Check out the new design

Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - Fassara da harshen Kurdanci ta taƙaitaccen Tafsirin AlƘur'ani mai girma. * - Teburin Bayani kan wasu Fassarori


Fassarar Ma'anoni Sura: Maryam   Aya:
أَفَرَءَيۡتَ ٱلَّذِي كَفَرَ بِـَٔايَٰتِنَا وَقَالَ لَأُوتَيَنَّ مَالٗا وَوَلَدًا
- ئەی پێغەمبەری خوا - ئایا ئەو کەسەت بینی کە بێباوەڕ بوو بە بەڵگە و نیشانەکانی ئێمە، وە نکۆڵی کرد لەھەڕەشە و گوڕەشەکانمان، وە وتی: ئەگەر مردم و زیندوو کرامەوە، ماڵ و منداڵ و سەروەت و سامانێکی زیاترم دەدرێتێ.
Tafsiran larabci:
أَطَّلَعَ ٱلۡغَيۡبَ أَمِ ٱتَّخَذَ عِندَ ٱلرَّحۡمَٰنِ عَهۡدٗا
ئایا ئەو کەسە سەرکەش و یاخیە ئاگاداری غەیب و نھێنی و شاراوەکانە، یان بەڵگەی ھەیە، تا بەو شێوەیە قسە دەکات؟! یان پەیمان و بەڵێنێکی لە پەروەردگار وەرگرتووە کە دەیخاتە بەھەشتەوە و ماڵ و منداڵ و سەروەت و سامانی دەداتێ؟
Tafsiran larabci:
كَلَّاۚ سَنَكۡتُبُ مَا يَقُولُ وَنَمُدُّ لَهُۥ مِنَ ٱلۡعَذَابِ مَدّٗا
کارەکە بەو شێوەیە نییە کەوای دەزانێت، ئەوەی دەیڵێت و ئەنجامی دەدات ھەر ھەمووی دەنوسین، بەھۆی ئەو درۆ و دەلەسەیشەوە کە بە ناھەق و باتڵ بانگەشەی بۆ دەکات لەسەرو سزای خۆی سزای تریشی بۆ زیاد دەکەین.
Tafsiran larabci:
وَنَرِثُهُۥ مَا يَقُولُ وَيَأۡتِينَا فَرۡدٗا
وە کاتێک دەیشمرێت و تیادەچێت ئێمە میراتگری ماڵ و منداڵ و سامانی دەبین، ھەمووی لێ دەسێنینەوە و ھیچی لەگەڵ خۆیدا نابات، وە لە ڕۆژی قیامەتدا بە تەنھا دێتە لامان بۆ لێپرسینەوە، ئەوەی ڕایدەبوارد پێی لە ماڵ و منداڵ و سەروەت و سامان و پلە و پایە، ھەمووی لێ دەسەنرێتەوە و ھیچ لەگەڵ خۆیدا نابات.
Tafsiran larabci:
وَٱتَّخَذُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ ءَالِهَةٗ لِّيَكُونُواْ لَهُمۡ عِزّٗا
موشریک و بتپەرستەکان جگە لە خوای گەورە پەرستراوێکی تریان بۆ خۆیان بڕیار داوە، تاوەکو ئەو پەرستراوانە ببنە پشتیوان و یارمەتیدەریان و سەریان بخەن.
Tafsiran larabci:
كَلَّاۚ سَيَكۡفُرُونَ بِعِبَادَتِهِمۡ وَيَكُونُونَ عَلَيۡهِمۡ ضِدًّا
ھەرگیز وانییە، وەک ئەوان دەیزانن، ئەو پەرستراوانەی ئەوان بڕیاریان داوە و دەیانپەرستن لە ڕۆژی قیامەتدا نکۆڵی لەپەرستنی ئەو موشریک و بتپەرستانە دەکەن، وە خۆیان لێ بەری دەکەن و دەبنە دوژمنیان.
Tafsiran larabci:
أَلَمۡ تَرَ أَنَّآ أَرۡسَلۡنَا ٱلشَّيَٰطِينَ عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ تَؤُزُّهُمۡ أَزّٗا
- ئەی پێغەمبەر - ئایا نەتزانیوە ئێمە شەیتانەکانمان زاڵ کردووە بەسەر ئەو کەسانەی بێباوەڕن، تاوەکو گومڕا و سەرگەردانیان بکەن، وە لەتاعەت و گوێرایەڵی خوا بەگوناھ و سەرپێچی لایانبدەن لە ڕێگای ڕاست.
Tafsiran larabci:
فَلَا تَعۡجَلۡ عَلَيۡهِمۡۖ إِنَّمَا نَعُدُّ لَهُمۡ عَدّٗا
- ئەی پێغەمبەری خوا - پەلە مەکە لە سزادانیان، بەوەی داوا لە خوای گەورە بکەیت لەناویان ببات، بێگومان ئێمە تەمەنیان بەژماردن دەژمێرین، تا کاتێک ئەو مۆڵەتەی خوا داونی کۆتایی دێت ئەوسا بەو شێوەیە شایستەی ئەوانە سزایان دەدەین و تۆڵەیان لێ دەسێنینەوە.
Tafsiran larabci:
يَوۡمَ نَحۡشُرُ ٱلۡمُتَّقِينَ إِلَى ٱلرَّحۡمَٰنِ وَفۡدٗا
- ئەی پێغەمبەر - باسی ڕۆژی قیامەت بکە، ئەو ڕۆژەی بەندە لەخواترسەکان (ئەوانەی فەرمانەکانی ئەویان بەجێھێناوە و دوور کەوتونەتەوە لەسەرپێچییەکانی) بەچەند وەفدێکی بەرێزەوە کۆ دەکەینەوە بۆ لای پەروەردگاری میھرەبانیان.
Tafsiran larabci:
وَنَسُوقُ ٱلۡمُجۡرِمِينَ إِلَىٰ جَهَنَّمَ وِرۡدٗا
وە بێباوەڕانیش بەتینویەتی ڕاپێچی ئاگری دۆزەخ دەکەین.
Tafsiran larabci:
