Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Teburin Bayani kan wasu Fassarori


Fassarar Ma'anoni Sura: Suratu Al'nour   Aya:

سورەتی النور

daga cikin abunda Surar ta kunsa:
الدعوة إلى العفاف وحماية الأعراض.
بانگەوازى بۆ داوێن پاکی و پاراستنی شەرەف و ناموس.

سُورَةٌ أَنزَلۡنَٰهَا وَفَرَضۡنَٰهَا وَأَنزَلۡنَا فِيهَآ ءَايَٰتِۭ بَيِّنَٰتٖ لَّعَلَّكُمۡ تَذَكَّرُونَ
ئەم سورەتەمان دابەزاندووە، وە کارپێکردن بە ئەحکامەکانیمان واجیب کردووە، وە چەند نیشانە و ئایەتێکی ڕوون و ئاشکرامان تیایدا دابەزاندووە، بەئومێدی ئەوەی بەڵکو بیر لەو ئەحکامانە بکەنەوە تیایدا باسکراوە و لێی ڕابمێنن، وە کار بەڕێنماییەکانی بکەن.
Tafsiran larabci:
ٱلزَّانِيَةُ وَٱلزَّانِي فَٱجۡلِدُواْ كُلَّ وَٰحِدٖ مِّنۡهُمَا مِاْئَةَ جَلۡدَةٖۖ وَلَا تَأۡخُذۡكُم بِهِمَا رَأۡفَةٞ فِي دِينِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمۡ تُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِۖ وَلۡيَشۡهَدۡ عَذَابَهُمَا طَآئِفَةٞ مِّنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
کچ و کوڕی زیناکار (ئەوەیان شوویان نەکردووە یان ژنیان نەھێناوە) ھەر یەکێکیان سەد قامچی و جەڵدیان لێ بدەن، وە نابێت ھیچ بەزەیی و میھرەبانیتان بەرامبەریان ھەبێت بەوەی ئەو حوکمەی اللە تەعالا دیاری کردووە بۆیان لە بەزاندنی ئەو سنورە جێ بەجێی نەکەن یان سووک و کەمی بکەنەوە لەسەریان، ئەگەر ئێوە باوەڕتان ھەیە بە اللە تەعالا و ڕۆژی دوایی، وە با کۆمەڵێک لەباوەڕدارانیش ئامادەی جێ بەجێ کردنی ئەم سزادانەیان بن، بۆ ئەوەی لەناو خەڵکیدا ناویان بزڕێ، وە ببێتە ھۆی ئەوەی جارێکی تر ئەم کارە قێزەونە دووبارە نەکەنەوە، وە خەڵکانی تریش پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن و بگەڕێنەوە لەوەھا کارێک.
Tafsiran larabci:
ٱلزَّانِي لَا يَنكِحُ إِلَّا زَانِيَةً أَوۡ مُشۡرِكَةٗ وَٱلزَّانِيَةُ لَا يَنكِحُهَآ إِلَّا زَانٍ أَوۡ مُشۡرِكٞۚ وَحُرِّمَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
بۆ ئەوەی زینا و داوێن پیسی زیاتر بێزراو بێت لای خەڵکی اللە تەعالا باسی ئەوە دەکات، ئەو کوڕانەی لەسەر ئەم کارە قێزەونە ڕاھاتوون حەز بەھاوسەرگیری ناکەن لەگەڵ کچانی زیناکاری ھاوشێوەی خۆیان یان کچانی بتەپەرست وموشریک نەبێت، کە خۆیان ناپارێزن لەزینا و داوێن پیسی، لەگەڵ ئەوەشدا ھاوسەرگیری لەگەڵ زیناکاران دروست و شەرعی نییە، بەھەمان شێوە ئەو کچانەی لەسەر زیناکردن و داوێن پیسی ڕاھاتوون حەز بەھاوسەرگیری ناکەن لەگەڵ کوڕانی زیناکاری ھاوشێوەی خۆیان، یان کوڕانی بتپەرست و موشریک نەبێت، کەخۆیان ناپارێزن لەزینا و داوێن پیسی، لەگەڵ ئەوەشدا ھاوسەرگیری لەگەڵ زیناکاران حەرامە و شەرعی نییە، ئەوەش بزانن کە ھاوسەرگیری نێوان زیناکاراندا حەرام کراوە لەسەر باوەڕداران.
Tafsiran larabci:
وَٱلَّذِينَ يَرۡمُونَ ٱلۡمُحۡصَنَٰتِ ثُمَّ لَمۡ يَأۡتُواْ بِأَرۡبَعَةِ شُهَدَآءَ فَٱجۡلِدُوهُمۡ ثَمَٰنِينَ جَلۡدَةٗ وَلَا تَقۡبَلُواْ لَهُمۡ شَهَٰدَةً أَبَدٗاۚ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡفَٰسِقُونَ
ئەوانەی تۆمەتی داوێن پیسی دەدەنە پاڵ ئافرەتان و پیاوانی داوێن پاک، پاشان بۆ سەلماندنی ئەو تۆمەتە چوار شاھیدیان نییە، ئەوا (ئەی دەسەڵاتدار و کاربەدەستی موسڵمانان) ھەشتا قامچی و جەڵد بدەن لێیان، وە دواتریش ھەرگیز شاھیدیان لێوەرمەگرن، ئەوانەی تۆمەتی داوێن پیسی دەدەنە پاڵ داوێن پاکەکان لە سنووری شەرع و گوێڕایەڵی اللە تەعالا لایانداوه.
Tafsiran larabci:
إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُواْ مِنۢ بَعۡدِ ذَٰلِكَ وَأَصۡلَحُواْ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
جگە ئەوانەیان نەبێت دوای ئەوە تەوبە دەکەن و کار و کردەوەی چاک ئەنجام دەدەن، ئەوانە بێگومان اللە تەعالا تەوبەیان گیرا دەکات و شاھیدیان لێوەردەگرێت، بێگومان اللە تەعالا لە گوناھی تەوبەکارانی بەندەکان خۆش دەبێت، وە بە میھرەبان و بە بەزەییە بەرامبەریان.
Tafsiran larabci:
وَٱلَّذِينَ يَرۡمُونَ أَزۡوَٰجَهُمۡ وَلَمۡ يَكُن لَّهُمۡ شُهَدَآءُ إِلَّآ أَنفُسُهُمۡ فَشَهَٰدَةُ أَحَدِهِمۡ أَرۡبَعُ شَهَٰدَٰتِۭ بِٱللَّهِ إِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
ئەو پیاوانەیشی تۆمەتی زیناکردن دەدەنە پاڵ ژنەکانیان، وە ھیچ شاھیدێکیشیان لەسەر ڕاست و دروستی ئەو تۆمەتە نییە بەڵکو تەنھا خۆیان شاھیدی ئەو زیناکردنە بوون، ئەوا ئەو پیاوە چوار جار شاھیدی دەدات و سوێند بە اللە تەعالا دەخوات بەوەی ئەم ڕاستگۆیە لەم قسەیەی ئەیکات کە دەڵێت: ژنەکەی زینای کردووە.
Tafsiran larabci:
وَٱلۡخَٰمِسَةُ أَنَّ لَعۡنَتَ ٱللَّهِ عَلَيۡهِ إِن كَانَ مِنَ ٱلۡكَٰذِبِينَ
پاشان لەجاری پێنجەمی شاھیدیدان و سوێند خواردنەکەیدا نزا و دوعا لە خۆی بۆ زیاد دەکات و دەڵێت: نەفرین و لەعنەتی اللە لەو بێت ئەگەر درۆ بکات لەو تۆمەتەی داوێتیە پاڵ ژنەکەی.
Tafsiran larabci:
وَيَدۡرَؤُاْ عَنۡهَا ٱلۡعَذَابَ أَن تَشۡهَدَ أَرۡبَعَ شَهَٰدَٰتِۭ بِٱللَّهِ إِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلۡكَٰذِبِينَ
ئەو ژنە بەم شاھیدیەی پیاوەکەی دای لەسەری شایستەی ئەوەیە سزای زیناکردنی بەسەردا جێ بەجێ بکرێت، بەڵام ئەگەر ھاتوو ئەویش چوار جار شاھیدی بدات و سوێند بخوات بە اللە تەعالا و بڵێت: بێگومان ئەو تۆمەتەی پیاوەکەی دوایەتیە پاڵی درۆیە و ڕاست نییە، ئەوا سزاکەی بەسەردا جی بەجێ ناکرێت.
Tafsiran larabci:
وَٱلۡخَٰمِسَةَ أَنَّ غَضَبَ ٱللَّهِ عَلَيۡهَآ إِن كَانَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
پاشان لە جاری پێنجەمی شاھیدیدان و سوێند خواردنەکەیدا نزا و دوعا لە خۆی بۆ زیاد دەکات و دەڵێت: نەفرین و لەعنەتی اللە لەو بێت ئەگەر درۆ بکات لەو تۆمەتەی داوێتیە پاڵ ژنەکەی.
Tafsiran larabci:
وَلَوۡلَا فَضۡلُ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ وَرَحۡمَتُهُۥ وَأَنَّ ٱللَّهَ تَوَّابٌ حَكِيمٌ
- ئەی خەڵکینە - ئەگەر فەزڵ و بەزەیی و میھرەبانی اللە تەعالا نەبوایە بەسەرتانەوە، وە تەوبەی تەوبەکارانی وەرنەگرتایە، وە دانا و کاربەجێ و حەکیم نەبوایە لەبڕیار و بەڕێوەبردنی و شەریعەتەکەیدا، ئەوا پەلەی دەکرد لە سزادانی گوناھ و تاوانەکانتان، وە پەردەی ھەڵدەماڵی لەسەر خراپەکانتان و سووک و ڕیسوای دەکردن لەناو خەڵکیدا.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• التمهيد للحديث عن الأمور العظام بما يؤذن بعظمها.
ڕێخۆشکردن بۆ قسەکردن لەسەر کار و فەرمانە گەورەکان، بەوەی مۆلەتی گەورەیان دراوە لەلایەن شەرعەوە.

• الزاني يفقد الاحترام والرحمة في المجتمع المسلم.
کەسانی زیناکار ڕێز و پلە و پایە و میھرەبانی خەڵکی لەدەست دەدەن لەناو کۆمەڵگەی موسڵماندا.

• الحصار الاجتماعي على الزناة وسيلة لتحصين المجتمع منهم، ووسيلة لردعهم عن الزنى.
ئابڵوقەی کۆمەڵایەتی لەسەر زینکاران ھۆکارێکە بۆ قایم و بتەوکردنی کۆمەڵگە لە خراپەکانیان، وە ھۆکارێکیشە بۆ دوور خستنەوەیان لە زیناکردن.

• تنويع عقوبة القاذف إلى عقوبة مادية (الحد)، ومعنوية (رد شهادته، والحكم عليه بالفسق) دليل على خطورة هذا الفعل.
جۆرا و جۆرکردنی سزای ئەو کەسانەی تۆمەتی زینا دەدەنە پاڵ پیاوان و ئافرەتانی داوێن پاک، لە سزای مادییەوە کە بریتیە لە قامچی و جەڵد لێدانیان، وە سزای مەعنەوییان کە بریتیە لە: (شاھیدی وەرنەگرتن و حوکمدانی فاسقی بەسەریاندا) بەڵگەیە لەسەر مەترسی ئەم کارە.

• لا يثبت الزنى إلا ببينة، وادعاؤه دونها قذف.
زیناکردن بێ بوونی بەڵگە ناسەلمێت و ناچەسپێت. ئەگەر بەڵگەیش نەبوو ئەوا دەچێتە چوار چێوەی تۆمەت و قسە ھەڵبەستنەوە، وە سزای تایبەتی خۆی ھەیە کە بریتیە لە لێدانی ھەشتا قامچی لەو کەسە.

