Check out the new design

Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - Fassara da harshen Kurdanci ta taƙaitaccen Tafsirin AlƘur'ani mai girma. * - Teburin Bayani kan wasu Fassarori


Fassarar Ma'anoni Sura: Maryam   Aya:

مریم

daga cikin abunda Surar ta kunsa:
إبطال عقيدة نسبة الولد لله من المشركين والنصارى، وبيان سعة رحمة الله بعباده.
پوچەڵکردنەوەى ئەو بیروباوەڕەی دەڵێت خواى گەورە کوڕ و منداڵی هەیە کە ئەمە باوەڕی گاوڕ و موشریکەکانە و ڕوونکردنەوەى فراوانى ڕەحمەتی خواى گەورە بە بەندەکانى.

كٓهيعٓصٓ
پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه.
Tafsiran larabci:
ذِكۡرُ رَحۡمَتِ رَبِّكَ عَبۡدَهُۥ زَكَرِيَّآ
ئەمەی (لەم سورەتەدا بۆت باس دەکەین) باسی ڕەحمەتی پەروەردگارتە بۆ بەندەکەی خۆی، زەکەریا (سەلامی خوای لێ بێت) بۆتی دەگێڕینەوە تاوەکو پەند و ئامۆژگاری لێوەر بگریت.
Tafsiran larabci:
إِذۡ نَادَىٰ رَبَّهُۥ نِدَآءً خَفِيّٗا
کاتێک زەکەریا پاڕایەوە لە خوای گەورە بەپاڕانەوەیەکی لەسەرخۆ و نھێنی، بۆ ئەوەی نزیکتر بێت لەوەرگرتن و قبوڵ بوونی لای خوا.
Tafsiran larabci:
قَالَ رَبِّ إِنِّي وَهَنَ ٱلۡعَظۡمُ مِنِّي وَٱشۡتَعَلَ ٱلرَّأۡسُ شَيۡبٗا وَلَمۡ أَكُنۢ بِدُعَآئِكَ رَبِّ شَقِيّٗا
پاڕایەوە و وتی: ئەی پەروەردگارم بێگومان خۆت چاک دەزانیت ئێسکەکانم لاواز بووە، وە مووە سپیەکانی سەریشم زۆر بوون و پیر بووم، وە ھیچ نائومێدیش نیم لە گیرا نەبوونی نزا و پاڕانەوەکانم کە لێت دەپارێمەوە، بەڵکو ھەرکاتێک داوام لێت کردبێت وەڵامت داومەتەوە.
Tafsiran larabci:
وَإِنِّي خِفۡتُ ٱلۡمَوَٰلِيَ مِن وَرَآءِي وَكَانَتِ ٱمۡرَأَتِي عَاقِرٗا فَهَبۡ لِي مِن لَّدُنكَ وَلِيّٗا
وە من دەترسم لە پاش مردنم خزم و کەسە نزیکەکانم بە ھۆی سەرقاڵیان بە دونیاوە بە پێی پێویست ھەڵنەسن بەبەرپاکردنی ئاینەکەت، وە ژنەکەیشم نەزۆکە و مناڵی نابێت، ئەی پەروەردگارم لەلایەن خۆتەوە مناڵێکم پێ ببەخشە تاوەکو ببێتە جێگرەوەی خۆم لەپاش مردنم.
Tafsiran larabci:
يَرِثُنِي وَيَرِثُ مِنۡ ءَالِ يَعۡقُوبَۖ وَٱجۡعَلۡهُ رَبِّ رَضِيّٗا
تاوەکو ببێت بەمیراتگری پێغەمبەرایەتی من و میراتگری ئالی یەعقوب (سەلامی خوای لێ بێت) وە وای لێ بکە ئەی پەروەردگارم کە خۆت و بەندە چاکەکانت لە دین و ڕەوشت و زانستی ڕازی بن.
Tafsiran larabci:
يَٰزَكَرِيَّآ إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَٰمٍ ٱسۡمُهُۥ يَحۡيَىٰ لَمۡ نَجۡعَل لَّهُۥ مِن قَبۡلُ سَمِيّٗا
خوای گەورە نزاکەی زەکەریای گیرا کرد، وە بانگی کرد: ئەی زەکەریا، ئێمە موژدەیەکی دڵخۆشکەرت دەدەینێ، وە بێگومان نزاکەمان گیرا کردیت، وە کوڕێکت پێ دەبەخشین ناوی (یەحیا) یە، پێشتر ھیچ کەسێکی ترمان بەم ناوەوە ناو نەناوە.
Tafsiran larabci:
قَالَ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي غُلَٰمٞ وَكَانَتِ ٱمۡرَأَتِي عَاقِرٗا وَقَدۡ بَلَغۡتُ مِنَ ٱلۡكِبَرِ عِتِيّٗا
زەکەریا سەری سوڕما لە گەورەیی دەسەڵاتی خوا و وتی: ئەی پەروەردگارم چۆن من منداڵم دەبێت، لە کاتێکدا ژنەکەم نەزۆکە و مناڵی نابێت، خۆیشم پیر بووم و گەیشتومەتە کۆتایی تەمەنم و ئێسکەکانم لاواز و سست بوون ؟!
Tafsiran larabci:
قَالَ كَذَٰلِكَ قَالَ رَبُّكَ هُوَ عَلَيَّ هَيِّنٞ وَقَدۡ خَلَقۡتُكَ مِن قَبۡلُ وَلَمۡ تَكُ شَيۡـٔٗا
فریشتەیەک ھاتە لای و پێی وت : ئەوەی کە دەڵێیت ڕاستەو وایە، ژنەکەت نەزۆکە و مناڵی نابێت، وە خۆیشت پیر بوویت و گەیشتوویتە کۆتایی تەمەنت و ئێسکەکانت سست و لاواز بوون، بەڵام پەروەردگارت دەفەرموێت: بەدیھێنانی (یەحیا) و بوونی لە ژنێکی نەزۆک و پیاوێکی پیر، تەمەنی گەیشتبێتە کۆتاییەکانی بۆ خوای گەورە ھەر زۆر ئاسانە، - ئەی زەکەریا- من پێشتر تۆم بەدیھێناوە لە نەبوونەوە، پێشتر شتێک نەبویت باس بکرێیت و ناوت بھێنرێت، چونکە بوونت نەبووە.
Tafsiran larabci:
قَالَ رَبِّ ٱجۡعَل لِّيٓ ءَايَةٗۖ قَالَ ءَايَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ ٱلنَّاسَ ثَلَٰثَ لَيَالٖ سَوِيّٗا
ئەمجا زەکەریا وتی: ئەی پەروەردگارم نیشانەیەکم بدەرێ بۆ دڵنیا بوون لەوەی بەڵگە بێت لەسەر ھاتنەدی ئەو موژدەیەی فریشتەکە پێیدام، خوای گەورە پێی فەرموو: نیشانەی ھاتنەدی موژدەکەت ئەوەیە ناتوانیت بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەگەڵ خەڵکیدا قسە بکەیت لەکاتێکدا تۆ ساغ و سەلیمیت و نەخۆش نیت، وە بە بێ بوونی ھیچ ھۆیەک وات لێدێت.
Tafsiran larabci:
فَخَرَجَ عَلَىٰ قَوۡمِهِۦ مِنَ ٱلۡمِحۡرَابِ فَأَوۡحَىٰٓ إِلَيۡهِمۡ أَن سَبِّحُواْ بُكۡرَةٗ وَعَشِيّٗا
زەکەریا لە شوێنی نوێژەکەی چووە دەرەوە بۆ لای گەل و خزم و کەسوکارەکەی، بەئاماژەکردن و بە بێ قسەکردن تێی گەیاندن: لەسەرەتای ڕۆژ و کۆتاییەکەیەوە پاکو بێگەردی خوای گەورە دووپات بکەنەوە زۆر (سبحان اللە) بکەن.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• الضعف والعجز من أحب وسائل التوسل إلى الله؛ لأنه يدل على التَّبَرُّؤِ من الحول والقوة، وتعلق القلب بحول الله وقوته.
لاوازی و بێدەسەڵاتی خۆشەویسترین ھۆکارن لای خوای گەورە کە مرۆڤی باوەڕدار لە نزاکانیدا تەوەسولیان پێ بکات و خۆی پێ لە خوای گەورە نزیک بکاتەوە، چونکە نیشانەی دەرخستنی بێ ھێزی و بێ دەسەڵاتی ئەو کەسەیە، وە پەیوەستکردنی دڵەکانە بەیارمەتی و پشتیوانی و دەسەڵاتی خواوە.

