કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુરદીશ ભાષાતર - સલાહુદ્દીન * - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા


શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (26) સૂરહ: અલ્ હજ્
وَإِذۡ بَوَّأۡنَا لِإِبۡرَٰهِيمَ مَكَانَ ٱلۡبَيۡتِ أَن لَّا تُشۡرِكۡ بِي شَيۡـٔٗا وَطَهِّرۡ بَيۡتِيَ لِلطَّآئِفِينَ وَٱلۡقَآئِمِينَ وَٱلرُّكَّعِ ٱلسُّجُودِ
{هەندێك لە ئادابەكانی حەج كردن} [ وَإِذْ بَوَّأْنَا لِإِبْرَاهِيمَ مَكَانَ الْبَيْتِ ] وه‌ ئه‌و شوێنه‌مان بۆ ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - ده‌ستنیشان و دیاری كرد بۆ ئه‌وه‌ى كه‌عبه‌ی پیرۆز دروست بكات بۆ عیباده‌ت (به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ یه‌كه‌م كه‌س كه‌عبه‌ى پیرۆزى دروست كردووه‌ ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - بووه‌و پێش ئه‌و كه‌سى تر دروستى نه‌كردووه‌، وه‌ یه‌كه‌م مزگه‌وت بووه‌ له‌سه‌ر زه‌وى و چل ساڵ دواى ئه‌م مزگه‌وتى قودس دروستكراوه‌) [ أَنْ لَا تُشْرِكْ بِي شَيْئًا ] كه‌ له‌م شوێنه‌دا هیچ شه‌ریكێك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار نه‌درێت و شوێنی عیباده‌تی خوایه‌ [ وَطَهِّرْ بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ ] وه‌ ئه‌م ماڵه‌ی منیش پاك بكه‌ره‌وه‌ له‌ بت و له‌ بت په‌رستی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌واف ئه‌كه‌ن به‌ ده‌وری كه‌عبه‌دا [ وَالْقَائِمِينَ ] ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌پێوه‌ ڕاوه‌ستاون نوێژ ئه‌كه‌ن [ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ (٢٦) ] ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ڕكوع و له‌ سجود دان با به‌ تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن.
અરબી તફસીરો:
 
શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (26) સૂરહ: અલ્ હજ્
સૂરહ માટે અનુક્રમણિકા પેજ નંબર
 
કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુરદીશ ભાષાતર - સલાહુદ્દીન - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા

કુરદીશ ભાષામાં કુરઆન મજીદનું ભાષાતર, ભાષાતર કરનારનું નામ સલાહુદ્દીન અબ્દુલ કરીમ

બંધ કરો