Fassarar ma'anonin Alkura'ni mai girma - Fassara da harshen Kurdanci ta taƙaitaccen Tafsirin AlƘur'ani mai girma.

external-link copy
12 : 19

يَٰيَحۡيَىٰ خُذِ ٱلۡكِتَٰبَ بِقُوَّةٖۖ وَءَاتَيۡنَٰهُ ٱلۡحُكۡمَ صَبِيّٗا

یەحیا لەدایک بوو، جا کاتێک گەورە بوو، گەیشتە ئەو تەمەنەی قسەی لەگەڵ بکرێت، پێمان وت: ئەی یەحیا بە ھەرچی تواناتەوە ھەیە تەورات بگرە، وە ھێشتا ھەر مناڵ بوو تێگەیشتن و زانست و زانیاری و سووربوون لەسەر کارەکەیمان پێ بەخشی. info
التفاسير:
Daga cikin fa'idodin ayoyin a wannan shafi:
• الصبر على القيام بالتكاليف الشرعية مطلوب.
ئارامگرتن لەسەر تەکلیف و داخوازییە شەرعییەکان داواکارییەکی پەروەردگارە و دەبێت مرۆڤی باوەڕدار پێی ھەڵسێت. info

• علو منزلة بر الوالدين ومكانتها عند الله، فالله قرنه بشكره.
بەرزی و بڵندی پلە و پایەی چاکەکردن لەگەڵ دایک و باوک لای خوای گەورە، چونکە خوای گەورە کردویەتی بە ھاوشانی شوکری نعمەت و بەخششەکانی خۆی. info

• مع كمال قدرة الله في آياته الباهرة التي أظهرها لمريم، إلا أنه جعلها تعمل بالأسباب ليصلها ثمرة النخلة.
لەگەڵ ئەوەی خوای گەورە دەسەڵاتی ڕەھای گەورەی پێشانی مەریەمدا، بەوەی کوڕێکی بەبێ باوک پێ بەخشی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا فەرمانی پێ دەکات کە ھۆکارێک بگرێتەبەر بۆ ئەوەی خورما تەڕ وتازەکەی بۆ بکەوێتە خوارەوە، پێی دەفەرموێت قەدی دار خورماکە ڕاوەشێنە. info