لَّا يَمۡلِكُونَ ٱلشَّفَٰعَةَ إِلَّا مَنِ ٱتَّخَذَ عِندَ ٱلرَّحۡمَٰنِ عَهۡدٗا
ئەو بێباوەڕانە تکا و شەفاعەتیان بۆ ھیچ کەسێک بەدەست نییە، ئەوانە نەبێت کە خوای گەورە لەدونیادا بەڵێن و پەیمانی پێدابن، ئەوانەیش ئەوانەن کە باوەڕیان ھێنابێت بەخوا و پێغەمبەرەکانی.
Tafsiran larabci:
وَقَالُواْ ٱتَّخَذَ ٱلرَّحۡمَٰنُ وَلَدٗا
جولەکە و گاور و ھەندێک لە موشریک و بتپەرستەکان وتیان: خوای میھرەبان کوڕی بۆ خۆی بڕیار داوە.
Tafsiran larabci:
لَّقَدۡ جِئۡتُمۡ شَيۡـًٔا إِدّٗا
ئەی ئەوانەی وا دەڵێن: بەڕاستی ئێوە قسەیەکی یەکجار گەورە و ناڕێک و خراپتان کرد.
Tafsiran larabci:
تَكَادُ ٱلسَّمَٰوَٰتُ يَتَفَطَّرۡنَ مِنۡهُ وَتَنشَقُّ ٱلۡأَرۡضُ وَتَخِرُّ ٱلۡجِبَالُ هَدًّا
نزیک بوو ئاسمانەکان لەبەر ئەم قسە خراپە لەت و پەت بن، وە نزیک بوو زەویش درز ببات و شەقار شەقار ببێت، وە شاخەکانیش بڕوخێن بەسەر یەکتردا.
Tafsiran larabci:
أَن دَعَوۡاْ لِلرَّحۡمَٰنِ وَلَدٗا
ھەموو ئەمانە لەبەر ئەوەی مناڵ و کوڕیان بۆ خوا بڕیاردا، پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی بۆ خوای تاک و تەنھا.
Tafsiran larabci:
وَمَا يَنۢبَغِي لِلرَّحۡمَٰنِ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًا
گونجاو نییە بۆ خوای گەورە و شایانی شکۆ و بڵندی ئەو نییە کوڕ و منداڵ بۆ خۆی بڕیار بدات، پاک و بێگەردی بۆ زاتی ئەو.
Tafsiran larabci:
إِن كُلُّ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ إِلَّآ ءَاتِي ٱلرَّحۡمَٰنِ عَبۡدٗا
چونکە ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەوی ھەیە لە فریشتە و مرۆڤ و جنۆکە، ھەر ھەموویان ڕۆژی قیامەت بەملکەچی و زەلیلی دێن بۆ لای پەروەردگاریان.
Tafsiran larabci:
لَّقَدۡ أَحۡصَىٰهُمۡ وَعَدَّهُمۡ عَدّٗا
خوای گەورە ئاگاداری ھەموویانە، وە سەرژمێری بەدیھێنراوەکانی کردووە، ھیچ شتێکیانی لا نھێنی و شاراوە نییە.
Tafsiran larabci:
وَكُلُّهُمۡ ءَاتِيهِ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ فَرۡدًا
وە لە رۆژی قیامەتدا ھەموویان تاک تاک دێن بۆ لای پەروەردگاریان، ھیچ پشتیوان و ماڵ و سامانێکیان لە گەڵدا نییە.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• تدل الآيات على سخف الكافر وسَذَاجة تفكيره، وتَمَنِّيه الأماني المعسولة، وهو سيجد نقيضها تمامًا في عالم الآخرة.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر سووکی و بێ نرخی بێباوەڕ، وە لەسەر ھیچ و پوچی بیرکردنەوەی، وە لەسەر بێ بایەخی ئەو ئومێد و ئاواتە ھەنگوینیانەی کە دەیخوازێت، گوایە ئەگەر زیندوو بکرێتەوە لە ڕۆژی دواییدا باشتر و چاکتری پێ دەدرێت، بەڵام نازانێت لە ڕۆژی دواییدا پێچەوانەکەی دەبینێتەوە.

• سلَّط الله الشياطين على الكافرين بالإغواء والإغراء بالشر، والإخراج من الطاعة إلى المعصية.
خوای گەورە شەیتانەکانی زاڵ کردووە بەسەر بێباوەڕاندا، بەوەی لەسەر ڕێگای ڕاست لایان دەدەن، وە سەرگەردان و گومڕایان دەکەن، وە لەتاعەت و گوێڕایەڵی خوا دووریان دەخەنەوە بۆ سەرپێچی و بێ فەرمانی ئەو.

• أهل الفضل والعلم والصلاح يشفعون بإذن الله يوم القيامة.
کەسانی خواناس لە خاوەن فەزڵ و چاکەکار، بەیارمەتی و مۆڵەتی خوای گەورە تکا و شەفاعەت بۆ کەسانی تر دەکەن.

 
Fassarar Ma'anoni Sura: Maryam
Teburin Jerin Sunayen Surori Lambar shafi
 
Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - Fassara da harshen Kurdanci ta taƙaitaccen Tafsirin AlƘur'ani mai girma. - Teburin Bayani kan wasu Fassarori

Wanda aka buga a Cibiyar Tafsiri da karatuttukan AlƘur'ani.

Rufewa