Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Teburin Bayani kan wasu Fassarori


Fassarar Ma'anoni Sura: Suratu Al'taghaboun   Aya:

سورەتی التغابن

daga cikin abunda Surar ta kunsa:
التحذير مما تحصل به الندامة والغبن يوم القيامة.
هۆشداری دان سەبارەت بە ئەوەى دەبێتە هۆی پەشیمانى و زیان و جیاوازی لەپلەوپایەکاندا لە ڕۆژی قیامەتدا.

يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۖ لَهُ ٱلۡمُلۡكُ وَلَهُ ٱلۡحَمۡدُۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ
ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە بەپاک و بێگەردی تەسبیحات و زیکرو یادی اللە تەعالا دەکەن، (بەشێوەیەک لەژێر فەرمان و دەسەڵاتی اللە دەرناچن) ئەو پەروەردگارەی کە خاوەنی ھەموو موڵکێکە و ھەموو ستایشێک شایستەی ئەوە، ھەر ئەویش دەسەڵاتدارە بەسەر ھەموو شتێکدا و هیچ شتێك دەسەوسانی ناكات.
Tafsiran larabci:
هُوَ ٱلَّذِي خَلَقَكُمۡ فَمِنكُمۡ كَافِرٞ وَمِنكُم مُّؤۡمِنٞۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٌ
- ئەی خەڵكینە - اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە (لە نەبوون) ئێوەی بەدیھێناوە، ئەمجا ھەتانە بێباوەڕە و سەرەنجامی ئاگری دۆزەخە، وە ھەشتانە باوەڕدارە و سەرەنجامی بەهەشته، اللە تەعالا بینایە بە ھەر کار و کردەوەیەک کە دەیکەن، وە هیچ كار و كردەوەیەكی ئێوەی لانهێنی و شاراوە نییه و پاداشتان دەداتەوە لەسەری.
Tafsiran larabci:
خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِٱلۡحَقِّ وَصَوَّرَكُمۡ فَأَحۡسَنَ صُوَرَكُمۡۖ وَإِلَيۡهِ ٱلۡمَصِيرُ
اللە تەعالا لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە و بەبێ هوودە بەدی نەهێناون، لە جوانترین شێوەدا وێنە و ڕوخساری ئێوەی نەخشاندوە، بەناشیرینی ئێوەی نە نەخشاندووە، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا سەرئەنجام و گەڕانەوەش ھەر بۆ لای ئەوە، پاداشتی كاروكردەوەتان دەداتەوە، ئەگەر چاكتان كردبێت بە بەهەشت پاداشتان دەداتەوە، وه ئەگەر خراپیشتان كردبێت بەئاگری دۆزەخ تۆڵەتان لێ دەسێنێتەوە.
Tafsiran larabci:
يَعۡلَمُ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَيَعۡلَمُ مَا تُسِرُّونَ وَمَا تُعۡلِنُونَۚ وَٱللَّهُ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە اللە تەعالا – ورد و درشت ھەمووی – دەزانێت، وە زانایە بەوەی دەیشارنەوە (لەناخی خۆتاندا یان لەبەر چاوی خەڵکی) وە بەوەشی ئاشکرای دەکەن، دیسان اللە تەعالا زانایە بەوەشی لەدڵ و دەروون و سینەتاندایە لە چاكه و خراپە دەیشارنەوە، هیچ شتێكی لانهێنی و شاراوه نییه.
Tafsiran larabci:
أَلَمۡ يَأۡتِكُمۡ نَبَؤُاْ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قَبۡلُ فَذَاقُواْ وَبَالَ أَمۡرِهِمۡ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ
- ئەی بتپەرست و موشریكینە - ئایا ھەواڵی ئەو گەل و ھۆزانەی پێشینتان پێ نەگەیشتوە کە بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا، وەك گەلی نوح و گەلی عاد و گەلی سەمود، وە گەلانی تریش، چۆن پەروەردگار سزای دان (لە دونیادا) چەشتیان تۆڵەی کار و کردەوەی خۆیان؟ لە قیامەتیشدا سزای زۆر سەختیان بۆ ھەیە، بەڵێ هەواڵی ئەوانتان پێگەیشت، دەی كەواتە پەند و ئامۆژگاریان لێوەربگرن و تەوبە بكەن و بگەڕێنەوە بۆلای اللە تەعالا پێش ئەوەی ئەوەی بەسەر ئەواندا هات بەسەر ئێوەشدا بێت.
Tafsiran larabci:
