Check out the new design

Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Al-Mukhtaṣar fī Tafsīr Al-Qur`ān Al-Karīm ke bahasa Kurdi * - Daftar isi terjemahan


Terjemahan makna Surah: Yūnus   Ayah:
فَلَوۡلَا كَانَتۡ قَرۡيَةٌ ءَامَنَتۡ فَنَفَعَهَآ إِيمَٰنُهَآ إِلَّا قَوۡمَ يُونُسَ لَمَّآ ءَامَنُواْ كَشَفۡنَا عَنۡهُمۡ عَذَابَ ٱلۡخِزۡيِ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَمَتَّعۡنَٰهُمۡ إِلَىٰ حِينٖ
خەڵکی ھیچ گوندێگ لەو گوندانەی کە پێغەمبەرەکانمان بۆ ڕەوانە کردن پێش بینینی سزای پەروەردگار باوەڕیان نەھێنا، باوەڕێک پێش ئەوەی سزای خوایی بێت بۆیان باوەڕ بھێنن و سوودی ھەبیت بۆیان، تەنھا گەلەکەی یونس (سەلامی خوای لێ بێت) نەبێت، باوەڕیان ساغ و دروست و ڕاستگۆییانەیان ھێنا بۆیە ئێمەیش ھەر لە دونیادا سزای زەلیلی و ڕسوایمان لەسەر ھەڵگرتن، وە تا ماوەیەکی دریارکراوی تریش لەسەر زەوی ژیان و گوزەرانمان پێبەخشین.
Tafsir berbahasa Arab:
وَلَوۡ شَآءَ رَبُّكَ لَأٓمَنَ مَن فِي ٱلۡأَرۡضِ كُلُّهُمۡ جَمِيعًاۚ أَفَأَنتَ تُكۡرِهُ ٱلنَّاسَ حَتَّىٰ يَكُونُواْ مُؤۡمِنِينَ
- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر پەروەردگارت بیویستایە کە ھەموو خەڵکی سەر زەوی باوەڕ بھێنن ئەوا باوەڕیان دەھێنا، بەڵام لەبەر حیکەمەتێک کە خۆی دەیزانێت نەیویست ئەوە ببێت، تاوەکو خەڵکی تاقی بکاتەوە، ئەو بە عەدل و دادگەری خۆی ھەرکەسێکی بوێت گومڕای دەکات، وە بەفەزڵ و چاکەی خۆیشی ھەرکەسێکی بوێت ھیدایەتی دەدات و ڕێنوێنی دەکات، ئەی پێغەمبەری خوا ئایا تۆ دەتەوێت بە زۆر باوەڕ بە خەڵکی بھێنیت، تەوفیق و سەرفرازی باوەڕھێنانی ئەوان تەنھا بەدەستی خوای گەورەیە.
Tafsir berbahasa Arab:
وَمَا كَانَ لِنَفۡسٍ أَن تُؤۡمِنَ إِلَّا بِإِذۡنِ ٱللَّهِۚ وَيَجۡعَلُ ٱلرِّجۡسَ عَلَى ٱلَّذِينَ لَا يَعۡقِلُونَ
وە ھیچ کەسیک بۆ خۆی باوەڕ ناھێنێت مەگەر بە ئیزن و مۆڵەت و ویستی خوا نەبێت، بۆیە تۆ ھیچ داخ و مەراق مەخۆ بۆ ئەوانەی باوەڕ ناھێنن، خوای گەورە سزا و سەرشۆڕی دەدات بەسەر بەو کەسانەی کە بەڵگە و نیشانە و فەرمان و ڕێگرییەکانی خوای گەورە ھەست پێ ناکەن و نایانەوێت لێی تێ بگەن و حاڵی بن لێی.
Tafsir berbahasa Arab:
قُلِ ٱنظُرُواْ مَاذَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَمَا تُغۡنِي ٱلۡأٓيَٰتُ وَٱلنُّذُرُ عَن قَوۡمٖ لَّا يُؤۡمِنُونَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - بەو بتپەرست و موشریکانە کە داوای بەڵگە و نیشانەت لێ دەکەن لەسەر گەورەیی و دەسەڵاتی خوا، بڵێ: بیر بکەنەوە و پەند وەربگرن لەو بەڵگە و نیشانانەی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە لەسەر تاک و تەنھایی و دەسەڵاتی خوا، بێگومان دابەزاندنی بەڵگە و نیشانە و ناردنی پێغەمبەرەکانیش ھیچ سوودی نییە بۆ گەل و ھۆزێک کە ئامادەییان تێدا نەبێت کە باوەڕ بھێنن، چونکە ئەوان سوورن لەسەر بێباوەڕی و تاوان و گوناھی خۆیان.
Tafsir berbahasa Arab:
فَهَلۡ يَنتَظِرُونَ إِلَّا مِثۡلَ أَيَّامِ ٱلَّذِينَ خَلَوۡاْ مِن قَبۡلِهِمۡۚ قُلۡ فَٱنتَظِرُوٓاْ إِنِّي مَعَكُم مِّنَ ٱلۡمُنتَظِرِينَ
ئایا ئەو بێباوەڕانەی لای تۆ چاوەڕوانی چ شتێک دەکەن جگە لە چاوەڕوانی ئەو سزایانە نەبێت کە خوای گەورە دای بەسەر گەلانی پێش خۆیان؟! - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: چاوەڕوانی سزای خوا بکەن، منیش لەگەڵ ئێوە چاوەڕوانی پەیمان و بەڵێنی پەروەردگارم.
Tafsir berbahasa Arab:
ثُمَّ نُنَجِّي رُسُلَنَا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْۚ كَذَٰلِكَ حَقًّا عَلَيۡنَا نُنجِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
پاشان سزا و تۆڵەیان بۆ دادەبەزێنین، بەڵام پێغەمبەرانی خۆمان و ئەوانەیشی لەگەڵ ئەواندا باوەڕیان ھێناوە ڕزگار دەکەین، بەھیچ شێوەیەک ئەو سزایەی دووچاری بێباوەڕان بووە دووچاری ئەمان نابێت، ھەروەک چۆن پێغەمبەران و باوەڕدارانی شوێن کەوتوانیانمان ڕزگار کرد، بەھەمان شێوە پێغەمبەری خوا (موحەممەد صلی اللە علیە وسلم) و ئەوانەی باوەڕیان پێھێناوە ڕزگار دەکەین، رزگاربوونێک کە ھەقێکی جێگیرە لە سەرمان.
Tafsir berbahasa Arab:
قُلۡ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِن كُنتُمۡ فِي شَكّٖ مِّن دِينِي فَلَآ أَعۡبُدُ ٱلَّذِينَ تَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلَٰكِنۡ أَعۡبُدُ ٱللَّهَ ٱلَّذِي يَتَوَفَّىٰكُمۡۖ وَأُمِرۡتُ أَنۡ أَكُونَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ : ئەی خەڵکینە، ئەگەر ئێوە لەڕاستی و دروستی ئاینەکەم گومانتان ھەیە، ئەو ئاینەی کە بانگتان دەکەم بۆ لای کە ئاینی یەکخواپەرستییە، ئەوە من زۆر دڵنیام کە ئاینەکەی ئێوە خراپە و بە ھیچ شێوەیەک شوێنی ناکەوم، وە ئەو شتانەیش ناپەرستم کە ئێوە لە بڕی خوا دەیانپەرستن، بەڵکو ئەو خوایە دەپەرستم کە دەتانمرێنێت، وە ھەر ئەو خوایە فەرمانی پێکردووم لە باوەڕدارانی دڵسۆز و موخلیص بم بۆ ئاینەکەی.
Tafsir berbahasa Arab:
وَأَنۡ أَقِمۡ وَجۡهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفٗا وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ
وە ھەروەھا فەرمانی پێکردووم کە لەسەر ئاینی ھەق و ڕاست و دروست بەردەوام و جیگیر بم، وە شوێن ھیچ ئاینێکی تر نەکەوم، وە ڕێگریشی لێکردوم کە لە بتپەرست و موشریکەکانیش بم.
Tafsir berbahasa Arab:
وَلَا تَدۡعُ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُكَ وَلَا يَضُرُّكَۖ فَإِن فَعَلۡتَ فَإِنَّكَ إِذٗا مِّنَ ٱلظَّٰلِمِينَ
- ئەی پێغەمبەر - ھاوار نەکەیت و نەپاڕێیتەوە لەو بت و دار و خوا درۆینانە کە نە زیان و نە سوودت پێ دەگەیەنێت، ئەگەر کارێکی لەو شێوەیەت کرد و ھاوارت لەوانە کرد ئەوا تۆ لەو کەسانە دەبیت کە ستەمکار و سنوور بەزێنی مافەکانی خوا و خۆیشیانن.
Tafsir berbahasa Arab:
Beberapa Faedah Ayat-ayat di Halaman Ini:
• الإيمان هو السبب في رفعة صاحبه إلى الدرجات العلى والتمتع في الحياة الدنيا.
باوەڕی ڕاست و دروست ھۆکارێکە بۆ بەرز بوونەوەی پلە و پایەی خاوەنەکەی لای خوا، وە ھۆکارێکیشە بۆ لەزەت لێ بردنیشی لە ژیانی دونیادا.

