Check out the new design

Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - Fassara da harshen Kurdanci ta taƙaitaccen Tafsirin AlƘur'ani mai girma. * - Teburin Bayani kan wasu Fassarori


Fassarar Ma'anoni Sura: Al'kahf   Aya:
ٱلۡمَالُ وَٱلۡبَنُونَ زِينَةُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ وَٱلۡبَٰقِيَٰتُ ٱلصَّٰلِحَٰتُ خَيۡرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابٗا وَخَيۡرٌ أَمَلٗا
ماڵ و سەروەت و سامان و مناڵ زینەت و جوانی ژیانی دونیان، ماڵ و سامانی دونیا لە دواڕۆژدا ھیچ سوودێکی نییە جگە ئەوە نەبێت لە ڕەزامەندی خوای گەورەدا دەبەخشرێت، کار و کردەوە و گوفتارێک خوای گەورە لێی ڕازی بێت چاکترین و باشترین پاداشتێکە لە ھەرچی زینەت و جوانی دونیا و ئەوەی مرۆڤیش ئومێدی بۆ دەخوازێت، چونکە زینەت و جوانی دونیا لەناو دەچێت، بەڵام پاداشتی کار و کردەوە و گوفتارێک خوای گەورە لێی ڕازی بێت دەمێنێتەوە و نافەوتێت.
Tafsiran larabci:
وَيَوۡمَ نُسَيِّرُ ٱلۡجِبَالَ وَتَرَى ٱلۡأَرۡضَ بَارِزَةٗ وَحَشَرۡنَٰهُمۡ فَلَمۡ نُغَادِرۡ مِنۡهُمۡ أَحَدٗا
ئەو ڕۆژە یادی خەڵکی بخەرەوە کە شاخەکان لە جێگاکانی خۆیان ھەڵدەکەنین، وە زەویش بەڕووتەڵی و ئاشکرا دەبینیت کە ھیچ شتێکی بەسەرەوە نەماوە لە شاخ و دار و درەخت و کۆشک و تەلار، وە ھەموو بەدیھێنراوەکان کۆدەکەینەوە، ھیچ کەسێکمان لێ نەھێشتەوە و ھەموویمان زیندوو کردەوە.
Tafsiran larabci:
وَعُرِضُواْ عَلَىٰ رَبِّكَ صَفّٗا لَّقَدۡ جِئۡتُمُونَا كَمَا خَلَقۡنَٰكُمۡ أَوَّلَ مَرَّةِۭۚ بَلۡ زَعَمۡتُمۡ أَلَّن نَّجۡعَلَ لَكُم مَّوۡعِدٗا
خەڵکی ھەموو ڕیز دەکرێن بۆ لێپرسینەوە لەگەڵدا کردن، وە پێیان دەوترێت: بێگومان ھەموو بەتەنھا و بە ڕووت و قوتی و پێی پەتی و خەتەنە نەکراوی و دەستی خاڵی ھاتوونەتە لامان. ھەروەک یەکەمجار بەدیمان ھێنان و دروستمان کردن، بەڵکو پێشتان وابوو کە جارێکی تر زیندوو ناکرێنەوە، وە کات و شوێنتان بۆ دیاری ناکەین بۆ لێپرسینەوە و پاداشت و تۆڵەی کار کردەوەکانتان.
Tafsiran larabci:
وَوُضِعَ ٱلۡكِتَٰبُ فَتَرَى ٱلۡمُجۡرِمِينَ مُشۡفِقِينَ مِمَّا فِيهِ وَيَقُولُونَ يَٰوَيۡلَتَنَا مَالِ هَٰذَا ٱلۡكِتَٰبِ لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةٗ وَلَا كَبِيرَةً إِلَّآ أَحۡصَىٰهَاۚ وَوَجَدُواْ مَا عَمِلُواْ حَاضِرٗاۗ وَلَا يَظۡلِمُ رَبُّكَ أَحَدٗا
نوسراو و پەڕاوی کردەوەکان دادەنرێن، ھەندێک پەڕاوی کردەوەکانی بە دەستی ڕاستی وەردەگرێت، وە ھەندێکی تر بە دەستی چەپی، جا - ئەی مرۆڤ - لەو رۆژەدا بێباوەڕان دەبینیت کە دەترسن لەو حاڵەی تێیدان، چونکە چاک دەزانن چیان لە بێباوەڕی و سەرپێچی پەروەردگار پێش خۆیان خستووە، بەداخ و حەسرەتەوە دەڵێن: ئای وەیل و تیاچوون بۆ خۆمان، ئەم پەڕاوە چییە. خۆ ھیچ کردەوەیەکی بچوک و گەورەی ئێمەی جێنەھێشتووە و ھەمووی تۆمار کردووە و ژماردویەتی، ھەرچیەک لە گوناھ و تاوان و سەرپێچی لە ژیانی دونیا ئەنجامیان دابێت ھەمووی لەوێ دەبیننەوە، - ئەی پێغەمبەری خوا - پەروەردگارت ناھەقی و ستەم لەھیچ کەسێک ناکات، سزای ھیچ نادات بەبێ تاوان و گوناھـ نادات، وە پاداشتی کار و کردەوەی خواناسان و چاکەکارانیش کەم ناکەتەوە.