إِنَّ ٱلَّذِينَ جَآءُو بِٱلۡإِفۡكِ عُصۡبَةٞ مِّنكُمۡۚ لَا تَحۡسَبُوهُ شَرّٗا لَّكُمۖ بَلۡ هُوَ خَيۡرٞ لَّكُمۡۚ لِكُلِّ ٱمۡرِيٕٖ مِّنۡهُم مَّا ٱكۡتَسَبَ مِنَ ٱلۡإِثۡمِۚ وَٱلَّذِي تَوَلَّىٰ كِبۡرَهُۥ مِنۡهُمۡ لَهُۥ عَذَابٌ عَظِيمٞ
بێگومان ئەوانەی تۆمەتەکەیان دروستکرد (ئەو تۆمەتەی بۆ دایکی باوەڕدارانیان کرد _اللە لێ ڕازی بێت_ گوایە داوێن پیسی کرد بێت) کۆمەڵیک کەس بوون لە خۆتان لە باوەڕداران، بۆیە - ئەی ئیمانداران - واگومان نەبەن ئەو تۆمەتەی دروستیان کرد شەڕ و خراپە بۆتان، وانییە بەڵکو خێر و چاکەیە بۆتان، خێرە بۆتان پاداشتان لای اللە تەعالا بۆ دەنوسرێت، وە دەبێتە ھۆی پاڵفتەکردنی ڕیزی باوەڕداران، ھەرکەسێک لەدروستکردنی ئەو تۆمەتەدا بەشدار بووبێت بە ئەندازەی ھەوڵ و کۆششی لەو تاوانەدا سزا و تۆڵەی وەردەگرێت، وە ئەو کەسەش کەبەشی گەورەی بوھتانەکەی گرتە ئەستۆ (عەبدوڵای کوڕی ئوبەی کوڕی سەلول) بوو، لەبەر ئەوەی لەسەرتاوە دەستی کرد بەدروستکردنی بوھتانەکە و بڵاوە پێکردنی، ئەم پیاوە سزایەکی سەختی گەورەی بۆ ھەیە لە ڕۆژی دواییدا.
Tafsiran larabci:
لَّوۡلَآ إِذۡ سَمِعۡتُمُوهُ ظَنَّ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتُ بِأَنفُسِهِمۡ خَيۡرٗا وَقَالُواْ هَٰذَآ إِفۡكٞ مُّبِينٞ
دەبوایە پیاوان و ئافرەتانی باوەڕدار کاتێک ئەو بوھتان و تۆمەتە گەورەیان بیست گومانی باشیان بەو کەسانە ببردایە کە تۆمەتەکەیان بۆ دروستکرا کەبەشێک لەبرا باوەڕدارەکانیشیانی تێکەوت بوو، وە بیانووتایە: ئەمە درۆ و بوھاتانێکی ڕوون و ئاشکرایە.
Tafsiran larabci:
لَّوۡلَا جَآءُو عَلَيۡهِ بِأَرۡبَعَةِ شُهَدَآءَۚ فَإِذۡ لَمۡ يَأۡتُواْ بِٱلشُّهَدَآءِ فَأُوْلَٰٓئِكَ عِندَ ٱللَّهِ هُمُ ٱلۡكَٰذِبُونَ
ئەی بۆچی ئەو تۆمەتکەر و درۆزنانە چوار شاھیدیان نەھێنا لەسەر ئەو درۆ و بوھتانە گەورەیەی ھەڵیان بەست بۆ (عائیشەی دایکی باوەڕداران _اللە لێ ڕازی بێت_) تاوەکو شاھیدی بدەن لەسەر ڕاستی و دروستی ئەو تۆمەتەی دروستیان کرد؟ جا ئەگەر ھاتوو چوار شاھیدیان نەھێنا (وە ھەرگیز نایشیھێنن) ئیتر دیارە ئەوانە لە حوکم و بڕیاری اللە تەعالادا بەدرۆزن دادەنرێن.
Tafsiran larabci:
وَلَوۡلَا فَضۡلُ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ وَرَحۡمَتُهُۥ فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِ لَمَسَّكُمۡ فِي مَآ أَفَضۡتُمۡ فِيهِ عَذَابٌ عَظِيمٌ
- ئەی باوەڕداران - ئەگەر فەزڵ و میھرەبانی اللە تەعالا نەبوایە بەسەرتانەوە، بەوەی پەلەی نەکرد لە سزا و تۆڵە لێ سەندنەوەتان لە دونیا، وە تەوبەی لە تەوبەکارانتان وەرگرت، ئەگەر فەزڵ و میھرەبانی ئەو بەو شێوەیە نەبوایە لەگەڵتاندا ئەوا بەھۆی تێوەگلانتان بەو درۆ و بوھتانە گەورەیەی بۆ دایکی باوەڕداران کرا اللە تەعالا لە دونیا و دواڕۆژدا سزایەکی گەورە و زۆر سەختی دەدان.
Tafsiran larabci:
إِذۡ تَلَقَّوۡنَهُۥ بِأَلۡسِنَتِكُمۡ وَتَقُولُونَ بِأَفۡوَاهِكُم مَّا لَيۡسَ لَكُم بِهِۦ عِلۡمٞ وَتَحۡسَبُونَهُۥ هَيِّنٗا وَهُوَ عِندَ ٱللَّهِ عَظِيمٞ
کاتێک ئەم درۆ و بوھتانەتان لە زمانی یەکتر وەردەگرن، وە دەما و دەم بۆ یەکتری دەگوێزنەوە لەگەڵ ئەوەی کە بەتاڵ و پڕ و پووچیش بوو، وە ھیچ زانیاریشتان نەبوو لە بارەیەوە، واتان دەزانی کارێکی سووک و ئاسانە، لە کاتێکدا ئەو تۆمەت و بوھتانە لای اللە تەعالا زۆر گەورە بوو، چونکە درۆیەکی زۆر گەورە بوو، وە کەسێکی بێ گوناھیش تۆمەتبارکرا بە زینا و داوێن پیسی.
Tafsiran larabci:
وَلَوۡلَآ إِذۡ سَمِعۡتُمُوهُ قُلۡتُم مَّا يَكُونُ لَنَآ أَن نَّتَكَلَّمَ بِهَٰذَا سُبۡحَٰنَكَ هَٰذَا بُهۡتَٰنٌ عَظِيمٞ
لەبەر چی کاتێک گوێتان لەو تۆمەت و بوھتانە بوو نەتانووت: بۆمان شیاو نییە قسەیەکی خراپی لەو شێوەیە بکەین، پاکوبێگەردی بۆ تۆ ئەی پەروەردگارمان، ئەم تۆمەت و بوھتانەی دایانە پاڵ دایکی باوەڕداران دۆریەکی زۆر گەورە و ناقۆڵایە.
Tafsiran larabci:
يَعِظُكُمُ ٱللَّهُ أَن تَعُودُواْ لِمِثۡلِهِۦٓ أَبَدًا إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ
اللە تەعالا بیرتان دەخاتەوە و ئامۆژگاریتان دەکات ھەرگیز جارێکی تر کاری وا دووبارە نەکەنەوە و تۆمەت و بوھتانی گەورەی لەو شێوەیە بۆ کەسێکی داوێن پاک بێ گوناھـ دروست بکەن، ئەگەر ئێوە باوەڕدارن.
Tafsiran larabci:
وَيُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلۡأٓيَٰتِۚ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ
اللە تەعالا ئایەت و فەرمانەکانی خۆی ڕوون دەکاتەوە بۆتان کە پێک ھاتوون لە حوکم و بڕیار و پەند و ئامۆژگاریەکانی، کە دەلالەت لەڕوونکردنەوەی ئەحکامەکانی تایبەت بە تۆمەت و بوھتان کردن دەکات، اللە تەعالا زانا و ئاگادارە بەکار و کردەوەکانتان، وە ھیچی لانھێنی وشاراوە نییە، وە پاداشت و تۆڵەتان لەسەر دەداتەوە، وە زۆر دانا و کاربەجێیە لەبەڕێوبردن کارەکانی و شەریعەتەکەیدا.
Tafsiran larabci:
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُحِبُّونَ أَن تَشِيعَ ٱلۡفَٰحِشَةُ فِي ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِۚ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ وَأَنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ
بێگومان ئەو کەسانەی حەز دەکەن کاری خراپە و فاحیشە لەناو باوەڕداراندا بڵاو بێتەوە - وەک تۆمەتبار کردنی کەسانی تر بە زینا و داوێن پیسی- لە دونیادا سزای سەختی بە ئازاریان بۆ ھەیە، کە جێ بەجێکردنی حەددی تۆمەت دروستکردنە بەسەریاندا، وە لە دواڕۆژیشدا سزای ئاگری دۆزەخیان بۆ ھەیە، وە اللە تەعالا ئاگاداری درۆکانیانە، وە ئاگاداری سەرەنجامی کاروباری بەندەکانیەتی، وە ھەر ئەو شارەزای بەرژەوەندیەکانیانە، وە ئەوەی ئەو دەیزانێت ئێوە ھیچی لێ نازانن.
Tafsiran larabci:
وَلَوۡلَا فَضۡلُ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ وَرَحۡمَتُهُۥ وَأَنَّ ٱللَّهَ رَءُوفٞ رَّحِيمٞ
- ئەی ئەوانەی کەوتنە ناو دروستکردنی ئەو تۆمەت و بوھتانەوە بۆ دایکی باوەڕداران- ئەگەر فەزڵ و میھرەبانی اللە تەعالا نەبوایە بەسەرتانەوە، وە ئەو بەسۆز و میھرەبان نەبوایە لە گەڵتاندا ئەوا پەلەی دەکرد لە سزادانتان، بەڵام نەیکرد بۆ ئەوەی تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• تركيز المنافقين على هدم مراكز الثقة في المجتمع المسلم بإشاعة الاتهامات الباطلة.
جەخت کردنەوەی دووڕوەکان لە ڕوخاندنی ناوەندی متمانە و بڕوا بەیەک بوون لە کۆمەڵگەی موسڵماندا، بەوەی تۆمەت و بوھتانی ناھەق و ناڕەوایان بڵاو کردەوە تییاندا.

• المنافقون قد يستدرجون بعض المؤمنين لمشاركتهم في أعمالهم.
دووڕوەکان ھەمیشە کاریان بەو شێوەیە ھەندێک لە باوەڕداران کەمەندکێشی ناو پیلانی گڵاوی خۆیان دەکەن بۆ ئەوەی ئەوانیش بەشدار بن لەو کارە خراپ نەگریسەی ئەنجامی دەدەن.

• تكريم أم المؤمنين عائشة رضي الله عنها بتبرئتها من فوق سبع سماوات.
ڕێزگرتنی عائیشەی دایکی باوەڕداران (اللە تەعالای لێ ڕازی بێت) بەوەی دابەزینی ئەم ئایەتانە داوێن پاکی ئەویان لە سەروو حەوت ئاسمانەوە سەلماند.

• ضرورة التثبت تجاه الشائعات.
مرۆڤی باوەڕدار دەبێت ھەمیشە دامەزراو و جێگیر بێت لەبەرامبەر ئەو دەنگۆیانەی ناحەزانی ئیسلام بڵاوی دەکەنەوە.

۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّبِعُواْ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيۡطَٰنِۚ وَمَن يَتَّبِعۡ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيۡطَٰنِ فَإِنَّهُۥ يَأۡمُرُ بِٱلۡفَحۡشَآءِ وَٱلۡمُنكَرِۚ وَلَوۡلَا فَضۡلُ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ وَرَحۡمَتُهُۥ مَا زَكَىٰ مِنكُم مِّنۡ أَحَدٍ أَبَدٗا وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يُزَكِّي مَن يَشَآءُۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٞ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا و کارو کردەوە بە شەریعەتەکەی ئەکەن، شوێن ھەنگاو و ڕێگا و ڕێچکەکانی شەیتان مەکەون، بەوەی ناھەق و بەتاڵ و پڕوپووچ ئەڕازێنێتەوە بۆتان، ھەر کەسێک شوێن ھەنگاو و ڕێگا و ڕێچکەکانی بکەوێت ئەوا بێگومان ئەو فەرمان دەکات بەکار و کردەوە و گوفتاری زۆر ناشیرین و ناشایستە، وە ئەوەشی شەرع ڕێگری لێدەکات، - ئەی باوەڕداران - خۆ ئەگەر فەزڵ و ڕەحمەت و میھرەبانی اللە تەعالا نەبوایە بەسەرتانەوە ئەوا ھەرگیز بە تەوبەکردن پاکی نەدەکردنەوە لە گوناھ و تاوان، بەڵام اللە تەعالا ھەر کەسێکی بوێت و شیاو بێت بە تەوبەکردن پاکی دەکاتەوە، اللە تەعالا بیسەری گوفتارتانە، وە زانا و ئاگاداریشە بە کاروکردەوەکانتان، وە سزا و پاداشتان دەداتەوە لەسەریان.
Tafsiran larabci:
وَلَا يَأۡتَلِ أُوْلُواْ ٱلۡفَضۡلِ مِنكُمۡ وَٱلسَّعَةِ أَن يُؤۡتُوٓاْ أُوْلِي ٱلۡقُرۡبَىٰ وَٱلۡمَسَٰكِينَ وَٱلۡمُهَٰجِرِينَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۖ وَلۡيَعۡفُواْ وَلۡيَصۡفَحُوٓاْۗ أَلَا تُحِبُّونَ أَن يَغۡفِرَ ٱللَّهُ لَكُمۡۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٌ
با ئەوانەتان خاوەنی چاکەن لە دین و سەروەت و سامانیان ھەیە سوێند نەخۆن کە یارمەتی خزمە ھەژار و نەدارەکانیان نەدەن، یارمەتی ئەوانەی لە ڕێگای اللە تەعالا و لەبەر ڕەزامەندی ئەو کۆچیان کرد، تەنھا لەبەر ئەوەی گوناھێکیان کردووە ئیتر یارمەتیان نەدەن، با لێبوردەبن و چاوپۆشی بکەن لێییان، ئایا پێتان خۆش نییە ئەگەر لەوان بوران و چاوپۆشیتان لێکردن اللە تەعالا لە گوناھەکانتان خۆش بێت؟! بێگومان اللە تەعالا لەو بەندانەی خۆش دەبێت کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان، دەی کەواتە با بەندەکانی چاو لە پەروەردگاریان بکەن، ئەم ئایەتە پیرۆزە لەسەر ئەبوبەکری صدیق دابەزی (اللە تەعالا لێ ڕازی بێت) کاتێک سوێندی خوارد کە دوای ئەوەی (مسطح) یش دەستی ھەبوو لە تۆمەت و بوھتانەی دروستیان کرد بۆ عائیشەی دایکی باوەڕداران (اللە تەعالا لێ ڕازی بێت).
Tafsiran larabci:
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَرۡمُونَ ٱلۡمُحۡصَنَٰتِ ٱلۡغَٰفِلَٰتِ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ لُعِنُواْ فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِ وَلَهُمۡ عَذَابٌ عَظِيمٞ
بەدڵنیاییەوە ئەوانەی تۆمەت و بوھتان دەدەنە پاڵ ئافرەتانی بێ ئاگای باوەڕدار، ئەو ئافرەتانەی بەھیچ شێوەیەک بیریان لە زیناکردنیش نەکردوەتەوە، لە دونیا و دواڕۆژدا لە ڕەحمەت و میھرەبانی اللە تەعالا دەرکراون، وە لە ڕۆژی دواییشدا سزای گەورە و سەختیان بۆ ھەیە.
Tafsiran larabci:
يَوۡمَ تَشۡهَدُ عَلَيۡهِمۡ أَلۡسِنَتُهُمۡ وَأَيۡدِيهِمۡ وَأَرۡجُلُهُم بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
ئەو سزایەی کە دەدرێن لە ڕۆژی قیامەتدایە، لەو ڕۆژەدا زمان و دەست و قاچیان دەبێتە شاھید لەسەر ئەو کارانەی کردوویانە، زمانیان دێتە گۆ و شاھیدیان لەسەر ھەرچی گوفتار و وتاری نابەجێیانە دەدەن، وە دەست و قاچیشیان لەسەر ھەرچی کار و کردەوەی خراپە کە ئەنجامیانداوە.
Tafsiran larabci:
يَوۡمَئِذٖ يُوَفِّيهِمُ ٱللَّهُ دِينَهُمُ ٱلۡحَقَّ وَيَعۡلَمُونَ أَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡحَقُّ ٱلۡمُبِينُ
لەو ڕۆژەدا اللە تەعالا سزا و تۆڵەیان بە دادگەرانە لێ دەسێنێت، ئەوسا چاک دەزانن کە اللە پەروەردگاری ھەق و ڕاستی و ڕوون و ئاشکرایە، ھەرچیەک لەوەوە دەرچێت لە ھەواڵ و بەڵێنی چاکە بە باوەڕداران و ھەڕەشەکردن لە بێباوەڕان ھەر ھەمووی ڕاستی و ڕوون و ئاشکرایە و ھیچ گومانی تێدا نییە و ھەمووی دێتە دی.
Tafsiran larabci:
ٱلۡخَبِيثَٰتُ لِلۡخَبِيثِينَ وَٱلۡخَبِيثُونَ لِلۡخَبِيثَٰتِۖ وَٱلطَّيِّبَٰتُ لِلطَّيِّبِينَ وَٱلطَّيِّبُونَ لِلطَّيِّبَٰتِۚ أُوْلَٰٓئِكَ مُبَرَّءُونَ مِمَّا يَقُولُونَۖ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَرِزۡقٞ كَرِيمٞ
ھەموو پیاو و ژنێکی پیس و ھەموو گوفتار و کردارێکی پیس شیاو و گونجاون بۆ ھاوشێوەی خۆیان لە پیسیدا، وە ھەموو پاکێکیش لەوانە شیاو و گونجاون بۆ ھاوشێوەیان لە پاکیدا، جا پیاو و ژنی پاک بەری و دوورن لەو تۆمەت و بوھتانانەی کە پیاو و ژنی پیس و ناپاک بۆیان ھەڵدەبەستن، ئەوانە اللە تەعالا لە گوناھەکانیان خۆش دەبێت، وە ڕزق و ڕۆزییەکی پیرۆز و پاکیان بۆ ھەیە کە بریتییە لە بەھەشتی نەبڕاوە.
Tafsiran larabci:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَدۡخُلُواْ بُيُوتًا غَيۡرَ بُيُوتِكُمۡ حَتَّىٰ تَسۡتَأۡنِسُواْ وَتُسَلِّمُواْ عَلَىٰٓ أَهۡلِهَاۚ ذَٰلِكُمۡ خَيۡرٞ لَّكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَذَكَّرُونَ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان بە اللە ھێناوە و کار بە شەرع و ڕێساکانی ئەو دەکەن، مەچنە ھیچ ماڵێکی غەیری خۆتان تاوەکو مۆڵەت وەردەگرن و پرس بەخاوەن ماڵ و کەسانێکی نیشتەجێی ئەو ماڵە دەکەن کە بچنە ژوورەوە بۆ لایان، وە پاش ئەوەی مۆڵەتیان دان سەلامیان لێ بکەن، بەوەی لە سەلام کردن و مۆڵەت وەرگرتن و پرسکردنەکەدا بڵێن : (السلام علیکم) ئایا مۆڵەت ھەیە بێمە ژوورەوە بۆ ماڵتان؟ ئەو مۆڵەت وەرگرتنەی فەرمانتان پێکراوە بە ئەنجامدانی باشترە بۆتان لەوەی لەپڕ بێ سەلام و مۆڵەت وەرگرتن خۆتان بکەن بەماڵی کەسێکدا، بەڵکو ئەم کارەتان ئەوەی فەرمانتان پێکراوە بەکردنی وەبیرتان بھێنێتەوە و جێ بەجێی بکەن.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• إغراءات الشيطان ووساوسه داعية إلى ارتكاب المعاصي، فليحذرها المؤمن.
فریودان و وەسوەسەکانی شەیتان ھۆکاری ئەنجامدانی گوناھ و تاوانەکانن، بۆیە دەبێت باوەڕدار ئاگاداری خۆی بێت.

• التوفيق للتوبة والعمل الصالح من الله لا من العبد.
تەوفیق و سەرکەوتن بۆ تەوبەکردن و کار و کردەوەی چاکەکردن لە اللە تەعالاوەیە نەک لە بەندەکانەوە.

• العفو والصفح عن المسيء سبب لغفران الذنوب.
لێبوردن و چاوپۆشی کردن لە گوناھبار و خراپەکار ھۆکاری لێخۆشبوونی گوناھەکانە لای اللە تەعالا.

• قذف العفائف من كبائر الذنوب.
تۆمەت و بوھتان دروستکردن بۆ کەسانی داوێن پاک لە گوناھە گەورەکانە.

• مشروعية الاستئذان لحماية النظر، والحفاظ على حرمة البيوت.
مەشروعیەتی مۆڵەت وەرگرتن بۆ پاراستنی تەماشا کردن و پارێزگاری حورمەتی ماڵەکانە.