• ليس في مقدور أحد حمل أحد على الإيمان؛ لأن هذا عائد لمشيئة الله وحده.
ھیچ کەسێک ناتوانێت ھیدایەت و ڕینوێنی ھیچ کەسێکی تر بکات (ھیدایەتی تەوفیق)، چونکە ئەوە لەژێر ویست و ئیرادەی خوادایە.

• لا تنفع الآيات والنذر من أصر على الكفر وداوم عليه.
بەڵگە و نیشانە و ئایەتەکانی خوا ھیچ سودێک ناگەیەنێت بەو کەسانەی کە سوورن لەسەر بێباوەڕی و ستەمی خۆیان و بەردەوامن لەسەری.

• وجوب الاستقامة على الدين الحق، والبعد كل البعد عن الشرك والأديان الباطلة.
واجبە مرۆڤی باوەڕدار ئیستیقامەی ھەبێت لەسەر ئاینی ھەق و ڕاستی، ئاینی پیرۆزی ئیسلام، وە زۆر زۆر دوور بکەوێتەوە لە ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا و لە ھەموو ئاینێکی باتڵ و نادروست.

 
Terjemahan makna Surah: Yūnus
Daftar surah Nomor Halaman
 
Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Al-Mukhtaṣar fī Tafsīr Al-Qur`ān Al-Karīm ke bahasa Kurdi - Daftar isi terjemahan

Diterbitkan oleh Markaz Tafsīr Li Ad-Dirasāt Al-Qur`āniyyah.

Tutup