Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Teburin Bayani kan wasu Fassarori


Fassarar Ma'anoni Sura: Suratu Al'dalaq   Aya:

سورەتی الطلاق

daga cikin abunda Surar ta kunsa:
بيان أحكام الطلاق وتعظيم حدوده وثمرات التقوى.
ڕوونکردنەوەی حوکمەکانى تەڵاق و بەگەورەدانانى سنوورەکانى و بەروبوومی تەقواداری.

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ إِذَا طَلَّقۡتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَطَلِّقُوهُنَّ لِعِدَّتِهِنَّ وَأَحۡصُواْ ٱلۡعِدَّةَۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ رَبَّكُمۡۖ لَا تُخۡرِجُوهُنَّ مِنۢ بُيُوتِهِنَّ وَلَا يَخۡرُجۡنَ إِلَّآ أَن يَأۡتِينَ بِفَٰحِشَةٖ مُّبَيِّنَةٖۚ وَتِلۡكَ حُدُودُ ٱللَّهِۚ وَمَن يَتَعَدَّ حُدُودَ ٱللَّهِ فَقَدۡ ظَلَمَ نَفۡسَهُۥۚ لَا تَدۡرِي لَعَلَّ ٱللَّهَ يُحۡدِثُ بَعۡدَ ذَٰلِكَ أَمۡرٗا
ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئەگەر خۆت ویستت یان كەسانێك لە ئوممەتەکەت ویستیان ژنەكانیان تەڵاق بدەن با لەکاتی دیاری کراوی خۆیدا تەڵاقیان بدەن (واتە ئەو کاتەی ئافرەت لە سوڕی مانگانە پاک بووەتەوە، وە لەو پاکیەیشیدا پیاو نەچووبێتە لای)، پاشان عیددەی (ژنەکانتان) بە وردی بژمێرن، بۆ ئەوەى بتوانن ئافرەتەکانتان بگەڕێننەوە ئەگەر ویستتان، وە لە اللە تەعالا بترسن بە جێبەجێکردنی فەرمانەکانى و خۆ بەدوورگرتن لە نەهی لێکراوەکانى، وە لەپاش تەڵاقدانیان ئەو ژنانە دەرمەکەن تا عیددەکانیان تەواو دەبێت، وە با ئەو ژنانەش لە ماڵەکانیان دەرنەچن (چونکە لەو ماوەیەدا مافی مانەوەی لەماڵدا لەسەر مێردەکەیەتی) مەگەر کاتێک کە کارێکی خراپ و نەشیاو ئەنجام بدەن (وەک زینا و کاری نەشیاوی تر، ئەو کاتە ئەگەر وابوو با بچێتە لای مەحرەمێکی خۆی) ئا ئەوە سنووری اللە تەعالایە لەبارەی تەڵاقەوە، جاھەر کەسێک سنووری ئەو ببەزێنێت ئەوە ستەمی لە خۆی کردووە، چونكە بە دەستی خۆی خۆی تووشی هەلاكەت كردووە بە هۆی سەرپێچی كردنی فەرمانەكانی خوای پەروەردگار، جا تۆ چوزانیت دوای تەڵاقدان چی ڕوو دەدات، پێ دەچێت پەروەردگار کارێکی وا پێش بھێنێت ئەو ژن و مێردە لەو ناتەباییەی نێوانیان پەشیمان ببنەوە، لەبەر ئەوە ئەگەر تەڵاقێکی وا ڕوویدا با لەماڵەکانی خۆیان بمێننەوە و دەرنەچن.
Tafsiran larabci:
فَإِذَا بَلَغۡنَ أَجَلَهُنَّ فَأَمۡسِكُوهُنَّ بِمَعۡرُوفٍ أَوۡ فَارِقُوهُنَّ بِمَعۡرُوفٖ وَأَشۡهِدُواْ ذَوَيۡ عَدۡلٖ مِّنكُمۡ وَأَقِيمُواْ ٱلشَّهَٰدَةَ لِلَّهِۚ ذَٰلِكُمۡ يُوعَظُ بِهِۦ مَن كَانَ يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِۚ وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يَجۡعَل لَّهُۥ مَخۡرَجٗا
جا ئەگەر گەیشتنە ماوەی دیاری کراوی خۆیان (پاش یەک یان دوو تەڵاق) ئەوسا یان بەباشی بیانھێننەوە بۆ لای خۆتان یان لێیان جیاببنەوە بەباشی (وە ماف و مارەیی خۆیانیان بدەنێ بە بەبێ زوڵم لێکردنیان) بۆ ئەم مەبەستەش (جا چی گەراِنەوەیان بێت یان تەڵاقدانیان بێ بەیەکجاری) دوو کەسی دادگەر لە خۆتان بگرن بە شاھید، ئێوەش ئەی شاھیدەکان لەبەر ڕەزامەندی اللە تەعالا ئەو شاھیدیە بەڕێکوپێکی ئەنجام بدەن، ئەوەشی باسکرا ئامۆژگارییە بۆ کەسێک کە باوەڕی بە اللە تەعالا و ڕۆژی دوایی ھەبێت، جا ھەرکەسێک لە پەروەردگار بترسێت فەرمانەكانی بەجێ بهێنێت ودووریش بكەوێتەوە لەڕێگریەكانی، بێگومان ئەو دەروویی خێری لێدەکاتەوە.