• يستحب للمرء أن يذكر في دعائه نعم الله تعالى عليه، وما يليق بالخضوع.
سوننەتە و واباشە مرۆڤ لەکاتی نزاکانیدا باسی ئەو نیعمەت و بەخششانە بکات کە خوای گەورە پێی بەخشیوە، وە ھەرشتێکی تریش کە گەردنکەچی و زەلیلی لەبەردەم خوای گەورەدا بگەیەنێت.

• الحرص على مصلحة الدين وتقديمها على بقية المصالح.
سووربوون لەسەر پێشخستنی بەرژەوەندیەکانی بیروباوەڕ و ئاینەکەت بەسەر تەواوی بەرژەوەندیەکانی تردا.

• تستحب الأسماء ذات المعاني الطيبة.
سوننەت وایە و واباشە کە مرۆڤ ناوێکی خۆش و مانادار لە مناڵەکانی بنێت.

 
Fassarar Ma'anoni Sura: Maryam
Teburin Jerin Sunayen Surori Lambar shafi
 
Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - Fassara da harshen Kurdanci ta taƙaitaccen Tafsirin AlƘur'ani mai girma. - Teburin Bayani kan wasu Fassarori

Wanda aka buga a Cibiyar Tafsiri da karatuttukan AlƘur'ani.

Rufewa