Terjemahan makna Alquran Alkarim - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Daftar isi terjemahan


Terjemahan makna Ayah: (45) Surah: Surah Yūsuf
وَقَالَ ٱلَّذِي نَجَا مِنۡهُمَا وَٱدَّكَرَ بَعۡدَ أُمَّةٍ أَنَا۠ أُنَبِّئُكُم بِتَأۡوِيلِهِۦ فَأَرۡسِلُونِ
ئەو مەی گێڕەی لە زیندان ڕزگاری بوو بوو، پاش ماوەیەک یوسفی بیرکەوتەوە کە زانا و شارەزایە بە لێکدانەوەی خەونەکان، وتی: من مانا و مەبەستی ئەو خەونەتان پێدەڵێم کە پاشا بینیویەتی و ھەواڵتان پێدەدەم، ئەی پاشا بمنێرن بۆ لای یوسف تاوەکو خەونەکەتان بۆ لێک بداتەوە.
Tafsir berbahasa Arab:
Beberapa Faedah Ayat-ayat di Halaman Ini:
• من كمال أدب يوسف أنه أشار لحَدَث النسوة ولم يشر إلى حَدَث امرأة العزيز.
یەکێک لە ڕەوشتە جوانەکانی یوسف ئەوە بوو کە ئاماژەی بە ڕووداوی دەست بڕینی ژنەکان کرد، وە ھیچ ئاماژەی بە ڕووداوی ژنەکەی عەزیزی میسر نەدا.

• كمال علم يوسف عليه السلام في حسن تعبير الرؤى.
کەماڵ و پڕ زانیاری یوسف (سەلامی خوای لێ بێت) لەوەدا دەرکەوت کە چۆن بەجوانی خەونەکانی لێکدەدایەوە.

• مشروعية تبرئة النفس مما نُسب إليها ظلمًا، وطلب تقصّي الحقائق لإثبات الحق.
خۆ پاک کردنەوە لەو تاوان و گوناھەی بە زوڵم و ستەم دەدرێتە پاڵت لە شەریعەتی ئیسلامدا کارێکی ڕێگا پێدراوە، وە ڕێگا پێدراویشە کە داوای بەدواداچوونی ڕووداوەکان بکرێت تاوەکو ڕاستیەکان بۆ ھەموو لایەک ڕوون بێتەوە.

• فضيلة الصدق وقول الحق ولو كان على النفس.
گەورەیی و فەزڵی ڕاستگۆیی و وتنی ھەق و ڕاستی ئەگەر لەسەر خۆیشت بێت.

 
Terjemahan makna Ayah: (45) Surah: Surah Yūsuf
Daftar surah Nomor Halaman
 
Terjemahan makna Alquran Alkarim - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Daftar isi terjemahan

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Tutup