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُۥ كَانَت تَّأۡتِيهِمۡ رُسُلُهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَقَالُوٓاْ أَبَشَرٞ يَهۡدُونَنَا فَكَفَرُواْ وَتَوَلَّواْۖ وَّٱسۡتَغۡنَى ٱللَّهُۚ وَٱللَّهُ غَنِيٌّ حَمِيدٞ
ئەو سزایەش تووشیان هات بە هۆی ئەوەی کاتێک کە پێغەمبەرەکانی خۆیان بە بەڵگە و نیشانەی ڕوونەوە ھاتن بۆ لایان (بە گاڵتە کردن و ڕابواردنێکەوە) وتیان: ئایا مرۆڤێک ھاتووە بۆ ئەوەی ڕێنمونیمان بکات!! لە ئەنجامدا بێباوەڕ بوون و پشتیان ھەڵکرد (لە ئاینی اللە تەعالا)، پەروەردگاریش هیچ زیانی نەكرد و بێنیاز بوو لەباوەڕ و تاعەت و گوێڕایەڵی ئەوان، چونكە تاعەت و گوێرایەڵی ئەوان هیچ بۆ الله تەعالا زیاد ناكات و سوودی پێ ناگەیەنێت، بێگومان اللە تەعالا دەوڵەمەندە و هیچ پێویستی بە بەندەكانی نییە، وە گوفتار و كرداری شایستەی سوپاسگوزارییە.
Tafsiran larabci:
زَعَمَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَن لَّن يُبۡعَثُواْۚ قُلۡ بَلَىٰ وَرَبِّي لَتُبۡعَثُنَّ ثُمَّ لَتُنَبَّؤُنَّ بِمَا عَمِلۡتُمۡۚ وَذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٞ
بێباوەڕان، ئەوانەی باوەڕیان نییە به الله تەعالا، وا دەزانن کە زیندوو ناکرێنەوە (پاش مردنیان) - ئەی موحەممەد- بەوانە بڵێ كە نكۆڵی لە زیندووبونەوە دەكەن: بەڵێ سوێند بە پەروەردگارم لە ڕۆژی قیامەتدا زیندوو دەکرێنەوە و پاشانیش ھەواڵتان پێ دەدرێ بەو کارو کردەوانەی لە دونیا کردووتانە، ئەم زیندووكردنەوە بۆ خوا کارێکی زۆر ئاسانە، ئەو زاتەی لەسەرەتاوە ئێوەی بەدیهێناوە دەسەڵاتی ئەوەیشی هەیه جارێكی تر پاش مردن زیندووتان بكاتەوە بۆ لێپریسنەوە و پاداشت دانەوە.
Tafsiran larabci:
فَـَٔامِنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَٱلنُّورِ ٱلَّذِيٓ أَنزَلۡنَاۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٞ
- ئەی خەڵکینە - جا ئیتر باوەڕ بھێنن بە اللە تەعالا و بە پێغەمبەرەکەی و بەو نوور و ڕوناکییەی کە (قورئانە) و دامان بەزاندووه بۆ سەر پێغەمبەرەکەمان، پەروەردگاریش ئاگادارە بەو کار و کردەوانەی کە دەیکەن، وە ھیچ شتێکی لە کاروکردەوەتانی لانھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە لەسەری.
Tafsiran larabci:
يَوۡمَ يَجۡمَعُكُمۡ لِيَوۡمِ ٱلۡجَمۡعِۖ ذَٰلِكَ يَوۡمُ ٱلتَّغَابُنِۗ وَمَن يُؤۡمِنۢ بِٱللَّهِ وَيَعۡمَلۡ صَٰلِحٗا يُكَفِّرۡ عَنۡهُ سَيِّـَٔاتِهِۦ وَيُدۡخِلۡهُ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۚ ذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ
- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەو ڕۆژە بکە کە اللە تەعالا ھەمووتان کۆ دەکاتەوە، تاوەکو پاداشتی کارو کردەوەکانتان بداتەوە، ئەو ڕۆژەیە کە زیانباری بۆ بێباوەڕان و ستەمکارانە ، باوەڕداران دەبنە میراتگری بەھەشت لەبری خەڵکانی دۆزەخ، وە بێباوەڕانیش دەبنە میراتگری دۆزەخ لەبری خەڵکانی بەھەشت، جا ھەرکەس باوەڕ بە اللە تەعالا بھێنێت و کار و کردەوەی چاک بکات ئەوە پەروەردگار گوناھەکانی دەسڕێتەوە و لێی خۆش دەبێت و دەیشیخاتە باخ و باخاتی بەھەشتێکەوە کە ڕوبارگەلێکی زۆریان بە ژێردا دەڕوات، وە بە هەمیشەیی و ھەتا ھەتایی لەم بەھەشتانەدا دەمێننەوە، وە ھەرگیز لێی دەرناچن، ئا ئەوەیە سەرکەوتن و سەرفرازی زۆر گەورە، ھیچ سەرکەوتن و سەرفرازییەک ھاوشێوەی ئەو سەرکەوتن و سەرفرازییەی بەھەشت نییە.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• من قضاء الله انقسام الناس إلى أشقياء وسعداء.
الله تەعالا وابڕیاری داوە وبەو شێوەیە خەڵكی دابەش كردووە هەندێك بەدبەخت وچارەڕەشن، هەندێكیش بەختەوەر وخۆشبەخت.

