કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુરદીશ ભાષાતર - સલાહુદ્દીન * - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા


શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (186) સૂરહ: આલિ ઇમરાન
۞ لَتُبۡلَوُنَّ فِيٓ أَمۡوَٰلِكُمۡ وَأَنفُسِكُمۡ وَلَتَسۡمَعُنَّ مِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ مِن قَبۡلِكُمۡ وَمِنَ ٱلَّذِينَ أَشۡرَكُوٓاْ أَذٗى كَثِيرٗاۚ وَإِن تَصۡبِرُواْ وَتَتَّقُواْ فَإِنَّ ذَٰلِكَ مِنۡ عَزۡمِ ٱلۡأُمُورِ
[ لَتُبْلَوُنَّ فِي أَمْوَالِكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - خۆت و ئوممه‌ته‌كه‌ت خوای گه‌وره‌ تاقیتان ده‌كاته‌وه‌ له‌ ماڵتاندا به‌وه‌ی كه‌ تووشی به‌ڵاو موسیبه‌تتان ئه‌كات و له‌ناوی ئه‌بات [ وَأَنْفُسِكُمْ ] وه‌ خۆتان به‌هۆی جه‌نگ و غه‌زاوه‌ كه‌ تووشی كوشتن و مردن ئه‌بن [ وَلَتَسْمَعُنَّ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلِكُمْ وَمِنَ الَّذِينَ أَشْرَكُوا أَذًى كَثِيرًا ] وه‌ له‌ گاورو جووله‌كه‌ ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه‌ كه‌ كتابیان بۆ هاتووه‌ وه‌ له‌ موشریكه‌كانیش ئازارێكی زۆر ئه‌بیستن تانه‌و ته‌شه‌رتان لێ ئه‌ده‌ن له‌ ناموس و دین و خۆتان، ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر (كه‌عبى كوڕى ئه‌شره‌فى) جوله‌كه‌ دابه‌زى كه‌ ئازارى پێغه‌مبه‌رى خواى - صلی الله علیه وسلم - ده‌دا كه‌ (محمدى كوڕى مه‌سله‌مه‌) كوشتى [ وَإِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ ذَلِكَ مِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ (١٨٦) ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه‌ صه‌بر بگرن و ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن ئه‌وا له‌ كاره‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانه‌ عه‌زیمه‌تتان له‌سه‌ری هه‌بێ وه‌ به‌جددی بیگرن .
અરબી તફસીરો:
 
શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (186) સૂરહ: આલિ ઇમરાન
સૂરહ માટે અનુક્રમણિકા પેજ નંબર
 
કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુરદીશ ભાષાતર - સલાહુદ્દીન - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા

કુરદીશ ભાષામાં કુરઆન મજીદનું ભાષાતર, ભાષાતર કરનારનું નામ સલાહુદ્દીન અબ્દુલ કરીમ

બંધ કરો