Check out the new design

Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - Fassara da harshen Kurdanci ta taƙaitaccen Tafsirin AlƘur'ani mai girma. * - Teburin Bayani kan wasu Fassarori


Fassarar Ma'anoni Sura: Al'munafikoun   Aya:
وَإِذَا قِيلَ لَهُمۡ تَعَالَوۡاْ يَسۡتَغۡفِرۡ لَكُمۡ رَسُولُ ٱللَّهِ لَوَّوۡاْ رُءُوسَهُمۡ وَرَأَيۡتَهُمۡ يَصُدُّونَ وَهُم مُّسۡتَكۡبِرُونَ
وە کاتێکیش بەو دووڕوانە بووترێت: وەرن با پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) داوای لێخۆش بوونتان بۆ بکات، سەرپێچی دەکەن و سەریان با دەدەن و گاڵتەیان پێ دێت، وە دەیان بینیت کە پشت ھەڵدەکەن ولەبەر خۆ بەزل زانینیان پێیان عەیب و نەنگی یە (بۆ شتێکی وا بێنە لای پێغەمبەر).
Tafsiran larabci:
سَوَآءٌ عَلَيۡهِمۡ أَسۡتَغۡفَرۡتَ لَهُمۡ أَمۡ لَمۡ تَسۡتَغۡفِرۡ لَهُمۡ لَن يَغۡفِرَ ٱللَّهُ لَهُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡفَٰسِقِينَ
بۆ ئەوانە وەک یەک وایە داوای لێخۆشوونیان بۆ بکەیت یان بۆیان نەکەیت (چونکە ئەوان بەردەوامن لەسەر نیفاق و دووڕوویی خۆیان) وە ھەرگیز اللە تەعالا لێیان خۆش نابێت، وە پەروەردگاریش ڕێنمونی گەلی تاوانبار و لە سنوور دەرچووی (وەک ئەوانە) ناکات.
Tafsiran larabci:
هُمُ ٱلَّذِينَ يَقُولُونَ لَا تُنفِقُواْ عَلَىٰ مَنۡ عِندَ رَسُولِ ٱللَّهِ حَتَّىٰ يَنفَضُّواْۗ وَلِلَّهِ خَزَآئِنُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَلَٰكِنَّ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ لَا يَفۡقَهُونَ
ئەوانە کەسانێکن دەڵێن : ھیچ مەبەخشن بەوانەی (موھاجیرن) و لە دەوری پێغەمبەرن (صلی اللە علیە وسلم)، لە هەژاران و عەرەبە دەشتەكییەكانی دەوروبەری مەدینە تاوەکو (ماندوو دەبن) و بڵاوەی لێ دەکەن، (ئەوانە نازانن!!) ھەرچی گەنجینەکانی زەوی و ئاسمانە موڵکی اللە تەعالایە، ڕزق و ڕۆزی هەركەسێك خۆی بیەوێت لەبەندەكانی لێی دەدات، بەڵام دووڕووەکان (لەبەر دەروونی نەخۆشیان) ھیچ تێناگەن و نافامن كە هەرچی گەنجینەكانی ڕزق و ڕۆزییە بەدەستی الله تەعالایه.
Tafsiran larabci:
يَقُولُونَ لَئِن رَّجَعۡنَآ إِلَى ٱلۡمَدِينَةِ لَيُخۡرِجَنَّ ٱلۡأَعَزُّ مِنۡهَا ٱلۡأَذَلَّۚ وَلِلَّهِ ٱلۡعِزَّةُ وَلِرَسُولِهِۦ وَلِلۡمُؤۡمِنِينَ وَلَٰكِنَّ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ لَا يَعۡلَمُونَ
عەبدوڵڵای کوڕی ئوبەیی كە سەری دووڕووەكان بوو و دەڵێت: سوێند بێت ئەگەر گەڕاینەوە بۆ مەدینە بەھێز و دەسەڵاتدارەکانمان (مەبەستیان خۆیان بوو) لاواز و سەر شۆڕەکان (مەبەستیان پێی ئیمانداران بوو) دەردەکەن لە شار، ئەو دووڕووانە نازانن کە عیززەت و دەسەڵات ھەر شایستەی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی و ئیماندارانە.
