કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુરદીશ ભાષાતર - સલાહુદ્દીન * - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા


શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (112) સૂરહ: અલ્ અન્આમ
وَكَذَٰلِكَ جَعَلۡنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوّٗا شَيَٰطِينَ ٱلۡإِنسِ وَٱلۡجِنِّ يُوحِي بَعۡضُهُمۡ إِلَىٰ بَعۡضٖ زُخۡرُفَ ٱلۡقَوۡلِ غُرُورٗاۚ وَلَوۡ شَآءَ رَبُّكَ مَا فَعَلُوهُۖ فَذَرۡهُمۡ وَمَا يَفۡتَرُونَ
{سەرجەم پێغەمبەران دوژمنیان هەبووە} [ وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوًّا ] به‌م شێوازه‌ بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران ئێمه‌ دوژمنمان داناوه‌ كه‌ دوژمنیان هه‌بووه‌ له‌ كافران كه‌ دژایه‌تیان كردوون بۆیه‌ ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - به‌ڵاته‌وه‌ ئاسایى بێت [ شَيَاطِينَ الْإِنْسِ وَالْجِنِّ يُوحِي بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ ] دوژمنه‌كانیان له‌ شه‌یتانی مرۆڤ (فاڵچی و جادووگه‌رو سه‌رانی كافران) و شه‌یتانی جنین ئه‌مانه‌ دوژمنی پێغه‌مبه‌ران بوونه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ شه‌یتانه‌ جنیه‌كان وه‌سوه‌سه‌ ئه‌خه‌نه‌ دڵی شه‌یتانه‌ مرۆڤه‌كانه‌وه‌، وه‌حی لێره‌ واته‌: وه‌سوه‌سه‌ [ زُخْرُفَ الْقَوْلِ غُرُورًا ] قسه‌كانیان بۆ ئه‌ڕازێننه‌وه‌و بۆیان جوان ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ پێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێن و له‌ خشته‌یان ئه‌به‌ن [ وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ مَا فَعَلُوهُ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بوایه‌ ئیشی وایان نه‌ئه‌كرد [ فَذَرْهُمْ وَمَا يَفْتَرُونَ (١١٢) ] تۆ لێیان بگه‌ڕێ و وازیان لێ بێنه‌ چی بوهتان و درۆ هه‌ڵبه‌ستنێك ئه‌كه‌ن با بیكه‌ن زه‌ره‌رو زیانی ته‌نها بۆ خۆیانه‌
અરબી તફસીરો:
 
શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (112) સૂરહ: અલ્ અન્આમ
સૂરહ માટે અનુક્રમણિકા પેજ નંબર
 
કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુરદીશ ભાષાતર - સલાહુદ્દીન - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા

કુરદીશ ભાષામાં કુરઆન મજીદનું ભાષાતર, ભાષાતર કરનારનું નામ સલાહુદ્દીન અબ્દુલ કરીમ

બંધ કરો