فَإِن لَّمۡ تَجِدُواْ فِيهَآ أَحَدٗا فَلَا تَدۡخُلُوهَا حَتَّىٰ يُؤۡذَنَ لَكُمۡۖ وَإِن قِيلَ لَكُمُ ٱرۡجِعُواْ فَٱرۡجِعُواْۖ هُوَ أَزۡكَىٰ لَكُمۡۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ عَلِيمٞ
ئەگەر کەستان لەو ماڵانەدا بەدی نەکرد، ئەوا نەچنە ژوورەوە ھەتاوەکو مۆڵەت لەو کەسانە وەردەگرن مۆڵەتی چوونە ژوورەوەیان بە دەستە، خۆ ئەگەر خاوەنی ئەو ماڵانە پێیان وتن: (بگەڕێنەوە) ئێوەیش بگەڕێنەوە و مەچنە ژوورەوە، چونکە بەدڵنیاییەوە ئەوە چاکتر و پاکترە بۆتان لای اللە تەعالا، وە اللە تەعالایش زانا و ئاگادارە بەوەی ئەنجامی دەدەن و ھیچ شتێکیشی لە کار و کردەوەتان لا نھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە.
Tafsiran larabci:
لَّيۡسَ عَلَيۡكُمۡ جُنَاحٌ أَن تَدۡخُلُواْ بُيُوتًا غَيۡرَ مَسۡكُونَةٖ فِيهَا مَتَٰعٞ لَّكُمۡۚ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ مَا تُبۡدُونَ وَمَا تَكۡتُمُونَ
ھیچ سەرکۆنەیەک ناکرێن و گوناھتان ناگاتێ بەبێ مۆڵەت وەرگرتن بچنە ئەو خانوو و ماڵە گشتیانەی کە تایبەت نییە بە کەسێکی دیاریکراوەوە، بۆ بەرژەوەندی و سوودی گشتی ئامادەکراوە، وەک کتێبخانەکان و دوکانی ناو بازاڕەکان، اللە تەعالا بەکار و کردەوە و حاڵ و باری ئاشکرا و شاراوەکان دەزانێت و ئاگادارە پێیان، وە ھیچ شتێکیشی لەو کارانە لاشاراوە و نھێنی نییە، وە پاداشتی ھەموویشتان لەسەر دەداتەوە.
Tafsiran larabci:
قُل لِّلۡمُؤۡمِنِينَ يَغُضُّواْ مِنۡ أَبۡصَٰرِهِمۡ وَيَحۡفَظُواْ فُرُوجَهُمۡۚ ذَٰلِكَ أَزۡكَىٰ لَهُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرُۢ بِمَا يَصۡنَعُونَ
- ئەی پێغەمبەر - بە پیاوانی باوەڕدار بڵێ: چاویان دابخەن لەئاست ئەو ئافرەتانەی بۆیان حەڵاڵ نین، وە لەئاست عەورەتی خەڵکیش، وە داوێنی خۆیان بپارێزن لەوەی بکەونە ناو حەرامکراوەکان، بێگومان ئەو وازھێنانە لە تەماشاکردنی ئەوەی اللە تەعالا حەرامی کردووە تەماشای بکەن چاکتر و پاکترە بۆیان لای اللە تەعالا، وە بە دڵنیاییەوە اللە تەعالا بەئاگایە بەوەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لاشاراوە و نھێنی نییە، وە پاداشتی ھەموویشتان لەسەر دەداتەوە.
Tafsiran larabci:
وَقُل لِّلۡمُؤۡمِنَٰتِ يَغۡضُضۡنَ مِنۡ أَبۡصَٰرِهِنَّ وَيَحۡفَظۡنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبۡدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنۡهَاۖ وَلۡيَضۡرِبۡنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَىٰ جُيُوبِهِنَّۖ وَلَا يُبۡدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوۡ ءَابَآئِهِنَّ أَوۡ ءَابَآءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوۡ أَبۡنَآئِهِنَّ أَوۡ أَبۡنَآءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوۡ إِخۡوَٰنِهِنَّ أَوۡ بَنِيٓ إِخۡوَٰنِهِنَّ أَوۡ بَنِيٓ أَخَوَٰتِهِنَّ أَوۡ نِسَآئِهِنَّ أَوۡ مَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُهُنَّ أَوِ ٱلتَّٰبِعِينَ غَيۡرِ أُوْلِي ٱلۡإِرۡبَةِ مِنَ ٱلرِّجَالِ أَوِ ٱلطِّفۡلِ ٱلَّذِينَ لَمۡ يَظۡهَرُواْ عَلَىٰ عَوۡرَٰتِ ٱلنِّسَآءِۖ وَلَا يَضۡرِبۡنَ بِأَرۡجُلِهِنَّ لِيُعۡلَمَ مَا يُخۡفِينَ مِن زِينَتِهِنَّۚ وَتُوبُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ
وە بڵێ بە ئافرەتانی باوەڕداریش: چاویان دابخەن لە ئاست ئەو پیاوانەی بۆیان حەڵاڵ نین، وە لە ئاست عەورەتی خەڵکیش، وە داوێنی خۆیان بپارێزن بە دوورکەوتنەوە لە زینا کردن و خۆداپۆشین، وە با جوانی خۆیان بەدەرنەخەن بۆ پیاوانی بێگانە، جگە لەوەی بەدەرەوەیە و دیارە و ناکرێت بشارێتەوە، وەک جلوبەرگ، وە با سەرپۆشەکانیان بدەن بەسەر سنگ و بەرۆکیاندا بۆ ئەوەی مووی سەر و ڕوخسار و گەردنیان داپۆشێت، وە جوانی شاراوەیان دەرنەخەن بۆ پیاوەکانیان نەبێت، یان بۆ باوکانیان، یان خەزورەکانیان (باوکی مێردەکانیان)، یان بۆ کوڕەکانیان، یان بۆ کوڕانی مێردیان، یان بۆ براکانیان، یان بۆ برازاکانیان، یان بۆ خوشکەزاکانیان، یان بۆ ژنانی متمانە پێکراو، جا موسڵمان بن یان بێباوەڕ، یان بۆ کۆیلە و کەنیزەکەکانیان، یان بۆ ئەو پیاوانەی ئارەزووی ئافرەتیان نەماوە و ناچن بەلایاندا، یان بۆ ئەو مناڵە کوڕانەی لەبەر بچوکیان بێ ئاگان لەجەستە و عەورەتی ژنان، وە با ئافرەتان لەکاتی ڕۆیشتنیاندا پێ نەکوتن بەزەویدا بەمەبەستی ئەوەی دەنگی خڵخاڵ و پاوانەی پێیان پیاوان بیبیستن و سەرنجیان ڕابکێشن، - ئەی باوەڕداران - ھەمووتان تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای اللە تەعالا و پەشیمان ببنەوە، وە چاوتان داخەن لەئاست نامەحرەم و عەورەتتان بپارێزن، تاوەکو ڕزگار و سەرکەوتوو بن لەوەی لێی دەەترسێن.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• جواز دخول المباني العامة دون استئذان.
دروستە مرۆڤ بە بێ مۆلەت وەرگرتن بڕواتە باڵەخانە گشتیەکانەوە.

• وجوب غض البصر على الرجال والنساء عما لا يحلّ لهم.
واجیبە پیاوان و ئافرەتان چاویان داخەن لەئاست ئەوەی بۆیان حەڵاڵ نییە.

• وجوب الحجاب على المرأة.
پاڵاپۆشی و دەرنەخستنی جەستە و لاشە و جوانییەکان، واجیبە لەسەر ئافرەتان.

• منع استخدام وسائل الإثارة.
ڕێگریکردن لە ھەموو ئەو ھۆکارانەی دەبنە مایەی وروژاندنی شەھوەتی پیاوان و ئافرەتان.

وَأَنكِحُواْ ٱلۡأَيَٰمَىٰ مِنكُمۡ وَٱلصَّٰلِحِينَ مِنۡ عِبَادِكُمۡ وَإِمَآئِكُمۡۚ إِن يَكُونُواْ فُقَرَآءَ يُغۡنِهِمُ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٞ
- ئەی باوەڕداران - ژن بۆ ئەو پیاوانە بھێنن کە ژنیان نییە، وە ئەو ژنانە بەشوو بدەن کە مێردیان نییە، وە ھاوسەرگیری بکەن بۆ بەندە و کەنیزەکە باوەڕدارەکانتان، ئەگەر ھەژار و نەدار بوون اللە تەعالا لە ڕزق و ڕۆزی و فەزڵی فراوانی خۆی دەوڵەمەندیان دەکات، ڕزق و ڕزۆی اللە تەعالا فراوانە، دەوڵەمەند کردنی کەسەکان لە ڕزق و ڕۆزی ئەو کەم ناکات، وە ئەو زۆر زانا و ئاگادارە بەحاڵ و گوزەرانی بەندەکانی.
Tafsiran larabci:
وَلۡيَسۡتَعۡفِفِ ٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ نِكَاحًا حَتَّىٰ يُغۡنِيَهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦۗ وَٱلَّذِينَ يَبۡتَغُونَ ٱلۡكِتَٰبَ مِمَّا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُكُمۡ فَكَاتِبُوهُمۡ إِنۡ عَلِمۡتُمۡ فِيهِمۡ خَيۡرٗاۖ وَءَاتُوهُم مِّن مَّالِ ٱللَّهِ ٱلَّذِيٓ ءَاتَىٰكُمۡۚ وَلَا تُكۡرِهُواْ فَتَيَٰتِكُمۡ عَلَى ٱلۡبِغَآءِ إِنۡ أَرَدۡنَ تَحَصُّنٗا لِّتَبۡتَغُواْ عَرَضَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۚ وَمَن يُكۡرِههُّنَّ فَإِنَّ ٱللَّهَ مِنۢ بَعۡدِ إِكۡرَٰهِهِنَّ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
ئەو کەسانەی لەبەر ھەژاری و نەداری توانای ژنھێنانیان نییە ئەوا با داوێنی خۆیان پاک ڕابگرن و دوور بکەونەوە لە زینا و کاری نابەجێ، تا ئەو کاتەی اللە تەعالا لە فەزڵ و چاکەی خۆی دەوڵەمەند و بێ نیازیان دەکات، وە ئەو کۆیلانەیش داوای نووسراوی ئازادکردن و خۆکڕینەوە لە گەورەکانیان دەکەن لەبەرامبەر پێدانی بڕێک پارە کەلەسەری ڕێک دەکەون، ئەوا پێویستە لەسەر گەورە و خاوەنەکانیان بەو داواکارییە ڕازی بن ئەگەر خێر و چاکەی دین و توانای کارکردن و خۆ ئازادکردنیان لێ بەدی کردن، وە پێویستە لەسەریان بڕێک پارە لەو ماڵ و سامانەی اللە تەعالایان بدەنێ کە پێی بەخشیوون، بەوەی ھەندێک لەو بڕە پارەیەی لە گرێبەستی ئازاد کردنەکەدا لەسەری ڕێککەوتون لەسەریان بسڕنەوە، وە ھەرگیز لەپێناو پارە و پوڵ کەنیزەکەکانتان ناچار بە زینا و داوێن پیسی نەکەن بۆ ئەوەی لەو ڕێگایەوە ھەندێک ماڵ و سامان پێکەوە بنێن، ھەروەکو عەبدوڵای کوڕی ئوبەی (سەرکردەی دووڕووەکانی مەدینە) ئەنجامیدا لەگەڵ دوو کەنیزەکەکەی کاتێک ئەوان حەزیان بەداوێن پاکی و دوور کەوتنەوە لە زینا کرد بوو، کەچی ئەو زۆری لێدەکردن بۆ ئەوەی لەشفرۆشی بکەن تاوەکو پارە و پولیان پێ پەیدا بکات، وە ھەرکەسێک لە ئێوە ناچاریان بکات لەسەر ئەو کارە قێزەونە، ئەوە بێگومان اللە تەعالا لە دوای ناچارکردنیان لێیان خۆش دەبێت و بەزەییان پێدا دێتەوە و میھرەبانە بەرامبەریان، چونکە ھیچ دەسەڵاتی ئەوانی تێدا نەبووە و ناچار بەو کارە کراون، وە گوناھی ئەو کارەیش لەسەر ئەو کەسەیە زۆری لێکردوون و ناچاری کردوون.
Tafsiran larabci:
وَلَقَدۡ أَنزَلۡنَآ إِلَيۡكُمۡ ءَايَٰتٖ مُّبَيِّنَٰتٖ وَمَثَلٗا مِّنَ ٱلَّذِينَ خَلَوۡاْ مِن قَبۡلِكُمۡ وَمَوۡعِظَةٗ لِّلۡمُتَّقِينَ
- ئەی خەڵکینە - بەدڵنیاییەوە ئایەت و نیشانەی ڕوون و ئاشکرامان بۆ دابەزاندوون کە ھیچ گومان و دوو دڵییەکی تێدا نییە، ھەروەھا چەند نموونەیەکیش لە ھەواڵ و بەسەرھاتی ئوممەتانی پێش خۆتانمان لە باوەڕداران و بێباوەڕانیش بۆ دابەزاندوون، ھەروەھا لەگەڵ پەند و ئامۆژگاریەک بۆ خەڵکانێک لە پەروەردگاریان دەترسن بە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی و دوورکەوتنەوە لەو شتانەی ڕێگری لێکردوون.
Tafsiran larabci:
۞ ٱللَّهُ نُورُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ مَثَلُ نُورِهِۦ كَمِشۡكَوٰةٖ فِيهَا مِصۡبَاحٌۖ ٱلۡمِصۡبَاحُ فِي زُجَاجَةٍۖ ٱلزُّجَاجَةُ كَأَنَّهَا كَوۡكَبٞ دُرِّيّٞ يُوقَدُ مِن شَجَرَةٖ مُّبَٰرَكَةٖ زَيۡتُونَةٖ لَّا شَرۡقِيَّةٖ وَلَا غَرۡبِيَّةٖ يَكَادُ زَيۡتُهَا يُضِيٓءُ وَلَوۡ لَمۡ تَمۡسَسۡهُ نَارٞۚ نُّورٌ عَلَىٰ نُورٖۚ يَهۡدِي ٱللَّهُ لِنُورِهِۦ مَن يَشَآءُۚ وَيَضۡرِبُ ٱللَّهُ ٱلۡأَمۡثَٰلَ لِلنَّاسِۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ
اللە تەعالا نوور و ڕووناکی ئاسمانەکان و زەوییە، وە ھیدایەتدەر و ڕێنوماییکاری ئەوەی تێیاندایە، نمونەی نوور و ڕووناکییەکەی (پاکوبێگەردی بۆ ئەو) لە دڵی باوەڕداردا وەک تاقی ناو دیوارێکی بێ دەرچەیە، ئەو تاقە چرایەکی پرشنگداری پڕ نووری گەورەی تێدا کۆ بووبێتەوە و پەرت نەبووبێت، ئەو چرایەش لە شوشەیەکی سافی درەوشاوەدا بێت، ئەو شوشەیەش وەکو ئەستێرەیەکی گەش و درەوشاوە وابێت، ئەو چرایەیش بە زەیتی دار زەیتونێکی پڕ فەڕ و بەرکەت دابگیرسێت، ئەو دار زەیتونەیش ھیچ شتێک لە ڕوناکی و ڕۆشنایی تیشکی خۆر نایشارێتەوە نە لە بەیانیان و نە لە ئێواراندا ، زەیتی زەیتونەکەیش ھێندە پاکو خاوێنە نزیکە ھەر لەخۆیەوە گڕ بگرێت و ڕووناک بێتەوە بێ ئەوەی ئاگریشی بەرکەوێت، چی جای ئەگەر ئاگری بەرکەوێت دەبێت چۆن گڕ بگرێت و بدرەوشێتەوە؟! ڕووناکی لەسەر ڕووناکییە، ڕووناکی چراکە لەسەر ڕووناکی شوشەکەیە، ئەمەش دڵی باوەڕدارە کاتێک ڕووناک دەبێتەوە بە نوور و ڕووناکی ھیدایەت، اللە تەعالا ھەر کەسێکی ویست لە بەندەکانی موەفەقی دەکات کە بۆ شوێنکەوتنی ڕووناکی قورئان، وە ئەو ھەمیشە نموونە دەھێنێتەوە بۆ خەڵکی بۆ ئەوەی باشتر و چاکتر تێبگەن، وە اللە تعالا زانا و ئاگادارە بەھەموو شتێک، وە ھیچی لانھێنی و شاراوە نییە.
Tafsiran larabci:
فِي بُيُوتٍ أَذِنَ ٱللَّهُ أَن تُرۡفَعَ وَيُذۡكَرَ فِيهَا ٱسۡمُهُۥ يُسَبِّحُ لَهُۥ فِيهَا بِٱلۡغُدُوِّ وَٱلۡأٓصَالِ
ئەم چرا ڕووناکە پرشنگدارە لەو مزگەوتانەدا دابگرسێت و ڕووناک بکرێتەوە کە اللە تەعالا مۆڵەتی داوە و فەرمانی کردووە کە پلە و پایەیان بەرز و بڵندن، وە ناوی ئەویان تێدا دەھێنرێت، بە بانگدان و زیکر و نوێژ، وە لەبەر ڕەزامەندی ئەو لە بەیانیان و ئێواراندا نوێژیان تێدا ئەنجام دەدرێت.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• الله عز وجل ضيق أسباب الرق (بالحرب) ووسع أسباب العتق وحض عليه .
اللە (سبحانە وتعالی) ھۆکارەکانی بە کۆیلەکردنی تەسک کردووە و کورتی ھەڵھێنا لە کاتی جەنگ و کوشتاردا، وە لەبەرامبەردا ھۆکارەکانی ئازاد کردنی فراوان کرد و خەڵکیشی بۆ ھاندا.