Tafsiran larabci:
وَيَرۡزُقۡهُ مِنۡ حَيۡثُ لَا يَحۡتَسِبُۚ وَمَن يَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِ فَهُوَ حَسۡبُهُۥٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ بَٰلِغُ أَمۡرِهِۦۚ قَدۡ جَعَلَ ٱللَّهُ لِكُلِّ شَيۡءٖ قَدۡرٗا
وە لە جێگایەکەوە ڕزق و ڕۆزی ئەدات کە خۆیشی حسابی بۆ نەکردبێت، جا ھەرکەسیێک پشت و پەنای اللە تەعالا بێت ئەوە تەنھا ئەوی بەسە (کە پشتیوانی بێت) چونکە بەڕاستی اللە تەعالا فەرمانی لەسەر ھەرچی دابێت بەئەنجامی ئەگەیەنێت، وە هیچ شتێك دەسەوسانی ناكات، بێگومان پەروەردگار بۆ ھەموو شتێک نەخشەیەکی دیاری کراوی داناوە کە (جێ بەجێ بکرێت)، بۆ تەنگانه و ناڕەحەتی قەدەرێكی هەیە، بۆ كاتی ئاسایی و خۆشگوزەرانیش قەدەرێكی تری هەیە، بۆیە نه تەنگانە بۆ هەمیشە لەگەڵ مرۆڤدایە، نه خۆشگوزەرانیش بەردەوامه تا سەر.
Tafsiran larabci:
وَٱلَّٰٓـِٔي يَئِسۡنَ مِنَ ٱلۡمَحِيضِ مِن نِّسَآئِكُمۡ إِنِ ٱرۡتَبۡتُمۡ فَعِدَّتُهُنَّ ثَلَٰثَةُ أَشۡهُرٖ وَٱلَّٰٓـِٔي لَمۡ يَحِضۡنَۚ وَأُوْلَٰتُ ٱلۡأَحۡمَالِ أَجَلُهُنَّ أَن يَضَعۡنَ حَمۡلَهُنَّۚ وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يَجۡعَل لَّهُۥ مِنۡ أَمۡرِهِۦ يُسۡرٗا
ئەو ئافرەتانەی بێ ئومێد بوونە لە کەوتنە سوڕی مانگانەوە (واتە لەبەر پیری ناکەونە حەیزەوە) جا ئەگەر (لە زانینی عیددەیان) کەوتنە گومان و دوودڵییەوە ئەوا عیددەیان سێ مانگە، ھەروەھا ئەوانەشی (لەبەر منداڵیان) کە ھێشتا نەکەوتوونەتە سوڕی مانگانەوە ئەوانیش عیددەیان ھەر سێ مانگە ، وە ئەو ئافرەتانەشی کە سکیان پڕە عیددەیان ئەو کاتەیە کە منداڵەکەیان دەبێت، جاھەر کەسێک لە اللە تەعالا بترسێت، بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی ئەوە پەروەردگار کارەكانی بۆ فەراهەم دێنێت، وە هەموو تەنگانه و ناڕەحەتییەكی بۆ ئاسان دەكات.
Tafsiran larabci:
ذَٰلِكَ أَمۡرُ ٱللَّهِ أَنزَلَهُۥٓ إِلَيۡكُمۡۚ وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يُكَفِّرۡ عَنۡهُ سَيِّـَٔاتِهِۦ وَيُعۡظِمۡ لَهُۥٓ أَجۡرًا
ئەوەی باسکرا لە (حوکمی تەڵاق و عیددە و گەڕاندنەوەی ژنان) فەرمانی اللە تەعالایە بۆ ئێوەی دابەزاندوون - ئەی باوەڕداران - تاوەكو كاری پێ بكەن، جا ھەر کەسێکیش لەو بترسێت، فەرمانەكانی بەجێ بهێنێت و دووریش بكەوێتەوە لە ڕێگرییەكانی ، پەروەردگار لە گوناھەکانی خۆش دەبێت، لە دواڕۆژدا و پاداشتی زۆر گەورەشی پێ دەداتەوە، كه بەهەشتی پان و بەرین و نیعمەتی نەبڕاوەی هەمیشەییه.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• خطاب النبي صلى الله عليه وسلم خطاب لأمته ما لم تثبت له الخصوصية.
هەر حوكم و فەرمانێك بۆ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بێت بۆ ئوممەتەكەیشێتی، مادام ئەو حوكم و فەرمانە تایبەت نەكرابێت بەوەوە.

