Check out the new design

Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Al-Mukhtaṣar fī Tafsīr Al-Qur`ān Al-Karīm ke bahasa Kurdi * - Daftar isi terjemahan


Terjemahan makna Surah: Āli 'Imrān   Ayah:
هُنَالِكَ دَعَا زَكَرِيَّا رَبَّهُۥۖ قَالَ رَبِّ هَبۡ لِي مِن لَّدُنكَ ذُرِّيَّةٗ طَيِّبَةًۖ إِنَّكَ سَمِيعُ ٱلدُّعَآءِ
لەو کاتەدا کە زەکەریا ئەو ڕزق وڕۆزیەی بەشێوەیەکی نا ئاسایی (دوور لە سوننەتی خوای بەزر وباڵا لە ڕۆزیدانی خەڵکی) لای مەریەم بینی بە ئومێدی ئەوەی کە خوای گەورە مناڵێکیان پێ ببەخشێت لەگەڵ ئەوەی خۆی چووە بە تەمەندا و ژنەکەشی ئافرەتێکی نەزۆکە: داوای لەخوای گەورە کرد و ووتی: ئەی پەروەردگارم مناڵێکی چاک وپاکوخاوێنم پێ ببەخشە، چونکە بێگومان تۆ بیسەری ئەوانەی کە داوات لێدەکەن، وە دێیت بەدەم داواکەشیانەوە.
Tafsir berbahasa Arab:
فَنَادَتۡهُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ وَهُوَ قَآئِمٞ يُصَلِّي فِي ٱلۡمِحۡرَابِ أَنَّ ٱللَّهَ يُبَشِّرُكَ بِيَحۡيَىٰ مُصَدِّقَۢا بِكَلِمَةٖ مِّنَ ٱللَّهِ وَسَيِّدٗا وَحَصُورٗا وَنَبِيّٗا مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ
لەو کاتەدا کە زەکەریا لە شوێنی پەرستنەکەی خۆی خەریکی نوێژ کردن بوو، فریشتەکە بانگی کرد و وتی: بێگومان خوای گەورە موژدەت پێ دەدات بە منداڵێک کە پاشتر دەتانبێت و ناوی یەحیایە، وە لە سیفەتەکانی ئەوەیە کە باوەڕی بە گشت وشەیەکی خوا ھەیە، مەبەست لەوەیە باوەڕی بە عیسای کوڕی مەریەم ھەیە چونکە عیسا بەشێوەیەکی تایبەت خوای گەورە بە گوفتاری خۆی دروستی کردووە، ئەم منداڵە دەبێتە گەورەی گەل و ھۆزەکەی خۆی لە زانست و زانیاری و پەرستندا، دەروونی خۆی دەگرێتەوە لە ھەموو شەھوەتبازییەک، لەناویاندا شەھوەتی نزیک بووەنەوە لە ئافرەتان، خۆی تەرخان کردووە بۆ پەرستنی پەروەردگاری، وە یەکێکیش دەبێت لە پێغەمبەران و لەڕیزی چاکەکارانیشدا دەبێت.
Tafsir berbahasa Arab:
قَالَ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي غُلَٰمٞ وَقَدۡ بَلَغَنِيَ ٱلۡكِبَرُ وَٱمۡرَأَتِي عَاقِرٞۖ قَالَ كَذَٰلِكَ ٱللَّهُ يَفۡعَلُ مَا يَشَآءُ
جا کاتێک فرییشتەکە موژدەی یەحیای دا بە زەکەریا (سەلامی خوای لێ بێت)، بەسەر سوڕمانێکەوە زەکەریا ووتی: ئەی پەروەردگارم، چۆن من مناڵم دەبێت کاتێک کە من پیر بووم وژنەکەشم نەزۆکە و مناڵی نابێت؟! خوای گەورەش لەوەڵامیدا فەرمووی: دروستکردن وبەخشینی یەحیا لەگەڵ ئەوەی تۆ پیر بوویت و ژنەکەیشت نەزۆکە، وەک ھەموو شتێکی تر کاتێک کە خوای گەورە بیەوێت بە شێوەیەکی دوور لە ڕاھاتنی خەڵکی ھەر شتێکی بوێت دروستی دەکات، چونکە خوای گەورە بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، ھەر شتێکی بوێت بە دانایی و زانیاری خۆی دروستی دەکات.
Tafsir berbahasa Arab:
قَالَ رَبِّ ٱجۡعَل لِّيٓ ءَايَةٗۖ قَالَ ءَايَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ ٱلنَّاسَ ثَلَٰثَةَ أَيَّامٍ إِلَّا رَمۡزٗاۗ وَٱذۡكُر رَّبَّكَ كَثِيرٗا وَسَبِّحۡ بِٱلۡعَشِيِّ وَٱلۡإِبۡكَٰرِ