• التخلص من الرِّق عن طريق المكاتبة وإعانة الرقيق بالمال ليعتق حتى لا يشكل الرقيق طبقة مُسْتَرْذَلة تمتهن الفاحشة.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ڕزگار بوون لە کۆیلایەتی لە ڕێگای نووسینی گرێبەست لە نێوان بەندە و گەورەکەیدا، وە یارمەتیدانی کۆیلەکان بە ماڵ و سامان تاوەکو ئازاد ببن، بۆ ئەوەی کۆیلەکان چینێکی چەوساوە نەبن زینا و داوێن پیسی سووک و ڕسوایان بکات.

• قلب المؤمن نَيِّر بنور الفطرة، ونور الهداية الربانية.
دڵی باوەڕدار بە نووری فیترەتی پاک و ڕووناکی ھیدایەتی ڕەبانی ڕووناک بووەتەوە.

• المساجد بيوت الله في الأرض أنشأها ليعبد فيها، فيجب إبعادها عن الأقذار الحسية والمعنوية.
مزگەوتەکان ماڵی اللە تەعالان لەسەر زەویدا، بۆ ئەوەی بنیات نراون کە پەرستنی ئەویان تێدا بکرێت، بۆیە پێویستە لە ھەموو پیسی و پۆخڵەیەکی مادی و مەعنەوی بەدوور بگیررێت.

• من أسماء الله الحسنى (النور) وهو يتضمن صفة النور له سبحانه.
یەکێک لەناوە پیرۆزەکانی اللە تەعالا (النور) ە، ئەو ناوە پیرۆزەیش سیفەتی نوری بۆ اللە ( سبحانە وتعالی) لێوەردەگیررێت.

رِجَالٞ لَّا تُلۡهِيهِمۡ تِجَٰرَةٞ وَلَا بَيۡعٌ عَن ذِكۡرِ ٱللَّهِ وَإِقَامِ ٱلصَّلَوٰةِ وَإِيتَآءِ ٱلزَّكَوٰةِ يَخَافُونَ يَوۡمٗا تَتَقَلَّبُ فِيهِ ٱلۡقُلُوبُ وَٱلۡأَبۡصَٰرُ
پیاوانێک ھەن بازرگانی و کڕین و فرۆشتن لە یادی اللە تەعالا و نوێژ کردن بەجوانترین و تەواوترین شێوە و پێدانی زەکات بەو کەسانەی شایستەی زەکاتن بێ ئاگا و غافڵیان ناکات، ئەو کەسانە لە ڕۆژی قیامەت دەترسن، ئەو ڕۆژەی دڵەکان تێیدا دەگۆڕێن و وەردەگەڕێن لە نێوان ھیوا بوون بە ڕزگار بوون لە سزای دۆزەخ و ترسان لە تێکەوتنی، وە ڕۆژێکە چاوەکانیش وەردەگەڕێن و گشت دەگەڕێن تەماشا دەکات بزانێت چارەنووسی بۆ کوێ دەڕوات.
Tafsiran larabci:
لِيَجۡزِيَهُمُ ٱللَّهُ أَحۡسَنَ مَا عَمِلُواْ وَيَزِيدَهُم مِّن فَضۡلِهِۦۗ وَٱللَّهُ يَرۡزُقُ مَن يَشَآءُ بِغَيۡرِ حِسَابٖ
ئەو کەسانە ئەوەیان کرد بۆ ئەوەی اللە تەعالا لەسەر ئەو کار و کردەوە چاکانەی ئەنجامیاندا پاداشتیان بداتەوە، وە لە پاداشتی ئەوەشدا فەزڵ و چاکەی خۆی بۆیان زیاد بکات، اللە تەعالا ڕزق و ڕۆزی ئەوانە لەبەرامبەر کار وکردەوەکانیان بەبێ سنور و بێ ژمار دەداتەوە.
Tafsiran larabci:
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَعۡمَٰلُهُمۡ كَسَرَابِۭ بِقِيعَةٖ يَحۡسَبُهُ ٱلظَّمۡـَٔانُ مَآءً حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَهُۥ لَمۡ يَجِدۡهُ شَيۡـٔٗا وَوَجَدَ ٱللَّهَ عِندَهُۥ فَوَفَّىٰهُ حِسَابَهُۥۗ وَٱللَّهُ سَرِيعُ ٱلۡحِسَابِ
وە ئەوانەیش بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا، لە بەرانبەر کار و کردەوەکانیان ھیچ پاداشتێکیان نییە، وەک سەراب و تراوێلکە وایە کە لە شوێنێکی نزمی زەوییەوە کەسی تینوو لە دوورەوە وادەزانێت ئاوە، وە دەڕوات بۆ لای تا کاتێک دەگاتە لای و دەوەستێت ھیچ شتێک نابینێت، بەھەمان شێوە کەسی بێباوەڕیش وادەزانێت کار و کردەوەکانی سوودی پێ دەگەینێت، تا ئەو کاتەی دەمرێت و پاشانیش لە ڕۆژی دواییدا کاتێک زیندوو دەکرێتەوە ھیچ پاداشتێکی ئەو کردەوانەی نابینێتەوە، وە لەپێشییەوە پەروەردگاری دەبینێت کە حساب و لێپرسینەوەی کردەوەکانی بەتەواوی لەگەڵدا دەکات، وە اللە تەعالا بەپەلە و خێرا لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات.
Tafsiran larabci:
أَوۡ كَظُلُمَٰتٖ فِي بَحۡرٖ لُّجِّيّٖ يَغۡشَىٰهُ مَوۡجٞ مِّن فَوۡقِهِۦ مَوۡجٞ مِّن فَوۡقِهِۦ سَحَابٞۚ ظُلُمَٰتُۢ بَعۡضُهَا فَوۡقَ بَعۡضٍ إِذَآ أَخۡرَجَ يَدَهُۥ لَمۡ يَكَدۡ يَرَىٰهَاۗ وَمَن لَّمۡ يَجۡعَلِ ٱللَّهُ لَهُۥ نُورٗا فَمَا لَهُۥ مِن نُّورٍ
یان کار و کردەوەی بێباوەڕان وەک چەند تاریکیەک وایە لەناو دەریایەکی قووڵدا، شەپۆل لەسەر شەپۆل دایپۆشێت، لەسەروو ئەویشەوە ھەورێکی ڕەشی باراناوی چڕ و پڕ ھەبێت نەھێڵێت بەھۆی ئەستێرەکانەوە ڕێگا دەربکات، تاریکیەکان ھەندێکیان لەسەر ھەندێکی ترن، کەسێک کەوتبێتە ناو ئەم تاریکیانەوە ئەگەر دەستی بھێنیتە دەرەوە نزیکە لەتاو ئەو ھەمووە تاریکیانە دەستی خۆی نەبینێت، بەھەمان شێوە بێباوەڕیش وایە ، جا تاریکییەکانی ھاوبەشدانان و نەزانین و گومان و دوودڵی و گومڕایی و مۆرنان بەسەر دڵیدا ھەمووی لەسەر یەک کەڵەکە بوون بەسەریدا، ھەر کەسێک اللە تەعالا ڕووناکی پێ نەبەخشێت و ھیدایەتی نەدات و لە گومڕایی رزگاری نەکات و فێری زانستی ناو کتێبەکەی نەکات، ئەوا ھیچ کەسێکی تر نییە ڕێگای ڕاستی پیشان بدات و ڕێنومایی کاری بێت.
Tafsiran larabci:
أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يُسَبِّحُ لَهُۥ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَٱلطَّيۡرُ صَٰٓفَّٰتٖۖ كُلّٞ قَدۡ عَلِمَ صَلَاتَهُۥ وَتَسۡبِيحَهُۥۗ وَٱللَّهُ عَلِيمُۢ بِمَا يَفۡعَلُونَ
- ئەی پێغەمبەر - ئایا نازانیت بێگومان ھەرچیەک لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەن لە بەدیھێنراوەکان ھەر ھەمووی تەسبیحات و یادی اللە تەعالا دەکەن، وە باڵندەکانیش تەسبیحاتی ئەو زاتە پیرۆزە دەکەن کاتێک باڵەکانیان لە ھەوادا کردوەتەوە، ھەموو ئەو بەدھێنراوانە اللە تەعالا فێری کردوون چۆن نوێژ و تەسبیحاتی ئەو بکەن، فێری کردوون چۆن نوێژ بکەن وەک چۆن فێری مرۆڤەکانی کرد، وە فێری کردوون چۆن تەسبیحاتی ئەو بکەن وەک چۆن باڵندەکانی فێری تەسبیحاتی خۆی کردن، وە اللە تەعالا زانا و ئاگادارە بەوەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لانھێنی وشاراوە نییە.
Tafsiran larabci:
وَلِلَّهِ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ وَإِلَى ٱللَّهِ ٱلۡمَصِيرُ
ئاسمانەکان و زەوی ھەر ھەمووی تەنھا موڵکی اللە تەعالایە، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە بۆ پاداشت و سزا وەرگرتن.
Tafsiran larabci:
أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يُزۡجِي سَحَابٗا ثُمَّ يُؤَلِّفُ بَيۡنَهُۥ ثُمَّ يَجۡعَلُهُۥ رُكَامٗا فَتَرَى ٱلۡوَدۡقَ يَخۡرُجُ مِنۡ خِلَٰلِهِۦ وَيُنَزِّلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن جِبَالٖ فِيهَا مِنۢ بَرَدٖ فَيُصِيبُ بِهِۦ مَن يَشَآءُ وَيَصۡرِفُهُۥ عَن مَّن يَشَآءُۖ يَكَادُ سَنَا بَرۡقِهِۦ يَذۡهَبُ بِٱلۡأَبۡصَٰرِ
- ئەی پێغەمبەر - ئایا نازانیت بێگومان اللە تەعالا ھەورەکان بە ئاسماندا دەبات، پاشان ئەو پەڵە ھەورانە ھەندێکیان بە ھەندێکی تریانەوە پەیوەست دەکات بەیەکەوە، پاشان ھەموویان لەسەریەک کەڵەکە دەکات، ئەمجا دەبینیت دڵۆپە دڵۆپە باران لە ھەورەکانەوە دەبارێت، وە اللە تەعالا لە بەرزی ئاسمانەکانەوە لەو ھەورە چڕانەی کەوتوون بەسەر یەکدا، کە لە گەورییدا وەک شاخ و چیا وان تەرزەی دەنك گەورە وەک بەرد دێنێتە خوارەوە، ئەمجا بەو تەرزە گەورانە ھەرکەسێک اللە تەعالا ویستی لەسەر بێت لەناو بەندەکانیدا دووچاری زەرەر و زیانی دەکات، وە لایشی دەدات لەسەر ھەرکەسێک خۆی ویستی لەسەر بێت، نزیکە تیشک و ڕووناکی بروسکە و چەخماخەی ھەورەکان لەتاو بەھێزی درەوشانەوەکەی بینایی چاوەکان ببات.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• موازنة المؤمن بين المشاغل الدنيوية والأعمال الأخروية أمر لازم.
کێشانە و بەراوردکردنی باوەڕداران، لە نێوان مەشغەڵەت و سەرقاڵی دونیایی و کار و کردەوە دواڕۆژییەکان کارێکی زۆر پێویستە.