• وجوب السكنى والنفقة للمطلقة الرجعية.
واجیبە ماڵ و جێگای مانەوە و خەرجی دابین بكرێت بۆ ئەو ئافرەتە تەڵاقدراوەی كە تەڵاقەكەی ڕەجعییه و دەگەڕێنرێتەوە بۆ لای پیاوەكەی.

• النَّدْب إلى الإشهاد حسمًا لمادة الخلاف.
شاهیدی گرتن لەم بابەتانەدا كارێكی باشە، چونكە لەكاتی دروست بوونی ناكۆكیدا كێشەكان یەكلایی دەكاتەوە.

• كثرة فوائد التقوى وعظمها.
زۆری وگەورەیی سوودەكانی تەقوا ولەخوا ترسان.

أَسۡكِنُوهُنَّ مِنۡ حَيۡثُ سَكَنتُم مِّن وُجۡدِكُمۡ وَلَا تُضَآرُّوهُنَّ لِتُضَيِّقُواْ عَلَيۡهِنَّۚ وَإِن كُنَّ أُوْلَٰتِ حَمۡلٖ فَأَنفِقُواْ عَلَيۡهِنَّ حَتَّىٰ يَضَعۡنَ حَمۡلَهُنَّۚ فَإِنۡ أَرۡضَعۡنَ لَكُمۡ فَـَٔاتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ وَأۡتَمِرُواْ بَيۡنَكُم بِمَعۡرُوفٖۖ وَإِن تَعَاسَرۡتُمۡ فَسَتُرۡضِعُ لَهُۥٓ أُخۡرَىٰ
- ئەی پیاوان - ئەو ژنانەی کە تەڵاق دراون و تەڵاقێک یان دوانیان ماوە، لەو جێگاو شوێنەی کە خۆتان نیشتەجێن ئەوانیش نیشتەجێ بکەن بە پێی توانا و دەسەڵاتی خۆتان، چونكە الله تەعالا داوای شتێكتان لێ ناكات كە لەتواناتاندا نەبێت، زەرەرو زیانیان پێ مەگەیەنن لە دابین كردنی شوێنی مانەوە و خەرجی ڕۆژانەیان، وە تەنگیان پێ ھەڵ مەچنن جا ئەگەر ئەو ژنانە سکپڕ و دووگیان بوون (ئەگەر سێ تەڵاقیش درابن) ئەوە خەرجیان بکێشن تا ئەو کاتەی سکەکەیان دادەنێن و منداڵەکەیان دەبێت، لەپاشان ئەگەر شیریان دا بە منداڵەکانتان ئەوە ماف و کرێی خۆیانیان بدەنێ، دەشکرێت بە شێوەیەکی جوان لە نێوان خۆتاندا ڕێک بکەون (لەسەر بەخێوکردنی ئەو منداڵە)، ئەگەر پیاوەكە ئەو كرێ و خەرجییەی نەدەدا كە ژنەكە داوای دەكات و ڕێك نەکەوتن لە نێوان یەکدا، ئەوە دەکرێت پیاوەكە ژنێکی تر بە كرێ بگرێت تاوەكو شیر بدات بە منداڵەکە و بە خێوی بکات.
Tafsiran larabci:
لِيُنفِقۡ ذُو سَعَةٖ مِّن سَعَتِهِۦۖ وَمَن قُدِرَ عَلَيۡهِ رِزۡقُهُۥ فَلۡيُنفِقۡ مِمَّآ ءَاتَىٰهُ ٱللَّهُۚ لَا يُكَلِّفُ ٱللَّهُ نَفۡسًا إِلَّا مَآ ءَاتَىٰهَاۚ سَيَجۡعَلُ ٱللَّهُ بَعۡدَ عُسۡرٖ يُسۡرٗا
