Check out the new design

Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - Fassara da harshen Kurdanci ta taƙaitaccen Tafsirin AlƘur'ani mai girma. * - Teburin Bayani kan wasu Fassarori


Fassarar Ma'anoni Sura: Fussilat   Aya:

فصلت

daga cikin abunda Surar ta kunsa:
بيان حال المعرضين عن الله، وذكر عاقبتهم.
ڕوونکردنەوەى حاڵی ئەوانەى پشت هەڵدەکەن لە خواى گەورە و لە پەیامەکەى و باسکردنی سەرەنجامیان.

حمٓ
(حم) پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لە سەرەتای سورەتی (البقرة) وه.
Tafsiran larabci:
تَنزِيلٞ مِّنَ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
ئەم قورئانە پیرۆزە لەلایەن خوای بەخشندە و میھرەبانەوە دابەزیووە.
Tafsiran larabci:
كِتَٰبٞ فُصِّلَتۡ ءَايَٰتُهُۥ قُرۡءَانًا عَرَبِيّٗا لِّقَوۡمٖ يَعۡلَمُونَ
پەرتووکێکە ئایەتەکانی بەتەواوترین شێوە ڕوونکراونەتەوە، قورئانێکە بەزمانی عەرەبی ھاتوەتە خوارەوە و دانراوە بۆ کەسانێک کە بزانن ئەمە کەلامی اللە تەعالایە، چونکە ئەوانە سوود لە مانا و مەبەست و ڕێنمونی و ھیدایەتی بۆ لای ھەق و ڕاستی وەردەگرن.
Tafsiran larabci:
بَشِيرٗا وَنَذِيرٗا فَأَعۡرَضَ أَكۡثَرُهُمۡ فَهُمۡ لَا يَسۡمَعُونَ
مژدەدەرە بۆ باوەڕداران بەوەی لەلایەن اللە تەعالاوە بۆیان ئامادە کراوە لە پاداشتی زۆر نایاب، وە ترسێنەریشە بەسزای سەختی دۆزەخ بۆ ئەوانەی باوەڕی پێ ناھێنن، بەڵام زۆربەی خەڵکی پشتی تێدەکەن و شوێنی ناکەون، ئەوانە بیستنێک ئەم قورئانە نابیستن ھیدایەتیان بدات و ڕازی بن بەوەی تێیدا ھاتووە.
Tafsiran larabci:
وَقَالُواْ قُلُوبُنَا فِيٓ أَكِنَّةٖ مِّمَّا تَدۡعُونَآ إِلَيۡهِ وَفِيٓ ءَاذَانِنَا وَقۡرٞ وَمِنۢ بَيۡنِنَا وَبَيۡنِكَ حِجَابٞ فَٱعۡمَلۡ إِنَّنَا عَٰمِلُونَ
وە وتیان : دڵەکانمان بە پەردەیەک داپۆشراوە تێناگەین لەوەی بانگمان دەکەیت بۆی، وە گوێکانیشمان کەڕە و ئەوەی لە قورئاندا ھاتووە ھیچی نابیستێت، وە لە نێوان ئێمە و تۆدا پەردەیەک ھەیە ناھێڵێت ئەوەی تۆ دەیڵێیت بگاتە لامان، بزانە تۆ لەسەر ڕێباز و ڕێگای خۆتیت، وە ئێمەیش لەسەر ڕێباز و ڕێگای خۆمان بەردەوامین و شوێنت ناکەوین.
Tafsiran larabci:
قُلۡ إِنَّمَآ أَنَا۠ بَشَرٞ مِّثۡلُكُمۡ يُوحَىٰٓ إِلَيَّ أَنَّمَآ إِلَٰهُكُمۡ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞ فَٱسۡتَقِيمُوٓاْ إِلَيۡهِ وَٱسۡتَغۡفِرُوهُۗ وَوَيۡلٞ لِّلۡمُشۡرِكِينَ
ئەی پێغەمبەر تۆیش بەو سەرسەختانە بڵێ: بەڕاستی منیش وەک ئێوە مرۆڤێکم، تەنھا ھێندە ھەیە من لەلایەن اللە تەعالاوە وەحی و نیگام بۆ دێت ، بێگومان تەنھا پەرستراوی بەھەقی ئێوە ، پەرستراوێکی تاک و تەنھایە ئەویش زاتی اللە تەعالایە، کەوابێت ئەو ڕێگایە بگرنەبەر کە دەتانگەیەنێت بە ئەو، وە داوای لێخۆشبوونی گوناھ و تاوانەکانتانی لێ بکەن، تیاچوون و سزای سەختیش بۆ بتپەرست و موشریکەکان، ئەوانەی جگە لە اللە تەعالا خوایەکی تر دەپەرستن، یان ھاوبەشی بۆ دادەنێن.
Tafsiran larabci:
ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُم بِٱلۡأٓخِرَةِ هُمۡ كَٰفِرُونَ
ئەوانەی زەکاتی ماڵ و سامان و داراییان نادەن، وە باوەڕیان نییە بە ڕۆژی دوایی و ئەو نازو نیعمەتانەی بۆ باوەڕداران ئامادە کراوە، لەگەڵ ئەو سزا و ناڕەحەتیانەیشی بۆ بێباوەڕان و گوناھباران ساز کراوە.
