Check out the new design

Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Al-Mukhtaṣar fī Tafsīr Al-Qur`ān Al-Karīm ke bahasa Kurdi * - Daftar isi terjemahan


Terjemahan makna Surah: An-Nisā`   Ayah:
ٱلرِّجَالُ قَوَّٰمُونَ عَلَى ٱلنِّسَآءِ بِمَا فَضَّلَ ٱللَّهُ بَعۡضَهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖ وَبِمَآ أَنفَقُواْ مِنۡ أَمۡوَٰلِهِمۡۚ فَٱلصَّٰلِحَٰتُ قَٰنِتَٰتٌ حَٰفِظَٰتٞ لِّلۡغَيۡبِ بِمَا حَفِظَ ٱللَّهُۚ وَٱلَّٰتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَٱهۡجُرُوهُنَّ فِي ٱلۡمَضَاجِعِ وَٱضۡرِبُوهُنَّۖ فَإِنۡ أَطَعۡنَكُمۡ فَلَا تَبۡغُواْ عَلَيۡهِنَّ سَبِيلًاۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيّٗا كَبِيرٗا
پیاوان سەرپەرشتیاری ئافرەتانن، وە ھەڵدەستن بە جێ بەجێکردنی کاروبارەکانیان، بەھۆی ئەو فەزڵەی کە خوای گەورە داویەتی بەپیاوان بەسەر ئافرەتانەوە، وە بەھۆی ئەوەی کە خوای گەورە واجبی کردووە لەسەر پیاوان کە خەرجی ئافرەتان دابین بکەن، جا ئافرەتانی چاک وخواناس ئەوانەن کەگوێڕایەڵی پەروەردگار وە گوێڕایەڵی مێردەکانیانن، ئەو ئافرەتانە ئەگەر مێردەکانیان لێ دیار نەبێت خیانەتیان لێ ناکەن بەھۆی ئەوەی خوای گەورە یارمەتی داون، وە ئەوانەی ئێوە دەترسن لەوەی کە سەرپێچی بکەن وگویڕایەڵیتان نەکەن بەگوفتار وکردار، جا لەو حاڵەتەدا ئەی پیاوان بەوە لەگەڵیان دەست پێ بکەن کە ئامۆژگاریان بکەن وبیان ترسێنن بەخوای گەورە، جا ئەگەر ھاتوو ئامۆژگاری سوودی نەبوو، وە وەڵامی باشیان نەبوو، ئەوا جێگایان لێ جیا بکەنەوە، بەوەی پشتی تێکات و سەرجێی لەگەڵ نەکات، خۆ ئەگەر ھاتوو ئەمەش سوودی نەبوو، وەڵامی ئەرێنیان نەبوو، ئەوا لێیان بدەن بەڵام لێدانێکی سووک و برینداریان نەکەن، ئەگەر ھاتوو گەڕانەوە بۆ گوێڕایەڵی فەرمانەکانتان ئیتر ئێوەیش ھیچ ڕێگایەکی تر مەگرنە بەر بۆ ئازاردان وستەم لێکردنیان، بێگومان خوای گەورە بەرز وبڵندە بەسەر ھەموو شتێکدا، گەورەیە لە زات و سیفاتیدا بۆیە لێی بترسن وفەرمانەکانی بەجێ بھێنن.
