَهُمۡ أَن يَكۡفُرُواْ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بَغۡيًا أَن يُنَزِّلَ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦۖ فَبَآءُو بِغَضَبٍ عَلَىٰ غَضَبٖۚ وَلِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابٞ مُّهِينٞ
[ بِئْسَمَا اشْتَرَوْا بِهِ أَنْفُسَهُمْ أَنْ يَكْفُرُوا بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ بَغْيًا ] ئه‌مه‌ خراپترین شت بوو كه‌ گۆڕیانه‌وه‌و كڕیان به‌وه‌ی كه‌ نه‌فسی خۆیان به‌هیڵاكداو ڕووبه‌رووی سزای ئاگری دۆزه‌خیان كرده‌وه‌ كه‌ له‌ حه‌سوودیدا كوفریان كرد به‌و قورئانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ دایبه‌زاندووه‌ [ أَنْ يُنَزِّلَ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ عَلَى مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ] كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌زڵی خۆی دائه‌به‌زێنێ بۆ سه‌ر هه‌ر كه‌سێك كه‌ ویستی لێ بێ له‌ به‌نده‌كانی، ئه‌مجاره‌ بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا بوو صلی الله علیه وسلم كه‌ له‌ عه‌ره‌ب بوو له‌ جووله‌كه‌ نه‌بوو [ فَبَاءُوا بِغَضَبٍ عَلَى غَضَبٍ ] ئه‌وان گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ تووڕه‌بوون له‌سه‌ر تووڕه‌بوونی خوای گه‌وره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوفریان به‌ عیسی كردو كوفریان به‌ محمدیش كرد صلی الله علیه وسلم له‌وه‌دا خوای گه‌وره‌ غه‌زه‌بی لێیان گرت له‌میشدا غه‌زه‌بێكی تر، یاخود كوفریان به‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كردو دواتریش زوڵمیان لێی كرد [ وَلِلْكَافِرِينَ عَذَابٌ مُهِينٌ (٩٠) ] به‌ڕاستی كافران سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازارو ڕیسواكه‌رو ئیهانه‌كراویان بۆ هه‌یه‌
અરબી તફસીરો:
 
શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (90) સૂરહ: અલ્ બકરહ
સૂરહ માટે અનુક્રમણિકા પેજ નંબર
 
કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુરદીશ ભાષાતર - સલાહુદ્દીન - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા

કુરદીશ ભાષામાં કુરઆન મજીદનું ભાષાતર, ભાષાતર કરનારનું નામ સલાહુદ્દીન અબ્દુલ કરીમ

બંધ કરો