• بطلان عمل الكافر لفقد شرط الإيمان.
بەتاڵی کار و کردەوەی بێباوەڕان لەبەر نەبوونی مەرجی باوەڕ و ئیمان.

• أن الكافر نشاز من مخلوقات الله المسبِّحة المطيعة.
بێگومان کەسی بێباوەڕ لەناو ھەموو بەدیھێنراوەکانی اللە تەعالادا مەخلوقێکی نامۆیە، چونکە ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان گویڕایەڵن و لە فەرمانی اللە تەعالا دەرناچن.

• جميع مراحل المطر من خلق الله وتقديره.
سەرجەم قۆناغەکانی باران بارین مەخلوق و بەدھێنراوی اللە تەعالایە، وە ھەموویشی بە پێی ئەو تەقدیر و ھەڵسەنگاندنەیە کە زاتی پیرۆزی اللە تەقدیری کردووە.

يُقَلِّبُ ٱللَّهُ ٱلَّيۡلَ وَٱلنَّهَارَۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَعِبۡرَةٗ لِّأُوْلِي ٱلۡأَبۡصَٰرِ
اللە تەعالا شەو و ڕۆژ ئەمدیو دیو دەکات و دەیگۆڕێت بەدرێژکردن و کورتکردنیان، بە ھاتن و ڕۆیشتنیان، بێگومان لەوەی باسکرا بەڵگە و نیشانەی پەروەردگاریەتی ھەن لە پەند و ئامۆژگار وەرگرتن بۆ ئەوانەی دەسەڵاتی اللە تەعالا و یەکخواپەرستی ئەو دەبینن.
Tafsiran larabci:
وَٱللَّهُ خَلَقَ كُلَّ دَآبَّةٖ مِّن مَّآءٖۖ فَمِنۡهُم مَّن يَمۡشِي عَلَىٰ بَطۡنِهِۦ وَمِنۡهُم مَّن يَمۡشِي عَلَىٰ رِجۡلَيۡنِ وَمِنۡهُم مَّن يَمۡشِي عَلَىٰٓ أَرۡبَعٖۚ يَخۡلُقُ ٱللَّهُ مَا يَشَآءُۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ
اللە تەعالا ھەموو زیندەوەرێک کە بەسەر زەویدا دەگەڕێت لە دڵۆپە ئاوێک بەدیھێناوە، جا ھەندێک لەوانە لەسەر سکیان دەڕۆن وەک مار، وە ھەندێکی تریان لەسەر دوو قاچ دەڕۆن وەک مرۆڤ و باڵندەکان، وە ھەندێکی تریان لەسەر چوار قاچ دەڕۆن وەک مەڕ و بزن و ڕەشە وڵاخ و وشتر، اللە تەعالا ھەرچییەکی بوێت بەدیدەھێنێت لەوانەی باسکران و ئەوەیشی باس نەکراون، بێگومان اللە تەعالا دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە، ھیچ شتێکی لێ دەسەوسان نابێت.
Tafsiran larabci:
لَّقَدۡ أَنزَلۡنَآ ءَايَٰتٖ مُّبَيِّنَٰتٖۚ وَٱللَّهُ يَهۡدِي مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ
سوێند بێت بە اللە بەڕاستی ئێمە چەند ئایەت و نیشانەی ڕوون و ئاشکرامان ناردووەتە خوارەوە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) کە ھیچ ناڕوونییەکی تێدا نییە، اللە تەعالایش ھەر کەسێکی بوێت ھیدایەتی دەدات بۆ سەر ڕێگای ڕاست، کە ھیچ خوار و خێچییەکی تێدا نییە، ڕێگایەک خاوەنەکەی دەگەیەنێتە بەھەشت.
Tafsiran larabci:
وَيَقُولُونَ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَبِٱلرَّسُولِ وَأَطَعۡنَا ثُمَّ يَتَوَلَّىٰ فَرِيقٞ مِّنۡهُم مِّنۢ بَعۡدِ ذَٰلِكَۚ وَمَآ أُوْلَٰٓئِكَ بِٱلۡمُؤۡمِنِينَ
دووڕوەکان دەڵێن: باوەڕمان ھێناوە بە اللە، وە باوەڕیشمان ھێنا بە پێغەمبەرەکەی، وە گوێڕایەڵی اللە دەکەین، وە گوێڕاڵی پێغەمبەرەکەیشمان کردووە، پاشان دەستەیەکیان پشتی لێ ھەڵدەکەن و گویڕایەڵی اللە و پێغەمبەرەکەی ناکەن لە جیھاد و تێکۆشان لە ڕێگای اللە و زۆر شتی تریشدا، دوای ئەوەی وتیان باوەڕمان ھێناوە بە اللە تەعالا و بە پێغەمبەرەکەی و گوێڕایەڵیان دەکەین، لە ڕاستیدا ئەوانەی پشتیان ھەڵکرد لە تاعەت و گوێڕایەڵی اللە و پێغەمبەرەکەی باوەڕدار نین، ھەرچەند ئەو دووڕووانە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە باوەڕدارن.
Tafsiran larabci:
وَإِذَا دُعُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ لِيَحۡكُمَ بَيۡنَهُمۡ إِذَا فَرِيقٞ مِّنۡهُم مُّعۡرِضُونَ
ئەگەر ئەو دووڕوانە بانگ بکرێن بۆ لای اللە و پێغەمبەرەکەی بۆ ئەوەی پێغەمبەرەکەی حوکم بکات لەو ناکۆکیانەی ھەیە لە نێوانیاندا، یەکسەر کۆمەڵێک لەوانە دەبینیت لەبەر دووڕوویان پشت ھەڵدەکەن.
Tafsiran larabci:
وَإِن يَكُن لَّهُمُ ٱلۡحَقُّ يَأۡتُوٓاْ إِلَيۡهِ مُذۡعِنِينَ
بەڵام ئەگەر زانیان لە حوکمدانەکەدا ھەقەکە بۆ ئەوان دەبێت، وە بڕیارەکە لە بەرژەوەندی ئەوانە، بەو پەڕی ملکەچیەوە دێن بۆ لای.
Tafsiran larabci:
أَفِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ أَمِ ٱرۡتَابُوٓاْ أَمۡ يَخَافُونَ أَن يَحِيفَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمۡ وَرَسُولُهُۥۚ بَلۡ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ
ئایا ئەمانە دڵیان نەخۆشە و لێی جیا نابێتەوە، یان گومانیان ھەیە لە پێغەمبەرایەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم)، یان دەترسن لەوەی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی لە حوکم و بڕیارەکاندا ستەمیان لێ بکەن؟ نەخێر لەبەر ھیچ لەوانە نییە بەڵکو تەنھا لەبەر ئەو ھۆیەیە کە لە دڵ و دەروونی خۆیاندا ھەیە، ئەویش لەبەر ئەوەیە پشتیان ھەڵکرد لە بڕیارەکانی ئەوان و نکۆڵیان لێکرد، بەمەش ستەمیان لە خۆیان کرد، چونکە بەو کارەیان شایستەی چوونە ناو ئاگری دۆزەخ بوون.
Tafsiran larabci:
إِنَّمَا كَانَ قَوۡلَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ إِذَا دُعُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ لِيَحۡكُمَ بَيۡنَهُمۡ أَن يَقُولُواْ سَمِعۡنَا وَأَطَعۡنَاۚ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ
کاتێک باوەڕداران بانگ بکرێن بۆ لای اللە تەعالا و بانگ بکرێن بۆ لای پێغەمبەرەکەی بۆ ئەوەی حوکم بکات لە نێوانیاندا تەنھا قسەیەک بیڵێن ئەمەیە دەڵێن: ئێمە وتە و فەرمایشتی اللە و پێغەمبەرەکەیمان بیست گوێڕایەڵێن بۆی، ئا ئەوانەی ئەمە سیفەتیانە ڕزگار بووی دونیا و دواڕۆژن.
Tafsiran larabci:
وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَيَخۡشَ ٱللَّهَ وَيَتَّقۡهِ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡفَآئِزُونَ
ھەر کەس گوێڕایەڵی اللە تەعالا و گوێڕایەڵی پێغەمبەرەکەی بکات وە تەسلیمی حوکمیان ببێت، وە بترسێت لە سەرەنجامی تاوان و گوناھەکانی بۆ کوێ پەلکێشیان دەکات، وە بترسێت لە سزای اللە بەوەی فەرمانەکانی بەجێ بھێنێت و دوور بکەوێتەوە لە ڕێگریەکانی، بێگومان تەنھا ئەوانە براوە و سەرکەوتووی دونیا و دواڕۆژن.
Tafsiran larabci:
۞ وَأَقۡسَمُواْ بِٱللَّهِ جَهۡدَ أَيۡمَٰنِهِمۡ لَئِنۡ أَمَرۡتَهُمۡ لَيَخۡرُجُنَّۖ قُل لَّا تُقۡسِمُواْۖ طَاعَةٞ مَّعۡرُوفَةٌۚ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرُۢ بِمَا تَعۡمَلُونَ
دووڕوەکان بەو پەڕی سوێند خواردن سوێندیان خوارد بە اللە : ئەگەر تۆ ئەی موحەممەد فەرمانیان پێ بکەیت بۆ دەرچوون بۆ جیھاد و تێکۆشان ئەوا ئێمەیش لەگەڵتدا دەردەچین، - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: سوێند مەخۆن چونکە درۆکانتان دیارە، تاعەت و گوێڕایەڵی و ملکەچی ئێوە زانراوە، چونکە قسە و بەڵێنتان پێچەوانەی گوفتارتانە، وە بەڕاستی اللە زانا و ئاگادارە بەو کردەوانەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لەو کارو کردەوانەی دەیشارنەوە لا نھێنی و شاراوە نییە.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• تنوّع المخلوقات دليل على قدرة الله.
جۆراو جۆری مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان بەڵگەن لەسەر دەسەڵات و قودرەتی اللە تەعالا.

• من صفات المنافقين الإعراض عن حكم الله إلا إن كان الحكم في صالحهم، ومن صفاتهم مرض القلب والشك، وسوء الظن بالله.
یەکێک لە سیفاتە خراپەکانی دووڕوان ئەوەیە: پشت ھەڵکردن لە حوکم و بریاری اللە، ئەو کاتە نەبێت ئەگەر ھاتو حوکم و بڕیارەکان لەبەرژەوەندیان بێت، وە یەکێکی تر لە سیفاتە ناشرینەکایان: دڵ نەخۆشی و شک و گومان و گومانی خراپ بردن بە اللە تەعالایە.