Tafsiran larabci:
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُمۡ أَجۡرٌ غَيۡرُ مَمۡنُونٖ
بێگومان ئەوانەی باوەڕیان ھەیە بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی، وە کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، پاداشتی نەبڕاوەی ھەمیشەییان بۆ ھەیە کە بەھەشتی پان و بەرینە.
Tafsiran larabci:
۞ قُلۡ أَئِنَّكُمۡ لَتَكۡفُرُونَ بِٱلَّذِي خَلَقَ ٱلۡأَرۡضَ فِي يَوۡمَيۡنِ وَتَجۡعَلُونَ لَهُۥٓ أَندَادٗاۚ ذَٰلِكَ رَبُّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
- ئەی پێغەمبەر- بەسەرزەنشتەوە بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: بۆچی ئێوە باوەڕتان نییە بەو اللە یەی کە زەوی لە دوو ڕۆژدا بەدیھێناوە، لەڕۆژی یەک شەممە و دوو شەممە، وە ھاوبەش و ھاوشێوەی بۆ دادەنێن و کردوتانن بە خوای خۆتان و لەبری ئەو دەیانپەرسن؟! لە کاتێکدا اللە پەروەردگار و بەدیھێنەری ھەموو بەدیھێنراوەکانە.
Tafsiran larabci:
وَجَعَلَ فِيهَا رَوَٰسِيَ مِن فَوۡقِهَا وَبَٰرَكَ فِيهَا وَقَدَّرَ فِيهَآ أَقۡوَٰتَهَا فِيٓ أَرۡبَعَةِ أَيَّامٖ سَوَآءٗ لِّلسَّآئِلِينَ
ئەو زاتەی لەسەروو زەویشەوە چیاکانی جێگیر کردووە و وەک مێخ دایکوتیون تاوەکو نەلەرزێت، وە ڕزق و ڕۆزی و بژێوی گیانلەبەران و ئاژەڵانیشی لەچوار ڕۆژدا دیاری کردووە، ڕۆژی سێ شەممە و چوار شەممە، بەدوو ڕۆژەکەی پێشووترەوە کردییە چوار ڕۆژ، ئەمە وەڵامێکە بۆ ئەوانەی پرسیار دەکەن لەبارەی بەدیھێنانی زەوییەوە.
Tafsiran larabci:
ثُمَّ ٱسۡتَوَىٰٓ إِلَى ٱلسَّمَآءِ وَهِيَ دُخَانٞ فَقَالَ لَهَا وَلِلۡأَرۡضِ ٱئۡتِيَا طَوۡعًا أَوۡ كَرۡهٗا قَالَتَآ أَتَيۡنَا طَآئِعِينَ
پاشان اللە تەعالا ویستی ئاسمانەکان بەدی بھێنێت، ئەو ڕۆژە ئاسمانەکان دووکەڵ و ھەڵم بوون، وە بە ئاسمانەکان و زەوی فەرموو: بە ویستی خۆتان بێت یان بەناچاری ملکەچی فەرمانەکانم بن، جگە لەوە ھیچ چارێکی ترتان نییە، ئەوانیش لە وەڵامی اللە تەعالادا وتیان: ئەی پەروەردگارمان ئەوا بەملکەچییەوە ھاتین و گوێڕایەڵین بۆ فەرمانی تۆ، جگە لە ویست و ئیرادەی تۆ ئێمە ھیچ ویست و ئیرادەیەکی ترمان نییە.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• تعطيل الكافرين لوسائل الهداية عندهم يعني بقاءهم على الكفر.
پەکخستنی ھۆکارەکانی ھیدایەت و ڕێنمونی کردن لەلایەن بێباوەڕانەوە، مانای وایە سوورن لەسەر کوفر و بێباوەڕی خۆیان.

• بيان منزلة الزكاة، وأنها ركن من أركان الإسلام.
ڕوونکردنەوەی پلە و پایەی زەکات، کە ڕوکنێکی گەورەیە لە ڕوکنەکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام.

• استسلام الكون لله وانقياده لأمره سبحانه بكل ما فيه.
تەسلیم بوونی گەردوون بە اللە تەعالا، وە ملکەچ بوونی بۆ تەواوی فەرمانەکانی.

 
Fassarar Ma'anoni Sura: Fussilat
Teburin Jerin Sunayen Surori Lambar shafi
 
Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - Fassara da harshen Kurdanci ta taƙaitaccen Tafsirin AlƘur'ani mai girma. - Teburin Bayani kan wasu Fassarori

Wanda aka buga a Cibiyar Tafsiri da karatuttukan AlƘur'ani.

Rufewa