Check out the new design

Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Al-Mukhtaṣar fī Tafsīr Al-Qur`ān Al-Karīm ke bahasa Kurdi * - Daftar isi terjemahan


Terjemahan makna Surah: Luqmān   Ayah:
أَلَمۡ تَرَوۡاْ أَنَّ ٱللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَأَسۡبَغَ عَلَيۡكُمۡ نِعَمَهُۥ ظَٰهِرَةٗ وَبَاطِنَةٗۗ وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَٰدِلُ فِي ٱللَّهِ بِغَيۡرِ عِلۡمٖ وَلَا هُدٗى وَلَا كِتَٰبٖ مُّنِيرٖ
- ئەی خەڵکینە - ئایا نەتانزانیوە و نەتانبینیوە بێگومان اللە تەعالا بۆی ئاسانکردوون کەسوود وەربگرن لەوەی لە ئاسمانەکاندا ھەیە لە ڕۆژ و مانگ و ئەستێرەکان و بۆی ڕامھێناون، وە بۆیشی ئاسانکردوون کەسوود وەربگرن لەوەی لە زەویدا ھەیە لە گیانلەبەران و دار و درەخت و ڕووەک ھەر شتێکی تریش، وە ناز و نیعمەت و بەخششە دیارەکان کەبەچاو دەبینرێن ڕشتووە بەسەرتاندا، وەک جوانی لاشە و ڕووخسارتان، وە ناز و نیعمەتە نادیار و شاراوەکانیشی بەسەرتاندا ڕشتووە، وەک نیعمەتی عەقڵ و زانست، لەگەڵ بوونی ئەم نیعمەت و بەخششانە کەچی کەسانێک ھەن لەبارەی یەکخواپەرستی اللە وە بەبێ علیم و زانست و زانیاری کە پاڵپشت بێت بەوەحی و نیگا لەلایەن اللە وە یان پاڵپشت بەعەقڵێکی ڕۆشن، یان پاڵپشت بێت بە کتێبێک لەلایەن اللەوە دابەزی بێت موجادەلە و دەمەقاڵێ دەکەن.
Tafsir berbahasa Arab:
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱتَّبِعُواْ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُواْ بَلۡ نَتَّبِعُ مَا وَجَدۡنَا عَلَيۡهِ ءَابَآءَنَآۚ أَوَلَوۡ كَانَ ٱلشَّيۡطَٰنُ يَدۡعُوهُمۡ إِلَىٰ عَذَابِ ٱلسَّعِيرِ
ئەگەر بوترێت بەوانەی موجادەلە و دەمەقاڵێ دەکەن لەبارەی یەکخواپەرستی اللە وە : شوێن ئەو وەحی و نیگایە بکەون کە اللە تەعالا دایبەزاندووەتە سەر پێغەمبەرەکەی، ئەوا لەوەڵامدا دەڵێن: شوێنی ئەوە ناکەوین، بەڵکو شوێنی ئەوە دەکەوین کەباب و باپیرانمان لەسەری بوون لەبتپەرستی و شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان، ئایا شوێن باب و باپیرانیان دەکەون ئەگەر شەیتان بانگیشیان بکات بۆ شتێک گومڕایان بکات لە بتپەرستی و ھاوەڵ بڕیاردان، کە سەرەنجامەکەی لە سزای ئاگرێکی ھەڵگیرساو لە ڕۆژی قیامەتدا خۆی دەبینێتەوە؟
Tafsir berbahasa Arab:
۞ وَمَن يُسۡلِمۡ وَجۡهَهُۥٓ إِلَى ٱللَّهِ وَهُوَ مُحۡسِنٞ فَقَدِ ٱسۡتَمۡسَكَ بِٱلۡعُرۡوَةِ ٱلۡوُثۡقَىٰۗ وَإِلَى ٱللَّهِ عَٰقِبَةُ ٱلۡأُمُورِ
ھەر کەسێک بە ئیخلاص و دڵسۆزییەوە بڕوات بە پیری اللە تەعالاوە، موخلیص و دڵسۆز بێت لە عیبادەت و پەرستنەكەیدا ، وە چاکەکاریش بێت لە کردار و گوفتاریدا، ئەوە بەدڵنیاییەوە دەستی گرتووە بە بەھێزترین دەستگیرەوە کە ئومێد دەکرێت مرۆڤ ڕزگار بکات، چونکە ترسی ئەوەی نییە ئەوەی دەستی پێوەگرتووە ببچڕێت، وە سەرەنجامی ھەموو کارەکانیش ھەر بۆ لای اللە تەعالایە، وە بەشێوەیەکی شایستە پاداشت و تۆڵەی ھەمووان دەداتەوە.
Tafsir berbahasa Arab:
وَمَن كَفَرَ فَلَا يَحۡزُنكَ كُفۡرُهُۥٓۚ إِلَيۡنَا مَرۡجِعُهُمۡ فَنُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوٓاْۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
- ئەی پێغەمبەر- ھەر کەسێک بێباوەڕ بووە بە اللە تەعالا، با بێباوەڕییەکەی خەفەتبارت نەکات، لە ڕۆژی قیامەتیشدا ھەر تەنھا بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە، ئەو کاتە ھەواڵی ئەو گوناھ و تاوانانەیان دەدەینێ کە لە دونیادا ئەنجامیان دابوو، وە پاداشت و تۆڵەشیان لەسەر دەدەینەوە، بێگومان اللە تەعالا زانا و ئاگادارە بەوەی لەناو دڵەکاندا ھەیە، وە ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە.
Tafsir berbahasa Arab:
نُمَتِّعُهُمۡ قَلِيلٗا ثُمَّ نَضۡطَرُّهُمۡ إِلَىٰ عَذَابٍ غَلِيظٖ