زەکەریا ووتی: ئەی پەروەردگارم نیشانەیەکم بۆ دیاری بکە کە بزانم ژنەکەم سکی ھەیە ودوو گیانە، پەروەردگاریش فەرمووی: ئەو نیشانەیەی کە داوای دەکەیت ئەوەیە: کە تا سێ شەو و سێ ڕۆژ تۆ ناتوانێت لەگەڵ خەڵکیدا قسە بکەیت، بە ئاماژە وھاوشێوەکانی نەبێت، بەبێ ئەوەش کە دووژاری نەخۆشیەک وناڕێکیەک بوو بیت، جا لەبەر ئەوە زۆر یادی خوا وتەسبیحاتی ئەو بکە لەسەرەتای ڕۆژ و کۆتاییەکەیەوە.
Tafsir berbahasa Arab:
وَإِذۡ قَالَتِ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ يَٰمَرۡيَمُ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصۡطَفَىٰكِ وَطَهَّرَكِ وَٱصۡطَفَىٰكِ عَلَىٰ نِسَآءِ ٱلۡعَٰلَمِينَ
ئەی پێغەمبەر بیری ئەو کاتە بکەوە کاتێک کە فریشتەکە بە مەریەمی ووت (سەلامی خوای لێ بێت): بێگومان خوای گەورە ھەڵیبژاردویت بۆ کارێکی زۆر گرنگ، چونکە تۆ خاوەنی چەندان سیفاتی جوانیت، وە پاکژی کردویەتەوە لە کەموو کورتیەکان، وە ھەڵیبژاردویت بەسەر تەواوی ژنانی سەر ڕووی زەوی لە زەمانی خۆتدا.
Tafsir berbahasa Arab:
يَٰمَرۡيَمُ ٱقۡنُتِي لِرَبِّكِ وَٱسۡجُدِي وَٱرۡكَعِي مَعَ ٱلرَّٰكِعِينَ
ئەی مەریەم: مانەوەت لە ناو نوێژدا درێژ بکەرەوە، وە کڕنووش بەرەوە بۆ خوای گەورە لەگەڵ بەندە کڕنوشبەرە چاکەکاندا.
Tafsir berbahasa Arab:
ذَٰلِكَ مِنۡ أَنۢبَآءِ ٱلۡغَيۡبِ نُوحِيهِ إِلَيۡكَۚ وَمَا كُنتَ لَدَيۡهِمۡ إِذۡ يُلۡقُونَ أَقۡلَٰمَهُمۡ أَيُّهُمۡ يَكۡفُلُ مَرۡيَمَ وَمَا كُنتَ لَدَيۡهِمۡ إِذۡ يَخۡتَصِمُونَ
ئەی پێغەمبەر، ئەو ھەواڵانەی کە بۆمان باسکردیت لەبارەی زەکەریا و مەریەمەوە (سەلامی خوایان لێ بێت) لەو ھەواڵە نادیارانە بوو کە ئێمە وەحیمان بۆ کردیت و بۆمان باسکردیت، وە ئەو کاتە تۆ لای ئەو زانا و خواناسانە نەبویت کە بوو بە ناکۆکی و دەمەقاڵێیان لەسەر ئەوەی کامیان شایستەترن بە پەروەردەکردنی مەرەیەم، تا ئەوە بوو پەنایان برد بۆ تیر وپشک کردن بە ھەڵدانی پێنووسەکانیان بۆ ناو دەریا، ئەوە بوو تیر وپشکەکە بۆ پێنووسەکەی زەکەریا دەرچوو، - بەخێوکردن و پەروەردە کردنی مەریم خوای گەورە خستیە ئەستۆی زەکەریاوە.
Tafsir berbahasa Arab:
إِذۡ قَالَتِ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ يَٰمَرۡيَمُ إِنَّ ٱللَّهَ يُبَشِّرُكِ بِكَلِمَةٖ مِّنۡهُ ٱسۡمُهُ ٱلۡمَسِيحُ عِيسَى ٱبۡنُ مَرۡيَمَ وَجِيهٗا فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِ وَمِنَ ٱلۡمُقَرَّبِينَ
ئەی پێغەمبەر یادی ئەو کاتە بکەرەوە کە فریشتەکە ووتی: ئەی مەریەم، بێگومان خوای گەورە موژدەی بەخشینی کوڕێکت دەداتێ، بەشێوەیەکە کە بەبێ باوک لەدایک دەبێت، بەڵکو تەنھا بە ووشەیەک لەلایەن خوای گەورەوە دەبێت، بەوەی ھەرکە ووتی پێی ببە، ئەو مناڵە بە ئیزنی خوای گەورە لەدایک دەبێت، وە ناوی ئەو کوڕە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم دەبێت، کە پلە وپایەیەکی زۆر گەورەی دەبێت لە دونیا و دواڕۆژدا، وە یەکێکیش دەبێت لە نزیکەکانی پەروەردگار.
Tafsir berbahasa Arab:
Beberapa Faedah Ayat-ayat di Halaman Ini:
• عناية الله تعالى بأوليائه، فإنه سبحانه يجنبهم السوء، ويستجيب دعاءهم.
چاودێری کردنی خوای گەورە وپشتیوانی کردنی خواناسان ودۆستەکانی، بەوەی خوای گەورە خراپەیان لێ دوور دەخاتەوە و نزا وپاڕانەوەکانیان گیرا دەکات.