• من الوسائل المعينة على العمل الصالح تذكر خسارة الناس يوم القيامة.
یەكێك لەو هۆكارانەی یارمەتی مرۆڤ دەدات لەسەر ئەنجامدانی كارو كردەوەی چاك، بیرخستنەوەی ڕۆژی قیامەتە.

وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَكَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَآ أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِ خَٰلِدِينَ فِيهَاۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ
ئەوانەشی کە بێباوەڕ بوون بە الله تەعالا و ئەو ئایەت و بەڵگەو نیشانانەی دامان بەزاند بۆ پێغەمبەرەكەمان بەدرۆیان زانی، ئا ئەوانە ھاورێ و ھاودەمی ئاگری دۆزەخن بە ھەتا ھەتایی، کە سەرەنجامێکی زۆر خراپە.
Tafsiran larabci:
مَآ أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍ إِلَّا بِإِذۡنِ ٱللَّهِۗ وَمَن يُؤۡمِنۢ بِٱللَّهِ يَهۡدِ قَلۡبَهُۥۚ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ
ھەر بەڵاو ناخۆشییەکیش بێت (بۆ ماڵ و منداڵی مرۆڤــــ) بێ فەرمان و بڕیاری اللە تەعالا نابێت، جا ھەرکەسێک باوەڕی تەواو بھێنێت بە اللە تەعالا ئەویش دڵی ڕێنمونی دەکات و دایدەمەزرێنێت لەسەر ئیمان (بەشێوەیەک ھەموو بەڵاو موسیبەتێک بە تاقیکردنەوەی ئەو دەزانێت) پەروەردگاریش بە ھەموو شتێک زانایە و هیچ شتێكی لانهێنی و شاراوه نییه.
Tafsiran larabci:
وَأَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُواْ ٱلرَّسُولَۚ فَإِن تَوَلَّيۡتُمۡ فَإِنَّمَا عَلَىٰ رَسُولِنَا ٱلۡبَلَٰغُ ٱلۡمُبِينُ
گوێڕایەڵی اللە تەعالا بکەن و فەرمان بەرداری پێغەمبەریش بن، جا ئەگەر پشتتان ھەڵکرد و گۆێڕایەڵی پێغەمبەر نەبوون، ئەوە تاوانەکەی لە ئەستۆی خۆتانە ، چونکە ئەوەی لە سەر پێغەمبەرەکەی ئێمەیە تەنھا گەیاندنی ڕوون و ئاشکرای پەیامەکەیەتی، پێغەمبەر ئەوەی فەرمانی پێکرابوو بیگەیەنێت پێی گەیاندن و ئەرکی خۆی بەجێھێنا.
Tafsiran larabci:
ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلۡيَتَوَكَّلِ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ
اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە ھیچ پەرستراوێکی بەهەق نییە جگە لە ئەو، دەی کەواتە باوەڕداران لە ھەموو کاروبارێکتاندا تەنھا پشت بە اللە تەعالا ببەستن و داوای یارمەتیش تەنها ھەر لە ئەو بکەن.
Tafsiran larabci:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِنَّ مِنۡ أَزۡوَٰجِكُمۡ وَأَوۡلَٰدِكُمۡ عَدُوّٗا لَّكُمۡ فَٱحۡذَرُوهُمۡۚ وَإِن تَعۡفُواْ وَتَصۡفَحُواْ وَتَغۡفِرُواْ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٌ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا و کار بە شەریعەتەکەی دەکەن ھەندێک لە ژن و مناڵەکانتان دوژمنتانن بەوەی سەرقاڵتان دەکەن لەنەکردنی یادی اللە تەعالا و ساردتان دەکەنەوە لە جیھاد کردن لە پێناوی ئەودا، جا ئێوەش وریا بن و خۆتان بپارێزن کارتان لێ نەکەن (لە خۆشەویستی ناشەرعی بۆیان) جا ئەگەر چاوپۆشی لەھەڵەیان بکەن و واز لە ئازاردانیان بھێنن و لێیان خۆش بن، ئەوە بێگومان اللە تەعالایش زۆر لێبووردە و میھرەبانە و لە گوناھ و تاوانی ئێوە خۆش دەبێت، چونکە پاداشت دانەوە لەجۆری ئەو کارەیە ئەنجام دەدرێت.
Tafsiran larabci:
إِنَّمَآ أَمۡوَٰلُكُمۡ وَأَوۡلَٰدُكُمۡ فِتۡنَةٞۚ وَٱللَّهُ عِندَهُۥٓ أَجۡرٌ عَظِيمٞ