ئەو کەسەی کە دەوڵەمەندە و اللە تەعالا سەروەت و سامانی پێداوە با بە گوێرەی دەوڵەمەندییەکەی خۆی ببەخشێت (بە ژنە تەڵاقدراوەکان لەگەڵ منداڵە شیرە خۆرەکان) ئەو کەسەشی ھەژار و دەست کورت بوو، با بەگوێرەی ئەوەی پەروەردگار پێی داوە ببەخشێت، چونکە اللە تەعالا داوای ماڵ بەخشین ناکات بە گوێرەی ئەوە نەبێت کە پێی بەخشیوە، بێگومان پەروەردگار پاش ھەموو تەنگانەو ناخۆشییەک شادی و دەرووی خێر دەکاتەوە.
Tafsiran larabci:
وَكَأَيِّن مِّن قَرۡيَةٍ عَتَتۡ عَنۡ أَمۡرِ رَبِّهَا وَرُسُلِهِۦ فَحَاسَبۡنَٰهَا حِسَابٗا شَدِيدٗا وَعَذَّبۡنَٰهَا عَذَابٗا نُّكۡرٗا
زۆرێک لە شارو گوندنشینەکان (لە گەلانی پێشوو) لە فەرمانی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانیان یاخی بوون، ئێمەش لێپرسینەوەیەکی توندمان لەگەڵ کردن و سزای زۆر سەخت و دژواریشمان دان لە دونیا و دواڕۆژدا.
Tafsiran larabci:
فَذَاقَتۡ وَبَالَ أَمۡرِهَا وَكَانَ عَٰقِبَةُ أَمۡرِهَا خُسۡرًا
ئیتر ئاکامی کردەوە ناپەسەندەکانی خۆیانیان چەشت و سەرەنجامی سەرپێچییەکەشیان زیانێکی گەورە بوو بۆیان لە دونیا و دواڕۆژدا.
Tafsiran larabci:
أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُمۡ عَذَابٗا شَدِيدٗاۖ فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ يَٰٓأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْۚ قَدۡ أَنزَلَ ٱللَّهُ إِلَيۡكُمۡ ذِكۡرٗا
لە دوارۆژیشدا اللە تەعالا سزایەکی زۆر سەختی بۆ ئامادەکردوون، کەواتە لە خوا بترسن و تەقوای ئەوتان ھەبێت - ئەی ئەو کەسانەی خاوەنی ژیری و ھۆشن و باوەڕتان هێناوه بە الله تەعالا و بە پێغەمبەرەكەی- و فەرمانەكانی جێ بەجێ دەكەن و دوور دەكەونەوە لە ڕێگرییەكانی، تاوەكو ئەوەی دووچاری گەلانی پێشوو بووە دووچاری ئێوەیش نەبێت، دڵنیابن کە اللە تەعالا قورئانی بۆ ئێوە دابەزاندووە، سەرەنجامی خراپی گوناهـ و تاوان و سەرپێچییەكانی خۆیتان بیر دەخاتەوە، لە گەڵ چاكی و باشی سەرەنجامی تاعەت و گوێڕایەڵییەكانی.
Tafsiran larabci:
رَّسُولٗا يَتۡلُواْ عَلَيۡكُمۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ مُبَيِّنَٰتٖ لِّيُخۡرِجَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِۚ وَمَن يُؤۡمِنۢ بِٱللَّهِ وَيَعۡمَلۡ صَٰلِحٗا يُدۡخِلۡهُ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۖ قَدۡ أَحۡسَنَ ٱللَّهُ لَهُۥ رِزۡقًا
