કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુરદીશ ભાષાતર - સલાહુદ્દીન * - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા


શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (12) સૂરહ: સબા
وَلِسُلَيۡمَٰنَ ٱلرِّيحَ غُدُوُّهَا شَهۡرٞ وَرَوَاحُهَا شَهۡرٞۖ وَأَسَلۡنَا لَهُۥ عَيۡنَ ٱلۡقِطۡرِۖ وَمِنَ ٱلۡجِنِّ مَن يَعۡمَلُ بَيۡنَ يَدَيۡهِ بِإِذۡنِ رَبِّهِۦۖ وَمَن يَزِغۡ مِنۡهُمۡ عَنۡ أَمۡرِنَا نُذِقۡهُ مِنۡ عَذَابِ ٱلسَّعِيرِ
{هەندێك لە فەزڵ و بەخششەكانی خوای گەورە بۆ سولەیمان پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم –} [ وَلِسُلَيْمَانَ الرِّيحَ ] وه‌ سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ریش - صلی الله علیه وسلم - كه‌ كوڕى داود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بوو خوای گه‌وره‌ بای بۆ ژێربار كردبوو له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا بوو [ غُدُوُّهَا شَهْرٌ وَرَوَاحُهَا شَهْرٌ ] به‌ به‌یانیان ماوه‌ی مانگێك ڕێى ده‌بڕى و ئه‌ڕۆی، وه‌ به‌ ئێوارانیش ماوه‌ی مانگێك ڕێى ده‌بڕى و ئه‌ڕۆی، واته‌ له‌ رۆژێكدا ماوه‌ى دوو مانگ ڕێى ده‌بڕى و به‌ وڵاتاندا ده‌گه‌ڕا و بایه‌كه‌ هه‌ڵیده‌گرت و ده‌یبرد [ وَأَسَلْنَا لَهُ عَيْنَ الْقِطْرِ ] وه‌ مسیشمان بۆی نه‌رم كردبوو چۆن ئاسنمان بۆ داود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - نه‌رم كردبوو [ وَمِنَ الْجِنِّ مَنْ يَعْمَلُ بَيْنَ يَدَيْهِ بِإِذْنِ رَبِّهِ ] وه‌ جنیه‌كانیشمان ژێربار كردبوو خستبوومانه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتیه‌وه‌ كه‌ ئیشیان بۆی ئه‌كرد به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ [ وَمَنْ يَزِغْ مِنْهُمْ عَنْ أَمْرِنَا ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك له‌و جنیانه‌ بێ ئه‌مری سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بكات [ نُذِقْهُ مِنْ عَذَابِ السَّعِيرِ (١٢) ] ئه‌وه‌ له‌ دونیادا سزای ئه‌ده‌ین وه‌ له‌ قیامه‌تیشدا ئه‌یخه‌ینه‌ ناو ئاگرێكی سووتێنه‌ره‌وه‌.
અરબી તફસીરો:
 
શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (12) સૂરહ: સબા
સૂરહ માટે અનુક્રમણિકા પેજ નંબર
 
કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુરદીશ ભાષાતર - સલાહુદ્દીન - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા

કુરદીશ ભાષામાં કુરઆન મજીદનું ભાષાતર, ભાષાતર કરનારનું નામ સલાહુદ્દીન અબ્દુલ કરીમ

બંધ કરો