Tafsiran larabci:
وَإِذۡ قُلۡنَا لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ ٱسۡجُدُواْ لِأٓدَمَ فَسَجَدُوٓاْ إِلَّآ إِبۡلِيسَ كَانَ مِنَ ٱلۡجِنِّ فَفَسَقَ عَنۡ أَمۡرِ رَبِّهِۦٓۗ أَفَتَتَّخِذُونَهُۥ وَذُرِّيَّتَهُۥٓ أَوۡلِيَآءَ مِن دُونِي وَهُمۡ لَكُمۡ عَدُوُّۢۚ بِئۡسَ لِلظَّٰلِمِينَ بَدَلٗا
- ئەی پێغەمبەر - ئەو ڕۆژە وەبیر خەڵکی بھێنەرەوە کاتێک وتمان بەفریشتەکان : سوژدەی ڕێز و سڵاو بۆ ئادەم ببەن، ھەر ھەموویان بۆ بەجێھێنانی فەرمانی پەروەردگاریان سوژدەیان بۆ ئادەم برد، جگە لە ئیبلیس نەبێت کە لە جنۆکە بوو، نەک فریشتە، لە فەرمانی پەروەردگاری خۆی دەرچوو، وە سوژدەی نەبرد، - ئەی خەڵکینە - ئایا ئێوە جگە لە من ئیبلیس و نەوەکانی دەکەنە دۆست و پشتیوان خۆتان، لە کاتێکدا ئەوان دوژمنی ئێوەن، باشە چۆن دوژمنەکانتان دەکەن بە دۆست و پشتیوانی خۆتان؟ ئای چەند خراپ و ناشرینە ئەوەی ستەمکاران ئەنجامی دەدەن، لەبری خوای گەورە شەیتان دەکەن بە دۆست و پشتیوانی خۆیان.
Tafsiran larabci:
۞ مَّآ أَشۡهَدتُّهُمۡ خَلۡقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَلَا خَلۡقَ أَنفُسِهِمۡ وَمَا كُنتُ مُتَّخِذَ ٱلۡمُضِلِّينَ عَضُدٗا
ئەوانەی ئێوە لەبری من کردووتان بەدۆست و پشتیوانی خۆتان وەک ئێوە بەندە و ملکەچی خوان، بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەویم پیشان نەداون کاتێک بەدیمھێنان، بەڵکو ئەوان ھەر بوونیان نەبوو، وە بەدێھێنانی ھەندێکیانم پیشانی ھەندێکی تریان نەداوە، من تەنھا خۆم ھەموو شتەکانم بەدێھێناوە و بەڕێوەیشیان دەبەم، وە من گومڕاکانی شەیتان و مرۆڤ و جنۆکەم نەکردووە بەیارمەتیدەر و پشتیوانی خۆم، چونکە من بێ نیاز و دەوڵەمەندم لەوەی یارمەتیدەر و پشتیوان بۆ خۆم دابنێم.
Tafsiran larabci:
وَيَوۡمَ يَقُولُ نَادُواْ شُرَكَآءِيَ ٱلَّذِينَ زَعَمۡتُمۡ فَدَعَوۡهُمۡ فَلَمۡ يَسۡتَجِيبُواْ لَهُمۡ وَجَعَلۡنَا بَيۡنَهُم مَّوۡبِقٗا
- ئەی پێغەمبەر - باسی ڕۆژی قیامەتیان بۆ بکە، کاتێک خوای گەورە بەو کەسانە دەڵێت کە لە دونیادا ھاوەڵ و شەریکیان بۆ دانابوو: ئەو ھاوەڵ و شەریکانەی کە پێتان وابوو ھاوەڵ و شەریکی منن بانگیان بکەن بەڵکو بتوانن یارمەتیتان بدەن و سەرتان بخەن، بانگیان کردن بەڵام نەھاتن بەدەم بانگەکەیانەوە و نەیانتوانی یارمەتیان بدەن و سەریان بخەن، وە جێگایەکی بەھیلاکدەرمان داناوە بۆ ئەوان لەنێوان خۆیان و خواکانیان کە ھاوبەشن تێیدا،کە بریتیە لە ئاگری دۆزەخ.
Tafsiran larabci:
وَرَءَا ٱلۡمُجۡرِمُونَ ٱلنَّارَ فَظَنُّوٓاْ أَنَّهُم مُّوَاقِعُوهَا وَلَمۡ يَجِدُواْ عَنۡهَا مَصۡرِفٗا
موشریک و بێباوەڕان ئاگری دۆزەخ دەبینن، وە تەواو دڵنیا دەبن کە ھیچ چارێکیان نەماوە و ھەر دەکەون تێی، وە ھیچ شتێک نییە و نابیننەوە بتوانێت لەچوونە ناو دۆزەخ لایان بدات و بیانپارێزێت.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• على العبد الإكثار من الباقيات الصالحات، وهي كل عمل صالح من قول أو فعل يبقى للآخرة.
پێویستە بەندەکانی خوا ھەتا دەتوانن زۆر لە (الباقیات الصالحات) ئەنجام بدەن، کە مەبەست پێی کار و کردەوە و گوفتاری چاک و باشە، کە بۆ دواڕۆژ دەمێنێتەوە سوودی لێ دەبینێت.