پێغەمبەرێکی ناردووە کە ئایەتە ڕوونەکانی اللە تەعالاتان بەسەردا دەخوێنێتەوە، تاوەکو ئەوکەسانەی باوەڕیان ھێناوە و کردەوەی چاکەیان کردووە لە تاریکی و گومڕایی بێباوەڕی دەریان بھێنێت بۆ ڕووناکی ئیمان و ئیسلام، جا ھەرکەس باوەڕی بە اللە تەعالا ھێنابێت و کردەوەی چاکەی کردبێت ئەوە پەروەردگار دەیخاتە بەھەشت و باخاتێکەوە کە ڕووبار بە ژێریاندا دەڕوات و بێگومان پەروەردگار لە ئەوێ ڕزق وڕۆزی پاک وچاکی بۆ ئامادەکردووە، وە دەیخاتە بەهەشتی نەبڕاوە و هەتاهەتاییەوە، وە ھەمیشەیش تیایدا دەمێنێتەوە.
Tafsiran larabci:
ٱللَّهُ ٱلَّذِي خَلَقَ سَبۡعَ سَمَٰوَٰتٖ وَمِنَ ٱلۡأَرۡضِ مِثۡلَهُنَّۖ يَتَنَزَّلُ ٱلۡأَمۡرُ بَيۡنَهُنَّ لِتَعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ وَأَنَّ ٱللَّهَ قَدۡ أَحَاطَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عِلۡمَۢا
اللە ئەو زاتەیە کە ھەر حەوت ئاسمانەکەی بەدیھێناوە، وە بە وێنەی ئەوانیش زەوی بەدیھێناوە (بەحەوت چین)، وە لە نێوانیاندا فەرمانە كەونی و شەرعییەكانی اللە تەعالا دادەبەزێت، تا بزانن پەروەردگار دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە، وە هیچ شتێك دەسەوسانی ناكات، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە بە زانست و زانیاری خۆی ئاگاداری ھەموو شتێکە، وە هیچ شتێكی لانهێنی و شاراوە نییه لە ئاسمانەكان و زەویدا.
Tafsiran larabci:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• عدم وجوب الإرضاع على الحامل إذا طلقت.
واجیب نییه ئافرەتی سك پڕ پاش مناڵ بوونەكەی شیر بدات بەو كۆرپەیەی لەدایك دەبێت ئەگەر تەڵاق درا.

• التكليف لا يكون إلا بالمستطاع.
تەكلیف و داواكاری و بەجێهێنانی فەرمانەكانی الله تەعالا بە پێی توانای بەندەكانە.

• الإيمان بقدرة الله وإحاطة علمه بكل شيء سبب للرضا وسكينة القلب.
باوەڕ بەتوانا و دەسەڵاتی الله تەعالا كە بەزانست و زانیاری دەوری هەموو شتێكی داوە و ئاگاداریانە، هۆكاری ڕازی بوون و دڵئارامی بەندەكانه.

 
Fassarar Ma'anoni Sura: Suratu Al'dalaq
Teburin Jerin Sunayen Surori Lambar shafi
 
Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Teburin Bayani kan wasu Fassarori

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Rufewa