• طاعة الله ورسوله والخوف من الله من أسباب الفوز في الدارين.
تاعەت و ملکەچی اللە و پێغەمبەرەکەی و ترس لە زاتی پیرۆزی اللە، ھەر ھەمووی لەو ھۆکارانەن کە مرۆڤی باوەڕدار سەرکەوتوو و سەرفرازی دونیا و دوارۆژ دەکەن.

• الحلف على الكذب سلوك معروف عند المنافقين.
سوێند خواردنی درۆ، یەکێکە لە ڕەوشت و سیفەتە خراپەکانی دووڕوان.

قُلۡ أَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُواْ ٱلرَّسُولَۖ فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَإِنَّمَا عَلَيۡهِ مَا حُمِّلَ وَعَلَيۡكُم مَّا حُمِّلۡتُمۡۖ وَإِن تُطِيعُوهُ تَهۡتَدُواْۚ وَمَا عَلَى ٱلرَّسُولِ إِلَّا ٱلۡبَلَٰغُ ٱلۡمُبِينُ
- ئەی پێغەمبەر - بڵێ بەو دووڕوانە: لە ڕواڵەت و لە ناواخنیشدا تاعەت و گوێڕایەڵی اللە و تاعەت و گوێڕایەڵی پێغەمبەرەکەی بکەن، جا ئەگەر پشتتان ھەڵکرد لە گوێڕایەڵی کردنی ئەوەی فەرمانتان پێکراوە، ئەوا ئەو پێغەمبەرە تەنھا بەرپرسیارە لەوەی دراوە بەسەریدا لە گەیاندنی پەیامەکەی اللە، وە ئێوەیش بەرپرسن لەوەی دراوە بەسەرتاندا لەتاعەت و گوێرایەڵی کردن بۆی، وە کار وکردەوە کردن بەوەی ئەو پێغەمبەرە ھێناویەتی، جا ئەگەر گوێڕایەڵی ئەوتان کرد و ئەوەی فەرمانی پێکردوون ئەنجامتاندا و ئەوەیشی ڕێگری لێکردوون دوور کەوتنەوە لێی، ئەوا ھیدایەت دەدرێن بۆ ھەق و ڕاستی، وە پێغەمبەریش (صلی اللە علیە وسلم) ھیچی لەسەر نییە گەیاندنی ڕوون و ئاشکرای پەیامەکەی اللە تەعالا نەبێت، پێویست نییە لەسەر پێغەمبەر ناچار بەھیدایەت وەرگرتنتان بکات و بە زۆرە ملێ بتانخاتە سەری.
Tafsiran larabci:
وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنكُمۡ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَيَسۡتَخۡلِفَنَّهُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ كَمَا ٱسۡتَخۡلَفَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمۡ دِينَهُمُ ٱلَّذِي ٱرۡتَضَىٰ لَهُمۡ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّنۢ بَعۡدِ خَوۡفِهِمۡ أَمۡنٗاۚ يَعۡبُدُونَنِي لَا يُشۡرِكُونَ بِي شَيۡـٔٗاۚ وَمَن كَفَرَ بَعۡدَ ذَٰلِكَ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡفَٰسِقُونَ
اللە (جل جلالە) بەڵێنی داوە بەوانەتان باوەڕیان ھێناوە بە اللە و کاروکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، کەسەریان بخات بەسەر دوژمنەکانیاندا، وە لەسەر زەویشدا بیانکاتە جێنشین و دەسەڵاتداری دونیایان تەسلیم بکات، ھەروەکو چۆن باوەڕدارانی پێشینی کردە جێنشین لەسەر زەویدا، وە بەڵێنیشی پێداون ئاینەکەیان کە خۆی بۆی پەسەند کردوون (مەبەست پێی ئاینی ئیسلامە) بەعیزەتەوە دەیچەسپێنێت و دامەزراوی دەکات، وە بەڵێنیشی پێداون ترس و بیمەکەیان بۆ بگۆڕێت بە ئارامی و ئاسایش، ئیتر ئەو کاتە ھەر من دەپەرستن بەتەنھا، وە ھیچ شتێکیش ناکەنە ھاوەڵ و شەریکم، جا ھەر کەسێک دوای ئەو ھەمووە ناز و نیعمەتە بێباوەڕ بوو، ئەوە ئەو کەسانەن لە سنووری تاعەت و گوێرایەڵی اللە (سبحانە وتعالی) دەرچوون.
Tafsiran larabci:
وَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُواْ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِيعُواْ ٱلرَّسُولَ لَعَلَّكُمۡ تُرۡحَمُونَ
نوێژەکانتان بە جوانترین و تەواوترین شێوە ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵ و سامانتان دەربکەن، وە تاعەت و گوێڕایەڵی پێغەمبەر بکەن، بەوەی فەرمانی پێکردون بەجێی بھێنن و ئەوەیشی ڕێگری لێکردون دوور بکەونەوە لێی، تاوەکو بەر ڕەحم و میھرەبانی اللە بکەون.
Tafsiran larabci:
لَا تَحۡسَبَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مُعۡجِزِينَ فِي ٱلۡأَرۡضِۚ وَمَأۡوَىٰهُمُ ٱلنَّارُۖ وَلَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ
- ئەی پێغەمبەر - وانەزانیت ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە اللە لە دەستم دەردەچن و لە سزای من قوتاریان دەبێت ئەگەر ویستم سزا بە سەریاندا دابەزێنم، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا جێگا و ڕێگایان ئاگری دۆزەخە، ئای چی سەرەنجامێکی بەد و خراپە ھەر کەسێک جێگای دۆزەخ بێت.
Tafsiran larabci:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لِيَسۡتَـٔۡذِنكُمُ ٱلَّذِينَ مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُكُمۡ وَٱلَّذِينَ لَمۡ يَبۡلُغُواْ ٱلۡحُلُمَ مِنكُمۡ ثَلَٰثَ مَرَّٰتٖۚ مِّن قَبۡلِ صَلَوٰةِ ٱلۡفَجۡرِ وَحِينَ تَضَعُونَ ثِيَابَكُم مِّنَ ٱلظَّهِيرَةِ وَمِنۢ بَعۡدِ صَلَوٰةِ ٱلۡعِشَآءِۚ ثَلَٰثُ عَوۡرَٰتٖ لَّكُمۡۚ لَيۡسَ عَلَيۡكُمۡ وَلَا عَلَيۡهِمۡ جُنَاحُۢ بَعۡدَهُنَّۚ طَوَّٰفُونَ عَلَيۡكُم بَعۡضُكُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلۡأٓيَٰتِۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە، وە کار بەشەریعەتەکەی ئەو دەکەن، با کۆیلە و کەنیزەک، وە ئەو مناڵە ئازادانەیش کە ھێشتا باڵغ نەبوون، لە سێ کاتدا مۆڵەتتان لێوەربگرن بۆ ھاتنە ناو ژووری تایبەتی خۆتان: پێش نوێژی بەیانی کاتێک جلوبەرگی خەوتان دەگۆڕن بە جلوبەرگی دوای ھەستان لە خەو، وە لە نیوەڕوانیش ئەو کاتەی جلوبەرگ لەبەر خۆتان دادەکەنن بۆ سەرخەو شکاندن، وە لە دوای نوێژی خەوتنان، چونکە ئەوە کاتی خەوتن و گۆڕینی جلوبەرگی ئاساییە بە جلوبەرگی خەوتن، ئەم سێ کاتە کاتی عەورەت و شەرمگای تایبەتی خۆتانە، بۆیە نابێت ھیچ کەسێک بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت بێتە ژوورەوە بۆ لاتان، بەڵام جگە لەم سێ کاتە، نە بۆ ئێوە و نە بۆ ئەوان ھیچ گوناھێکتان ناگات ئەگەر مۆڵەت وەرنەگرن، چونکە ئەوان گەلێک بەدەور و بەرتاندا دێن و دەڕۆن، وە ھەندێکتان بەسەر ھەندێکی ترتاندا دێن و تێکەڵی یەکترن، بۆیە ناتوانرێت لە ھەموو کاتێکدا ڕێگریان لێ بکرێت لە ھاتنە ژوورەوە بێ مۆڵەت نەبێت، ھەروەکو چۆن اللە تەعالا داب و نەریت و حوکمەکانی مۆڵەت وەرگرتنی بۆ ڕوون کردنەوە، ھەر بەو جۆرەیش ئەو ئایەتانەی بەڵگەن لەسەر شەریعەت و یاسا و ڕێساکانی بۆ ئێوە ڕوون دەکاتەوە، اللە زۆر زانا و ئاگادارە بە بەرژەوەندی بەندەکانی، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لەو حوکمانەی کردوویەتی بە شەریعەت و یاسا و ڕێسا بۆتان.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• اتباع الرسول صلى الله عليه وسلم علامة الاهتداء.
شوێنکەتنی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) نیشانەی ھیدایەتە.

• على الداعية بذل الجهد في الدعوة، والنتائج بيد الله.
پێویستە بانگخواز ھەموو ھەوڵ و کۆششێکی لە بانگەوازدا بخاتە گەڕ، ئیتر دوای ئەوە سەرنجام بەدەستی اللە یە.

• الإيمان والعمل الصالح سبب التمكين في الأرض والأمن.
باوەڕھێنان بە اللە تەعالا و ئەنجامدانی کار و کردەوەی چاکە لەبەر ڕەزامەندی ئەو، ھۆکاری دەسەڵات وەرگرتن و سەقامگیری و ئاسایشە لە زەویدا.

• تأديب العبيد والأطفال على الاستئذان في أوقات ظهور عورات الناس.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئاداب فێرکردنی کۆیلە و کەنیزەک و مناڵان بۆ مۆڵەت وەرگرتن لەو کاتانەی بە عەورەت و دەرکەوتنی شەرمنگەی مرۆڤەکان دانراون.