بێگومان ماڵ و مناڵتان ھۆکاری تاقیکردنەوەن بۆ ئێوە (بەو مانایە ماڵ و منداڵ ئەگەر خراپ بن مرۆڤـــ بەرەو تاوان دەبەن، یان جاری وا ھەیە مرۆڤـــ لە پێناو ماڵ و منداڵیدا تووشی کاسبی حەرام دەبێت) لە کاتێکدا اللە تەعالا پاداشتی زۆر گەورەی لایە، كە بەهەشتی نەبڕاوەیە، (ئاگادار بن بەھۆی ماڵ و منداڵتانەوە فریوو نەخۆن کە بێ فەرمانی پەروەردگار بکەن).
Tafsiran larabci:
فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ مَا ٱسۡتَطَعۡتُمۡ وَٱسۡمَعُواْ وَأَطِيعُواْ وَأَنفِقُواْ خَيۡرٗا لِّأَنفُسِكُمۡۗ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفۡسِهِۦ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ
جا تەقوای خوا بکەن و لە اللە تەعالا بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕیگرییەکانی، چەندێک لە تواناتاندا ھەیە، ببیستن و گوێڕایەڵی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی بن، وە ببەخشن لە پێناو اللە تەعالادا بەو ماڵ و سەروەت و سامانەی ئەو پێی بەخشیون، چونکە دەبێتە مایەی خێر و خۆشی بۆتان لە ڕۆژی دوایدا، جا ھەرکەسێک پارێزراو بێت لە بەخیلی و ڕژدی دەروونی خۆی، ئا ئەوانە سەرفراز و سەرکەوتوون.
Tafsiran larabci:
إِن تُقۡرِضُواْ ٱللَّهَ قَرۡضًا حَسَنٗا يُضَٰعِفۡهُ لَكُمۡ وَيَغۡفِرۡ لَكُمۡۚ وَٱللَّهُ شَكُورٌ حَلِيمٌ
ئەگەر قەرز بدەن بە اللە تەعالا بە قەرزێکی چاک، بەوەی لە پێناوی ئەودا بیبەخشن، ئەویش لە (رۆژی دواییدا) چەند بەرامبەری دەکات بۆتان، ھەر چاکەیەک بە دە چاکە و بە حەوت سەد چاکە و زیاتریش لەوە پاداشتان دەداتەوە، وە لێشتان خۆش دەبێت، اللە تەعالا سوپاسگوزارە و لەسەر کاروکردەوەیەکی کەم پاداشتێکی زۆری بەندەکانی دەداتەوە، وە لەسەرخۆیە و لێشتان خۆش دەبێت، (پاداشتی ئەوانە دەداتەوە کە چاکەیان کردوە و پەلەش ناکات لە تۆڵە سەندنەوە لەو کەسانەی سەرپێچی ئەویان کردوە).
Tafsiran larabci:
عَٰلِمُ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ
ئەو زاتە زانایە بە ھەموو نھێنی و ئاشکراکان، ھیچ شتێکی لانھێنی و شاراوە نییە، خوایەکی بەھێز و بەدەسەڵاتە و ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە زۆر دانا و کاربەجێیە لە بەدیھێنان و شەریعەت و ئەندازەگێرییەکەیدا.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• مهمة الرسل التبليغ عن الله، وأما الهداية فهي بيد الله.
گرنگی كاری پێغەمبەران بریتییه لە گەیاندنی ئەوەی الله تەعالا فەرمانی پێكردوون، ئیتر هیدایەتدان بە دەستی زاتی پیرۆزی ئەوە.

• الإيمان بالقدر سبب للطمأنينة والهداية.
باوەڕ به قەدەر هۆكاری دڵنیایی و ئۆقرەی دڵ و هیدایەتیشە.

• التكليف في حدود المقدور للمكلَّف.
ئەو داواكارییانەی الله تەعالا لە بەندەكانی داوای كردووە لە سنووری توانای ئەواندایە، چونكە الله تەعالا شتێك له بەندەكانی داوا ناكات كە لە توانایاندا نەبێت.

• مضاعفة الثواب للمنفق في سبيل الله.
چەند قات كردنەوەی پاداشت بۆ كەسێك لەپێناو الله تەعالادا ماڵ و سامانی ببەخشێت.

 
Fassarar Ma'anoni Sura: Suratu Al'taghaboun
Teburin Jerin Sunayen Surori Lambar shafi
 
Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Teburin Bayani kan wasu Fassarori

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Rufewa