Check out the new design

Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Al-Mukhtaṣar fī Tafsīr Al-Qur`ān Al-Karīm ke bahasa Kurdi * - Daftar isi terjemahan


Terjemahan makna Surah: Al-Ḥajj   Ayah:
أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَٰتَلُونَ بِأَنَّهُمۡ ظُلِمُواْۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ نَصۡرِهِمۡ لَقَدِيرٌ
اللە تەعالا مۆڵەتیدا بە باوەڕداران کە لەگەڵ بتپەرست و موشریکەکاندا بجەنگن، دوای ئەوە دووچار و ڕووبەڕووی زوڵم و ستەمی دوژمنەکانیان بوونەوە، وە بێگومان (اللە جل جلالە) بەدەسەڵاتە بەبێ جەنگ و کوشتاریش باوەڕداران سەربخات بەسەر دوژمنەکانیاندا، بەڵام حیکمەت و دانایی ئەو وایە کە باوەڕداران بە جەنگ کردن لەگەڵ بێباوەڕاندا تاقی بکاتەوە.
Tafsir berbahasa Arab:
ٱلَّذِينَ أُخۡرِجُواْ مِن دِيَٰرِهِم بِغَيۡرِ حَقٍّ إِلَّآ أَن يَقُولُواْ رَبُّنَا ٱللَّهُۗ وَلَوۡلَا دَفۡعُ ٱللَّهِ ٱلنَّاسَ بَعۡضَهُم بِبَعۡضٖ لَّهُدِّمَتۡ صَوَٰمِعُ وَبِيَعٞ وَصَلَوَٰتٞ وَمَسَٰجِدُ يُذۡكَرُ فِيهَا ٱسۡمُ ٱللَّهِ كَثِيرٗاۗ وَلَيَنصُرَنَّ ٱللَّهُ مَن يَنصُرُهُۥٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ
ئەوانەی بە زوڵم و ستەم بێباوەڕان لە ماڵ و زێدو وڵاتی خۆیان بێ بوونی ھیچ تاوانێک دەریانکردن، ئەوە نەبێت دەیانووت: پەروەردگاری ئێمە (اللە)یە، جگە ئەو ھیچ پەروەردگارێکمان نییە، ئەگەر اللە تەعالا جەنگ و کوشتاری ڕێ پێنەدایە بۆ پێغەمبەران و باوەڕداران دژ بە دوژمنەکانیان ئەوا دەست درێژیان دەکردە سەر پەرستگاکان و دێر و پەرستگای گۆشەگیران و کەنیسەی گاورەکان و پەرستگای جولەکەکان و مزگەوتی موسڵمانان کە بۆ نوێژکردن دروست کراوون دەیانڕوخاندن، ئەو مزگەوتانەی کە موسڵمانان یاد و زیکری (اللە) ی بە زۆری تێدا دەکەن، بێگومان اللە تەعالا یارمەتی ئەو کەسە دەدات و سەری دەخات کەیارمەتی پێغەمبەرەکەی و ئاینەکەی دەدەن، بێگومان اللە تەعالا زۆر بەھێزە بۆ سەرخستنی ئەو کەسەی کە ئاینەکەی سەردەخات، وە زاڵ و بەدەسەڵاتیشە و ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بە سەریدا.
Tafsir berbahasa Arab:
ٱلَّذِينَ إِن مَّكَّنَّٰهُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ أَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُاْ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَمَرُواْ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَنَهَوۡاْ عَنِ ٱلۡمُنكَرِۗ وَلِلَّهِ عَٰقِبَةُ ٱلۡأُمُورِ
ئەوانەی بەڵێنیان پێدراوە کە سەربخرێن، ئەوانەن ئەگەر لەسەر زەویدا پایەدار و بەھێزمان کردن بەسەرخستنیان بەسەر دوژمنەکانیاندا نوێژەکانیان بەڕێک و پێکی ئەنجام دەدەن، وە زەکاتی ماڵ و سامانیان دەردەکەن، وە ئەوەی شەرع فەرمانی پێکردووە ئەوانیش فەرمانی پێدەکەن، وە ڕێگریش لەوە دەکەن کە شەرع ڕێگری لێکردووە، وە کۆتایی و سەرەنجامی ھەموو پاداشت و تۆڵە سەندنەوەیەکیش ھەر بۆ اللە تەعالایە.
Tafsir berbahasa Arab:
وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدۡ كَذَّبَتۡ قَبۡلَهُمۡ قَوۡمُ نُوحٖ وَعَادٞ وَثَمُودُ
- ئەی پێغەمبەری خوا - ئەگەر گەل و ھۆزەکەت بەدرۆت دەزانن و باوەڕت پێ ناکەن، ئەوا ئارام بگرە لەسەر قسە و قسەڵۆکیان، چونکە تۆ یەکەم پێغەمبەر نیت گەل و ھۆزەکەی بە درۆیان دانابن، پێش گەل و ھۆزەکەی تۆ گەل و ھۆزەکەی (نوح)یش (نوح)یان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێنەکرد، وە گەلی عادیش (ھود)یان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێنەکرد، ھەروەھا گەلی سەمودیش (صاڵح)یان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێنەکرد.
