Terjemahan makna Alquran Alkarim - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Daftar isi terjemahan


Terjemahan makna Ayah: (184) Surah: Surah Āli 'Imrān
فَإِن كَذَّبُوكَ فَقَدۡ كُذِّبَ رُسُلٞ مِّن قَبۡلِكَ جَآءُو بِٱلۡبَيِّنَٰتِ وَٱلزُّبُرِ وَٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡمُنِيرِ
ئەی پێغەمبەر جا ئەگەر باوەڕیان پێ نەکردیت وبەدرۆیان زانیت ھیچ خەفەت مەخۆ چونکە ئەوە خوی نەگریسی بێباوەڕانە، چونکە پێش تۆیش پێغەمبەرانێکی زۆریان بەدرۆزانی وباوەڕیان پێ نەکردن، کە بەکۆمەڵێک بەڵگە ونیشانەی ئاشکرا وپەڕاوی پڕ لەحیکمەت وئامۆژگاری وڕێنمونی ویاسا وڕێسای جوان ھاتن بۆ لایان.
Tafsir berbahasa Arab:
Beberapa Faedah Ayat-ayat di Halaman Ini:
• من سوء فعال اليهود وقبيح أخلاقهم اعتداؤهم على أنبياء الله بالتكذيب والقتل.
یەکێک لە کارە نەگریس وخووە خراپەکانی جولەکە ئەوەیە دژایەتی سەرجەم پێغەمبەرانیان کردووە بە باوەڕ پێ نەکردن وکوشتنیان.

• كل فوز في الدنيا فهو ناقص، وإنما الفوز التام في الآخرة، بالنجاة من النار ودخول الجنة.
ھەموو سەرکەوتنەکانی دونیا سەرکەوتنی کاتی وناتەواون، بەڵکو سەرکەوتنی تەواو سەرکەوتنی دواڕۆژە، ئەویش بەڕزگار بوون لەئاگر و چوونە بەھەشتەوە.

• من أنواع الابتلاء الأذى الذي ينال المؤمنين في دينهم وأنفسهم من قِبَل أهل الكتاب والمشركين، والواجب حينئذ الصبر وتقوى الله تعالى.
یەکێک لەو تاقیکردنەوانەی کە دووچاری باوەڕداران دەبێت لە ئاین وگیانیان، ئەو تاقیکردنەوانەیە کە لەلایەن خاوەن نامەکان وبێباوەڕە ھاوەڵ بڕیاردەرەکانەوە ڕوو بەڕوویان دەبێتەوە، بۆیە پێویستە باوەڕدار لە بەرامبەریاندا ئارامگر بێت و لەخوا بترسێت.

 
Terjemahan makna Ayah: (184) Surah: Surah Āli 'Imrān
Daftar surah Nomor Halaman
 
Terjemahan makna Alquran Alkarim - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Daftar isi terjemahan

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Tutup