Tafsiran larabci:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تُلۡهِكُمۡ أَمۡوَٰلُكُمۡ وَلَآ أَوۡلَٰدُكُمۡ عَن ذِكۡرِ ٱللَّهِۚ وَمَن يَفۡعَلۡ ذَٰلِكَ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە الله تەعالا و بە شەریعەتەكەی ئەو كاردەكەن، ماڵ و مناڵتان لە نوێژ و فەرزەكانی تری ئیسلام و یادی اللە تەعالا غافڵ و بێئاگاتان نەکەن (وەک دووڕووەکان) جا ھەر کەسانێک لەیادی اللە بێئاگا ببن ئەوە ھـەر خۆیان خەسارۆمەندن، خۆیان و ماڵ و منداڵیان خەسارۆمەندی ڕۆژی قیامەت كردووە.
Tafsiran larabci:
وَأَنفِقُواْ مِن مَّا رَزَقۡنَٰكُم مِّن قَبۡلِ أَن يَأۡتِيَ أَحَدَكُمُ ٱلۡمَوۡتُ فَيَقُولَ رَبِّ لَوۡلَآ أَخَّرۡتَنِيٓ إِلَىٰٓ أَجَلٖ قَرِيبٖ فَأَصَّدَّقَ وَأَكُن مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ
دەی کەواتە ببەخشن لە پێناوی اللە دا لەوەی پێمان بەخشیون و ڕۆزیمان داون، پێش ئەوەی مردن بگات بە یەکێکتان و یەخەی بگرێت، پاشان بڵێت : ئەی پەروەردگارم خۆزگە مردنی منت بۆ ماوەیەکی نزیک دوادەخست ئەوسا ماڵم دەبەخشی و دەچوومە ڕیزی پیاوچاکانەوە، ئەوانەی كار و كردەوە چاكەكانیان ئەنجامداوه.
Tafsiran larabci:
وَلَن يُؤَخِّرَ ٱللَّهُ نَفۡسًا إِذَا جَآءَ أَجَلُهَاۚ وَٱللَّهُ خَبِيرُۢ بِمَا تَعۡمَلُونَ
(ئەوە خۆزگەیەکە جێ بەجێ ناکرێت) چونکە ھەرکەس ڕۆژی تەواو بوو ھەرگیز اللە تەعالا دوای ناخات، وە خوایش زۆر بە ئاگایە بەو کارو کردەوانەی کە ئێوە دەیکەن و هیچی لانهێنی و شاراوە نییه، وە پاداشتی چاكه و خراپەتان دەداتەوە.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• الإعراض عن النصح والتكبر من صفات المنافقين.
پشت هەڵكردن لە ئامۆژگاری و خۆبەزلزانین لەبەرامبەر بانگخوازاندا سیفاتی دووڕووەكانه.

• من وسائل أعداء الدين الحصار الاقتصادي للمسلمين.
یەكێك لەو هۆكارانەی دوژمنانی ئیسلام بەكاری دەهێنن لە دژی موسڵمانان ئابڵوقەی ئابووری دانانە لەسەریان.

• خطر الأموال والأولاد إذا شغلت عن ذكر الله.
مەترسی ماڵ و سەروەت و سامان و منداڵ، ئەگەر هاتوو مرۆڤی سەرقاڵ كرد له یادی الله تەعالا و نەیهێشت بەپێی پێویست یادی پەروەردگاری بكات.

 
Fassarar Ma'anoni Sura: Al'munafikoun
Teburin Jerin Sunayen Surori Lambar shafi
 
Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - Fassara da harshen Kurdanci ta taƙaitaccen Tafsirin AlƘur'ani mai girma. - Teburin Bayani kan wasu Fassarori

Wanda aka buga a Cibiyar Tafsiri da karatuttukan AlƘur'ani.

Rufewa