ماوەیەکی کەم لەناز و نیعمەت و خۆشییەکانی دونیایان دەدەینێ، پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا ناچاریان دەکەین بەرەو سزای سەخت و دژواری ئاگری دۆزەخ بڕۆن.
Tafsir berbahasa Arab:
وَلَئِن سَأَلۡتَهُم مَّنۡ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُۚ قُلِ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ
- ئەی پێغەمبەر- ئەگەر پرسیار لەو بتپەرست و موشریکانە بکەیت کێ ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە. ئەوا زۆر بەدڵنیاییەوە دەڵێن: اللە تەعالا بەدیھێناون، کاتێک ئەمەیان وت، تۆیش پێیان بڵێ: سوپاس بۆ اللە تەعالا کە بەڵگەکانی لەسەر ئێوە بەدەرخست و دانتان بەم ھەقەدانا، بەڵام لەبەر نەزانی و جەھلیان زۆربەیان نازانن کێ شایستەی سوپاس و ستایشە.
Tafsir berbahasa Arab:
لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡغَنِيُّ ٱلۡحَمِيدُ
ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە لە خەلق و بەدیھێنان و موڵک و دەسەڵات و بەڕێوەبردن ھەر ھەمووی موڵکی اللە تەعالایە، بێگومان اللە تەعالا زۆر دەوڵەمەندە و بێ نیازە لەھەموو بەدیھێنراوەکانی، وە زۆریش سوپاسکراوە لە دونیا و دواڕۆژدا.
Tafsir berbahasa Arab:
وَلَوۡ أَنَّمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ مِن شَجَرَةٍ أَقۡلَٰمٞ وَٱلۡبَحۡرُ يَمُدُّهُۥ مِنۢ بَعۡدِهِۦ سَبۡعَةُ أَبۡحُرٖ مَّا نَفِدَتۡ كَلِمَٰتُ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٞ
ئەگەر ھەرچی داری سەر زەوی ھەیە ببڕرێتەوەو بکرێتە قەڵەم، وە ئاوی ھەموو دەریاکانیش بکرێتە مەرەکەب، وە حەوت دەریای تریشی بخرێتە سەر، وتە و کەلامی اللە تەعالا دوایی نایەن و تەواو نابن چونکە کۆتایی نایەت، بێگومان اللە تەعالا زاڵ و بەدەسەڵات و ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە دانا و کاربەجێیە لە خەلق و بەدیھێنان و بەڕێوەبردنیدا.
Tafsir berbahasa Arab:
مَّا خَلۡقُكُمۡ وَلَا بَعۡثُكُمۡ إِلَّا كَنَفۡسٖ وَٰحِدَةٍۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعُۢ بَصِيرٌ
- ئەی خەڵکینە- بەدیھێنانتان لەسەرەتا و زیندووکردنەوەیشتان لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ لێپرسینەوە و پاداشت و سزا وەرگرتن، لە ئاسانی و ساناییدا وەک بەدیھێنان و زیندووکردنەوەی تەنھا کەسێک وایە، بێگومان اللە تەعالا زۆر بیسەرە، بەشێوەیەک بیستنی دەنگێک سەرقاڵی ناکات لە بیستنی دەنگێکی تر، وە بینەری کردوەکانتانە، بەشێوەیەک بینینی شتێک سەرقاڵی ناکات لە بینین شتێکی تر، ھەر بەم شێوەیە بەدیھێنانی کەسێک و زیندووکردنەوەی سەرقاڵی ناکات لە بەدیھێنان و زیندووکردنەوەی کەسێک تر.
Tafsir berbahasa Arab:
Beberapa Faedah Ayat-ayat di Halaman Ini:
• نعم الله وسيلة لشكره والإيمان به، لا وسيلة للكفر به.
ناز ونیعمەت و بەخششەکانی اللە تەعالا ھۆکارێکن بۆ شوکر و سوپاسکردن و باوەڕھێنان پێی، نەک ھۆکارێک بێت بۆ کوفر و بێباوەڕ بوون پێی.

• خطر التقليد الأعمى، وخاصة في أمور الاعتقاد.
مەترسی چاولێکەری کوێرانە، بەتایبەت لەو بابەتانەی پەیوەستن بە عەقیدە و بیروباوەڕەوە.

• أهمية الاستسلام لله والانقياد له وإحسان العمل من أجل مرضاته.
گرنگی تەسلیم بوون و ملکەچ بوون بۆ اللە تەعالا، وە کاری چاکردن لەپێناو بەدەستھێنانی ڕەزامەندی ئەو زاتە پیرۆزە.

• عدم تناهي كلمات الله.
وشە و کەلامی اللە تەعالا ھەرگیز کۆتایی نایەت.

 
Terjemahan makna Surah: Luqmān
Daftar surah Nomor Halaman
 
Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Al-Mukhtaṣar fī Tafsīr Al-Qur`ān Al-Karīm ke bahasa Kurdi - Daftar isi terjemahan

Diterbitkan oleh Markaz Tafsīr Li Ad-Dirasāt Al-Qur`āniyyah.

Tutup