કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુરદીશ ભાષાતર - સલાહુદ્દીન * - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા


શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (5) સૂરહ: અલ્ હજ્
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِن كُنتُمۡ فِي رَيۡبٖ مِّنَ ٱلۡبَعۡثِ فَإِنَّا خَلَقۡنَٰكُم مِّن تُرَابٖ ثُمَّ مِن نُّطۡفَةٖ ثُمَّ مِنۡ عَلَقَةٖ ثُمَّ مِن مُّضۡغَةٖ مُّخَلَّقَةٖ وَغَيۡرِ مُخَلَّقَةٖ لِّنُبَيِّنَ لَكُمۡۚ وَنُقِرُّ فِي ٱلۡأَرۡحَامِ مَا نَشَآءُ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗى ثُمَّ نُخۡرِجُكُمۡ طِفۡلٗا ثُمَّ لِتَبۡلُغُوٓاْ أَشُدَّكُمۡۖ وَمِنكُم مَّن يُتَوَفَّىٰ وَمِنكُم مَّن يُرَدُّ إِلَىٰٓ أَرۡذَلِ ٱلۡعُمُرِ لِكَيۡلَا يَعۡلَمَ مِنۢ بَعۡدِ عِلۡمٖ شَيۡـٔٗاۚ وَتَرَى ٱلۡأَرۡضَ هَامِدَةٗ فَإِذَآ أَنزَلۡنَا عَلَيۡهَا ٱلۡمَآءَ ٱهۡتَزَّتۡ وَرَبَتۡ وَأَنۢبَتَتۡ مِن كُلِّ زَوۡجِۭ بَهِيجٖ
{قۆناغەكانی دروستكردنی مرۆڤ} [ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنْ كُنْتُمْ فِي رَيْبٍ مِنَ الْبَعْثِ ] ئه‌ی خه‌ڵكینه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ گومانتان هه‌یه‌ له‌ زیندوو بوونه‌وه‌ كه‌ له‌ توانای ئێمه‌ هه‌یه‌و ئه‌توانین زیندووتان بكه‌ینه‌وه‌ [ فَإِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ تُرَابٍ ] ئه‌وه‌ ئێمه‌ دروستمان كردوون له‌ خۆڵ، واته‌: ئاده‌م [ ثُمَّ مِنْ نُطْفَةٍ ] پاشان ئێوه‌مان دروست كردووه‌ له‌ دڵۆپه‌ ئاوێك كه‌ مه‌نییه‌ له‌ چل رۆژى یه‌كه‌م [ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍ ] پاش چل رۆژى تر ئه‌و دڵۆپه‌ ئاوه‌ ئه‌بێته‌ خوێنێكی مه‌ییو [ ثُمَّ مِنْ مُضْغَةٍ ] پاش چل رۆژى تر ئه‌بێته‌ پارچه‌ گۆشتێك [ مُخَلَّقَةٍ ] كه‌ دروست كردنی ئه‌و مرۆڤه‌و شێوه‌و شكلی پێوه‌ دیاره‌ [ وَغَيْرِ مُخَلَّقَةٍ ] یاخود پێش ئه‌وه‌ هێشتا شێوه‌و شكلی ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ [ لِنُبَيِّنَ لَكُمْ ] تا ته‌واوی تواناو ده‌سه‌ڵاتی خۆمانتان بۆ ڕوون بكه‌ینه‌وه‌و بۆتان ده‌رخه‌ین [ وَنُقِرُّ فِي الْأَرْحَامِ مَا نَشَاءُ ] وه‌ ئه‌وه‌یشی ویستمان لێ بێت له‌ناو ڕه‌حمی ئافره‌تدا جێگیری بكه‌ین و منداڵه‌كه‌ى له‌بارنه‌چێ [ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى ] تا كاتی دیاریكراوی خۆی كه‌ كاتی منداڵ بوونه‌ كه‌ نۆ مانگ و نۆ ڕۆژه‌ [ ثُمَّ نُخْرِجُكُمْ طِفْلًا ] له‌ دوای ئه‌وه‌ له‌ سكی دایكتان ئه‌تانهێنینه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ منداڵی و كۆرپه‌یی [ ثُمَّ لِتَبْلُغُوا أَشُدَّكُمْ ] پاشان ئه‌گه‌نه‌ ئه‌وپه‌ڕی ته‌مه‌نی عاقڵی و بالغی و هێزو تواناو لێك جیا كردنه‌وه‌ى شته‌كان [ وَمِنْكُمْ مَنْ يُتَوَفَّى ] وه‌ هه‌یشتانه‌ پێش ئه‌وه‌ی بگاته‌ ئه‌و كاته‌ ئه‌مرێت [ وَمِنْكُمْ مَنْ يُرَدُّ إِلَى أَرْذَلِ الْعُمُرِ ] وه‌ هه‌یشتانه‌ تا ئه‌وپه‌ڕی ته‌مه‌نی پیرێتی خوای گه‌وره‌ ته‌مه‌نی درێژ ئه‌كات كه‌ ئیتر فه‌هم و عه‌قڵی له‌ ده‌ست ئه‌دات [ لِكَيْلَا يَعْلَمَ مِنْ بَعْدِ عِلْمٍ شَيْئًا ] پێشتر كه‌ ئه‌و زانیاری و تێگه‌یشتنه‌ی كه‌ هه‌یبووه‌ هه‌مووی له‌ ده‌ست ئه‌دات و له‌ دوای ئه‌وه‌ هیچ شتێك نازانێ [ وَتَرَى الْأَرْضَ هَامِدَةً ] وه‌ تۆ زه‌وی ئه‌بینی كه‌ وشكه‌و هیچ شتێكی لێنه‌ڕواوه‌ [ فَإِذَا أَنْزَلْنَا عَلَيْهَا الْمَاءَ اهْتَزَّتْ وَرَبَتْ ] وه‌ كاتێك كه‌ ئه‌و بارانه‌ دائه‌به‌زێنینه‌ سه‌ری ئه‌كه‌وێته‌ جووڵه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕووه‌كه‌كه‌ لێوه‌ی ده‌رئه‌چێت و به‌رز ده‌بێته‌وه‌و ده‌رئه‌كه‌وێت [ وَأَنْبَتَتْ مِنْ كُلِّ زَوْجٍ بَهِيجٍ (٥) ] وه‌ له‌ هه‌موو ڕووه‌كێك نێرو مێیه‌كی جوان و جووتێكی جوان ڕووه‌ك ئه‌ڕوێت.
અરબી તફસીરો:
 
શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (5) સૂરહ: અલ્ હજ્
સૂરહ માટે અનુક્રમણિકા પેજ નંબર
 
કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુરદીશ ભાષાતર - સલાહુદ્દીન - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા

કુરદીશ ભાષામાં કુરઆન મજીદનું ભાષાતર, ભાષાતર કરનારનું નામ સલાહુદ્દીન અબ્દુલ કરીમ

બંધ કરો