• على العبد تذكر أهوال القيامة، والعمل لهذا اليوم حتى ينجو من أهواله، وينعم بجنة الله ورضوانه.
دەبێت بەندەکانی خوا ھەمیشە ناڕەحەتی و ناخۆشییەکانی ڕۆژی قیامەتیان لەبیر ببێت، وە بەکار و کردەوەی چاکە خۆیانی بۆ ئامادە بکەن، تاوەکو لە ناڕەحەتییەکانی ڕزگاریان دەبێت، وە خۆشبەخت دەبن بە بەھەشتی خوای گەورە و ڕەزامەندی ئەو.

• كَرَّم الله تعالى أبانا آدم عليه السلام والجنس البشري بأجمعه بأمره الملائكة أن تسجد له في بدء الخليقة سجود تحية وتكريم.
خوای گەورە ڕێزی نا لە باوکە ئادەممان (سەلامی خوای لێ بێت) وە تەواوی جنسی مرۆڤەکان، کاتێک فەرمانی کرد بەفریشتەکان لەسەرەتای دروست کردنەوە سوژدەی ڕێز و سڵاو بۆ ئادەم ببەن.

• في الآيات الحث على اتخاذ الشيطان عدوًّا.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی خوای گەورە مرۆڤەکان ھاندەدات کە شەیتان بکەنە دوژمنی خۆیان، چونکە شەیتان ھەمیشە لە بۆسەدایە بۆ گومڕاکردنیان.

 
Fassarar Ma'anoni Sura: Al'kahf
Teburin Jerin Sunayen Surori Lambar shafi
 
Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - Fassara da harshen Kurdanci ta taƙaitaccen Tafsirin AlƘur'ani mai girma. - Teburin Bayani kan wasu Fassarori

Wanda aka buga a Cibiyar Tafsiri da karatuttukan AlƘur'ani.

Rufewa