Tafsir berbahasa Arab:
وَقَوۡمُ إِبۡرَٰهِيمَ وَقَوۡمُ لُوطٖ
وە گەل و ھۆزەکەی (ئیبراھیم) (ئیبراھیم)یان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێنەکرد، وە گەل و ھۆزی (لوط)یش (لوط)یان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێنەکرد.
Tafsir berbahasa Arab:
وَأَصۡحَٰبُ مَدۡيَنَۖ وَكُذِّبَ مُوسَىٰۖ فَأَمۡلَيۡتُ لِلۡكَٰفِرِينَ ثُمَّ أَخَذۡتُهُمۡۖ فَكَيۡفَ كَانَ نَكِيرِ
وە خەڵکی مەدیەنیش (شوعەیب)یان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێنەکرد، وە فیرعەون و گەلەکەی (موسا)یان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێنەکرد، ئەمجا منیش بۆ ماوەیەک مۆڵەتی ئەو بێباوەڕانەمدا و تۆڵەیانم دواخست تاوەکو زیاتر پەلکێشیان بکەم، پاشان قار و غەزەبم لێگرتن و سزامدان، جا بیر بکەرەوە و تێڕامێنە من چۆن نکۆڵیم لێکردن و ڕێم لێگرتن، بەدڵنیایی بە ھۆی بێباوەڕییانەوە لەناوم بردن.
Tafsir berbahasa Arab:
فَكَأَيِّن مِّن قَرۡيَةٍ أَهۡلَكۡنَٰهَا وَهِيَ ظَالِمَةٞ فَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا وَبِئۡرٖ مُّعَطَّلَةٖ وَقَصۡرٖ مَّشِيدٍ
زۆرێک لە گوند و شارەکانمان - بەھۆی ستەمکاری و بێباوەڕییانەوە - بە سزایەکی سەخت لەناو برد، خانووەکانیان خاپوور کران و چۆڵ بوون لە دانیشتوانەکەی، وە بیری پڕ ئاویان بێ خاوەن کەوت و چۆڵ و کاول بوون، وە زۆر کۆشک و تەلاری بەرز و بڵندی جوان و ڕازاوەیان وێران بوون، وە نەبوونە قەڵای قایم بۆ پاراستنی خاوەنەکانیان.
Tafsir berbahasa Arab:
أَفَلَمۡ يَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَتَكُونَ لَهُمۡ قُلُوبٞ يَعۡقِلُونَ بِهَآ أَوۡ ءَاذَانٞ يَسۡمَعُونَ بِهَاۖ فَإِنَّهَا لَا تَعۡمَى ٱلۡأَبۡصَٰرُ وَلَٰكِن تَعۡمَى ٱلۡقُلُوبُ ٱلَّتِي فِي ٱلصُّدُورِ
ئایا ئەوانەی پێغەمبەریان بە درۆ دانا و باوەڕیان پێنەکرد، نەگەڕاون بەسەر زەویدا، تاوەکو بەچاوی خۆیان شوێنەواری ئەو گوند و شارە خاپوورکراوانە ببینن، بە ژیری خۆیان بیری لێ بکەنەوە و پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن، وە چیرۆکی ئەوانیان گوێ لێ بووبێت تاپەندی لێ وەربگرن، بێگومان کوێری و نابینایی کوێری و نابینایی چاوەکان نییە، بەڵکو کوێری و نابینایی فەوتێنەر کوێری و نابینایی ئەو دڵانەیە لەناو سینەدان، کاتێک ئەو دڵانە کوێر دەبنەوە ئیتر خاوەنەکانیان پەند و ئامۆژگاری لە ھیچ شتێک وەرناگرن.
Tafsir berbahasa Arab:
Beberapa Faedah Ayat-ayat di Halaman Ini:
• إثبات صفتي القوة والعزة لله.
جێگیر کردنی سیفەتی ھێز و عیززەت و دەسەڵات بۆ الله تەعالا.

• إثبات مشروعية الجهاد؛ للحفاظ على مواطن العبادة.
چەسپاندنی مەشروعییەتی جیھاد و تێکۆشان، بۆ پارێزگاری کردن لەپەرستگاکان.

• إقامة الدين سبب لنصر الله لعبيده المؤمنين.
بەرقەرارکردن و جێ بەجێکردنی ئەحکامەکانی شەریعەتی ئیسلام ھۆکاری پشتیوانی و سەرخستنی اللە تەعالان بۆ بەندە باوەڕدارەکانی.

• عمى القلوب مانع من الاعتبار بآيات الله.
کوێری دڵەکان ڕێگرە لە پەند و ئامۆژگاری وەرگرتن لە ئایەت و نیشانەکانی اللە تەعالا.

 
Terjemahan makna Surah: Al-Ḥajj
Daftar surah Nomor Halaman
 
Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Al-Mukhtaṣar fī Tafsīr Al-Qur`ān Al-Karīm ke bahasa Kurdi - Daftar isi terjemahan

Diterbitkan oleh Markaz Tafsīr Li Ad-Dirasāt Al-Qur`āniyyah.

Tutup