وَإِذَا بَلَغَ ٱلۡأَطۡفَٰلُ مِنكُمُ ٱلۡحُلُمَ فَلۡيَسۡتَـٔۡذِنُواْ كَمَا ٱسۡتَـٔۡذَنَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمۡ ءَايَٰتِهِۦۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ
ئەگەر ھاتوو مناڵەکانتان گەیشتنە تەمەنی باڵغ بوون، دەبێت لە ھەموو ئەو کاتانەی باسکران وەک گەورەکان مۆڵەت وەربگرن بۆ ھاتنە ناو ماڵەکان لە ھەموو کاتێکدا، ھەروەکو چۆن اللە (سبحانە وتعالی) حوکم و ئادابەکانی مۆڵەت وەرگرتنی بۆ ڕوونکردنەوە ئا بەو جۆرەیش ئایەتەکانی بۆ ئێوە ڕوون دەکاتەوە، وە اللە زۆر زانا و ئاگادارە بەبەرژەوەندی بەندەکانی، وە زۆریش دانا و کاربەجێ و حەکیمە لەوەی کردویەتی بە شەرع و یاسا و ڕێسا بۆیان.
Tafsiran larabci:
وَٱلۡقَوَٰعِدُ مِنَ ٱلنِّسَآءِ ٱلَّٰتِي لَا يَرۡجُونَ نِكَاحٗا فَلَيۡسَ عَلَيۡهِنَّ جُنَاحٌ أَن يَضَعۡنَ ثِيَابَهُنَّ غَيۡرَ مُتَبَرِّجَٰتِۭ بِزِينَةٖۖ وَأَن يَسۡتَعۡفِفۡنَ خَيۡرٞ لَّهُنَّۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٞ
وە ئەو ئافرەتە پیر و بەتەمەنانەی لەبەر گەورەییان لە سوڕی مانگانە و مناڵ بوون چوونەتەوە، وە ئومێدی شووکردنیان نییە، ئەوا ھیچ گوناھێکیان ناگات ھەندێک لە جلوبەرگ و پۆشاکەکانیان دابنێن، وەک عابا و پەچە، بەڵام زینەت و جوانی شاراوەیان کە فەرمانیان پێکراوە بشارنەوە، بەڵام ئەگەر لاینەبەن و پۆشتە و داپۆشراوبن باشتر و چاکترە بۆیان لەوەی لایبەن و لەخۆیانی بکەنەوە وەک پایەند بوون بە داپۆشراوی و داوێن پاکیەوە، وە اللە تەعالا بیسەری وتە و گوفتارەکانتانە، وە زانا و ئاگاداریشە بەکار و کردەوەکانتان، وە ھیچی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشت و سزای ھەموویشتان دەداتەوە.
Tafsiran larabci:
لَّيۡسَ عَلَى ٱلۡأَعۡمَىٰ حَرَجٞ وَلَا عَلَى ٱلۡأَعۡرَجِ حَرَجٞ وَلَا عَلَى ٱلۡمَرِيضِ حَرَجٞ وَلَا عَلَىٰٓ أَنفُسِكُمۡ أَن تَأۡكُلُواْ مِنۢ بُيُوتِكُمۡ أَوۡ بُيُوتِ ءَابَآئِكُمۡ أَوۡ بُيُوتِ أُمَّهَٰتِكُمۡ أَوۡ بُيُوتِ إِخۡوَٰنِكُمۡ أَوۡ بُيُوتِ أَخَوَٰتِكُمۡ أَوۡ بُيُوتِ أَعۡمَٰمِكُمۡ أَوۡ بُيُوتِ عَمَّٰتِكُمۡ أَوۡ بُيُوتِ أَخۡوَٰلِكُمۡ أَوۡ بُيُوتِ خَٰلَٰتِكُمۡ أَوۡ مَا مَلَكۡتُم مَّفَاتِحَهُۥٓ أَوۡ صَدِيقِكُمۡۚ لَيۡسَ عَلَيۡكُمۡ جُنَاحٌ أَن تَأۡكُلُواْ جَمِيعًا أَوۡ أَشۡتَاتٗاۚ فَإِذَا دَخَلۡتُم بُيُوتٗا فَسَلِّمُواْ عَلَىٰٓ أَنفُسِكُمۡ تَحِيَّةٗ مِّنۡ عِندِ ٱللَّهِ مُبَٰرَكَةٗ طَيِّبَةٗۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلۡأٓيَٰتِ لَعَلَّكُمۡ تَعۡقِلُونَ
ئەو کوێرەی چاوی لەدەستداوە تاوانی لەسەر نییە، یاخود ئەو کەسەی شەلە، یان نەخۆشە تاوانیان لەسەر نییە، ئەگەر ھاتوو ئەوەی توانای ئەنجامدانیان نییە وازی لێ بھێنن و ئەنجامی نەدەن لەو فەرمانانەی اللە داوای لێکردوون بیکەن، وەک جیھاد و تێکۆشان لە پێناو ئەودا، وە - ئەی باوەڕدارینە - ھیچ گوناھێکتان لەسەر نییە ئەگەر لەماڵی خۆتان بخۆن، یان لەماڵی مناڵەکانتان، یان لەماڵی باوکانتان، یان لە ماڵی دایکانتان، یان لەماڵی براکانتان، یان لەماڵی خوشەکەکانتان، یان لەماڵی مامەکانتان، یان لەماڵی پورەکانتان (خوشکی باوکتان)، یان لەماڵی خاڵەکانتان، یان لەماڵی پورەکانتان (خوشکی دایکتان) یان لەو ماڵانەی کلیلەکانیان بە ئێوەیە و کردونیان بە بریکار بەسەریەوە، وەک باخەوان و پاسەوانی ماڵەکانتان، وە ھیچ گوناھتان ناگات لەبەر دڵ و دەروون جوانی و پاکی لەماڵی ھاوڕێکەتان بخۆن، ھیچ گوناھتان لەسەر نییە بە کۆمەڵ یان بە تەنھا نان بخۆن، جا کاتێک چوونە ماڵێک لەو ماڵانەی باسکران و جگە ئەوانەیش ئەوا سەلام لەوانە بکەن لەوێن و بڵێن: (السلام علیکم= سەلام و ئاشتی و ئارامی لە منەوە لەسەر ئێوە بێت)، جا ئەگەر ئەو ماڵانە کەسی تێدا نەبوو، ئەوا سەلام لە خۆتان بکەن و بڵێن: (السلام علینا وعلی عباد اللە الصالحین= سەلام و ئاشتی و ئارامی لەسەر ئێمە و ھەموو بەندە چاکەکانی اللە) بەسەلامێک لەلایەن اللە تەعالاوە کە بۆی داناون، سەلامێکی پیرۆز و پڕ خێر و بەرەکەت و پاک و خاوێن کە دڵتان پێی خۆش ئەبێت و خۆشەویستی و ھۆگری لە نێوانتاندا بڵاو دەکاتەوە، پاکوخاوێنە دڵ و دەروونی بیسەری ئاسوودە دەکات، ئابەو شێوەیە کە پێشتر باسکرا اللە تەعالا ئایەتەکانی خۆیتان بۆ ڕوون دەکاتەوە، بە ئومێدی ئەوەی ژیریتان بخەنە کار و بیری لێ بکەنەوە و کاری پێ بکەن.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• جواز وضع العجائز بعض ثيابهنّ لانتفاء الريبة من ذلك.
پیرەژنەکان بۆیان دروستە ھەندێک لە جلوبەگ و پۆشاکەکانیان دابنێن و لەبەری نەکەن، چونکە جێگای شک و گومانی خراپ نین.

• الاحتياط في الدين شأن المتقين.
خۆپارێزی (الاحتیاط) لە ئایندا کار و ڕەوشتی خواناسانە.

• الأعذار سبب في تخفيف التكليف.
بوونی عوزر و بیانوو ھۆکاری سووک کردن و کەمکردنەوەی تەکالیف و داواکاریەکانه.

• المجتمع المسلم مجتمع التكافل والتآزر والتآخي.
کۆمەڵگەی موسڵمان، کۆمەڵگەیەکی تەبا و ھاوکار و پشتی یەکگرتن و برایەتییە.

إِنَّمَا ٱلۡمُؤۡمِنُونَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَإِذَا كَانُواْ مَعَهُۥ عَلَىٰٓ أَمۡرٖ جَامِعٖ لَّمۡ يَذۡهَبُواْ حَتَّىٰ يَسۡتَـٔۡذِنُوهُۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَسۡتَـٔۡذِنُونَكَ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ يُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦۚ فَإِذَا ٱسۡتَـٔۡذَنُوكَ لِبَعۡضِ شَأۡنِهِمۡ فَأۡذَن لِّمَن شِئۡتَ مِنۡهُمۡ وَٱسۡتَغۡفِرۡ لَهُمُ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
بێگومان باوەڕدارانی ڕاستگۆ لەگەڵ باوەڕەکەیاندا ھەر ئەوانەن کە باوەڕیان ھێناوە بە اللە و بە پێغەمبەرەکەی، وە کاتێک کارێکی گرنگ لەگەڵ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) کۆیان دەکاتەوە بۆ بەرژەوەندی موسڵمانان، ئەوان لای ئەو جێ ناھێڵن ھەتاوەکو مۆڵەتی ڕۆیشتنی لێوەردەگرن، - ئەی پێغەمبەر - ئەوانەی لەکاتی ڕۆیشتندا مۆڵەتت لێوەردەگرن ئەوانە کەسانێکن باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی بەڕاستی، جا کاتێک مۆڵەتی ڕۆیشتنیان لێوەرگرتیت بۆ ھەندێک ئیش و کاری تایبەتی خۆیان، ئەوە بۆ ھەر کامیان خۆت ویستت مۆڵەتی بدە، وە داوای لێخۆشبوونی گوناھەکانیان بۆ بکە، بێگومان اللە تەعالا لێخۆشبووی گوناھی ئەو بەندانەیەتی کە تەوبەیان کردووە لە گوناھەکانیان، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان.
Tafsiran larabci:
لَّا تَجۡعَلُواْ دُعَآءَ ٱلرَّسُولِ بَيۡنَكُمۡ كَدُعَآءِ بَعۡضِكُم بَعۡضٗاۚ قَدۡ يَعۡلَمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ يَتَسَلَّلُونَ مِنكُمۡ لِوَاذٗاۚ فَلۡيَحۡذَرِ ٱلَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنۡ أَمۡرِهِۦٓ أَن تُصِيبَهُمۡ فِتۡنَةٌ أَوۡ يُصِيبَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٌ
- ئەی باوەڕداران - ڕێزی پێغەمبەری خودا (صلی اللە علیە وسلم) بگرن، ئەگەر بانگتان کرد بەناوی خۆیەوە بانگی مەکەن، بۆ نموونە مەڵێن: ئەی موحەممەد، یان بەناوی باوکیەوە بانگی مەکەن و بڵێن: ئەی کوڕەکەی عبد اللە، ھەروەک چۆن ھەندێکتان بانگی ھەندێکی ترتان دەکەن، بەڵکو بڵێن: ئەی ڕەسول اللە، یان ئەی نەبی اللە، وە ئەگەر پێغەمبەری خودا بانگی کردن بۆ کارێکی گشتی، ئەوا بانگ کردنەکەی ئەو وەک بانگ کردنی ھەندێکتان لەھەندێکی ترتان بۆ ھەندێک کار بێ نرخ و بێ بەھا دامەنێن، بەڵکو زۆر بە پەلە بڕۆن بەدەم بانگەکەیەوە و وەڵامی بدەنەوە، بێگومان اللە تەعالا دەزانێ و ئاگادارە بە ئەوانەتان بە دزییەوە و بەبێ مۆڵەت و ئیزنی ئەو دەچنە دەرەوە، جا با ئەو کەسانە بترسن کە سەرپێچی فەرمانی پێغەمبەری خودا (صلی اللە علیە وسلم) دەکەن، کە اللە دوچاری بەڵا و ناخۆشیەکیان بکات، یان تووشی سزایەکی سەختی بە ئازاریان بكات کە نەتوانن ئارامی لەسەر بگرن.
Tafsiran larabci:
أَلَآ إِنَّ لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ قَدۡ يَعۡلَمُ مَآ أَنتُمۡ عَلَيۡهِ وَيَوۡمَ يُرۡجَعُونَ إِلَيۡهِ فَيُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُواْۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمُۢ
بەئاگا بێنەوە و بزانن ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە لە خەلق و بەدیھێنان و خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی ھەر ھەمووی بۆ اللە تەعالایە، - ئەی خەڵکینە - بزانن ئەو ئەزانێت و ئاگادارە بە تەواوی ئەوەی ئێوەی لەسەرن، ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا - ئەو ڕۆژەی دوای مردن کە زیندوو دەکرێنەوە و دەگەڕێنەوە بۆ لای - ئاگاداریان دەکاتەوە لەوەی لە دونیادا ئەنجامیانداوە، وە اللە تەعالا زانا و ئاگادارە بەھەموو شتێک، ھیچ شتێکی لە ئاسمانەکان و زەوی لا شاراوە و نھێنی نییە.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• دين الإسلام دين النظام والآداب، وفي الالتزام بالآداب بركة وخير.
ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاینی یاسا و ڕێسا و ئادابەکانە، گومانی تێدا نییە پابەند بوون بەم ئادابانەوە خێر و بەرەکەتی مرۆڤەکانی تێدایە.

• منزلة رسول الله صلى الله عليه وسلم تقتضي توقيره واحترامه أكثر من غيره.
پلە و پایە و پێگەی ڕەسول اللە (صلی اللە علیە وسلم) پێویست بەوە دەکات ڕێز و شکۆی ئەو لە ھەموو کەس زیاتر بێت.

• شؤم مخالفة سُنَّة النبي صلى الله عليه وسلم.
خراپی و شومی سەرپێچی کردنی سوننەتەکانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم).

• إحاطة ملك الله وعلمه بكل شيء.
موڵک و عیلم و زانستی اللە تەعالا دەوری ھەموو شتێکی داوە، ھیچ کەس و زاتێک لەسەرووی ئەوەوە نییە.

 
Fassarar Ma'anoni Sura: Suratu Al'nour
Teburin Jerin Sunayen Surori Lambar shafi
 
Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Teburin Bayani kan wasu Fassarori

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Rufewa