• فَضْل مريم عليها السلام حيث اختارها الله على نساء العالمين، وطهَّرها من النقائص، وجعلها مباركة.
خوای گەورە فەزڵی مەریەمی (سەلامی خوای لێ بێت) دا بەسەر ھەموو ئافرەتانی زەمانی خۆیدا، بەوەی لەناو ھەموویاندا ئەوی ھەڵبژارد، وە پاکژی کردەوە لە ھەموو کەموکورتیەک، وە موبارەک و پیرۆزی کرد.

• كلما عظمت نعمة الله على العبد عَظُم ما يجب عليه من شكره عليها بالقنوت والركوع والسجود وسائر العبادات.
ھەرچەند ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگار بەسەر بەندەکانیەوە گەورە بن، ھێندەش لەبەرامبەردا دەبێت شوکر وسوپاسی بکرێت، بە زۆر ڕاوەستان لە نوێژ و کڕنوش و سوژدە بردن بۆی، لەگەڵ تەواوی بەندایەتیەکانی تر بۆی.

• مشروعية القُرْعة عند الاختلاف فيما لا بَيِّنة عليه ولا قرينة تشير إليه.
مەشروعیەتی ودروستی تیروپشک کردن لەنێوان کەسەکاندا، کاتێک کە جیاوازی لە نێوانیان دروست دەبێت و ھیچ بەڵگە و نیشانەیەکیش نیە کە ئاماژە بە شایستەی ھیچ کەسێکیان بکات.

 
Terjemahan makna Surah: Āli 'Imrān
Daftar surah Nomor Halaman
 
Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Al-Mukhtaṣar fī Tafsīr Al-Qur`ān Al-Karīm ke bahasa Kurdi - Daftar isi terjemahan

Diterbitkan oleh Markaz Tafsīr Li Ad-Dirasāt Al-Qur`āniyyah.

Tutup