Tafsir berbahasa Arab:
وَإِنۡ خِفۡتُمۡ شِقَاقَ بَيۡنِهِمَا فَٱبۡعَثُواْ حَكَمٗا مِّنۡ أَهۡلِهِۦ وَحَكَمٗا مِّنۡ أَهۡلِهَآ إِن يُرِيدَآ إِصۡلَٰحٗا يُوَفِّقِ ٱللَّهُ بَيۡنَهُمَآۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا خَبِيرٗا
ئەی سەرپەرشتیارانی ھەردوولا - کەسوکاری ژن ومێرد- ئەگەر ھاتوو ترسی ئەوەتان ھەبوو ناکۆکی نێوانیان سەردەکێشێت بۆ دوژمنایەتی و پشت لەیەکتر ھەڵکردن ئەوا پیاوێکی دادگەر لەکەسوکاری مێردەکە، وە پیاوێکی دادگەریش لە کەسوکاری ژنەکە بنێرن تاوەکو بکۆڵنەوە لەھەڵە وکەموکورتی ھەردولایان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک کە ئەوان بەچاکی دەزانن یان جیابوونەوە، یاخود پێکھاتن و گەڕانەوە بۆلای یەکتر، بێگومان پێک ھاتنەوە باشترە لە جیابوونەوە، ئەگەر ھاتوو ئەو دوو کەسەی کە نێرراون بۆ چارەسەری کێشەکە ڕازی بوون پێک بھێنەوە و نیەتیان باش بوو ئەوا خوای گەورەش یارمەتی ژن ومێردەکە دەدات و پێکیان دەھێنێتەوە، وە ناکۆکی ناھێڵێت لەنێوانیاندا، بێگومان خوای گەورە ھیچ شتێکی بەندەکانی لاشاراوە نیە، وە ئەو زۆر زانایە بە ووردەکاری ئەوەی لەناو دڵیاندا دەیشارنەوە.
Tafsir berbahasa Arab:
۞ وَٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ وَلَا تُشۡرِكُواْ بِهِۦ شَيۡـٔٗاۖ وَبِٱلۡوَٰلِدَيۡنِ إِحۡسَٰنٗا وَبِذِي ٱلۡقُرۡبَىٰ وَٱلۡيَتَٰمَىٰ وَٱلۡمَسَٰكِينِ وَٱلۡجَارِ ذِي ٱلۡقُرۡبَىٰ وَٱلۡجَارِ ٱلۡجُنُبِ وَٱلصَّاحِبِ بِٱلۡجَنۢبِ وَٱبۡنِ ٱلسَّبِيلِ وَمَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُكُمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ مَن كَانَ مُخۡتَالٗا فَخُورًا
بەتاک و تەنھایی خوای گەورە بپەرستن و گوێرایەڵی بن، وە جگە لەویش ھیچ کەسێکی تر مەپەرستن، وە لەگەڵ دایک و باوکتاندا چاک بن، وە ڕێزیان بگرن، وە لەگەڵ خزمان و ھەتیوان و ھەژاراندا ئاکار و ڕەوشتان چاک بێت، ھەروەھا لەگەڵ دراوسێی خزم و دراوسێیەکیش کە خزم نییە چاک بن، وە لەگەڵ ھاوەڵ و ھاوڕێی ھەمیشەیتان باش بن، وە لەگەڵ ڕێبواری نامۆ -غەریب- و نەناسراویش چاک بن، ئەو ڕێبوارەی کە لەڕێ جێماوە و خواردن و خواردنەوە و کەلوپەلی لێ بڕاوە، وە لەگەڵ کۆیلە و کەنیزەکەکانتاندا چاک بن، بێگومان خوای گەورە ئەو کەسەی خۆش ناوێت کە سەرسامی خۆیەتی و لوت بەرزە بەسەر بەندەکانی خوادا، وە زۆریش مەدح و سەنای خۆی دەکات و خۆی ھەڵدەکێشێت بەسەر خەڵکیدا.
Tafsir berbahasa Arab:
ٱلَّذِينَ يَبۡخَلُونَ وَيَأۡمُرُونَ ٱلنَّاسَ بِٱلۡبُخۡلِ وَيَكۡتُمُونَ مَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦۗ وَأَعۡتَدۡنَا لِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابٗا مُّهِينٗا
وە خوای گەورە ئەوانەشی خۆش ناوێت کە چروکی وبەخیلی و ڕژدی دەکەن، وە ئەوەی خوای گەورە واجبی کردووە لەسەری بە بەخشین لەو ماڵەی خوا داویەتی نابەخشێت، وە بە گوفتار وکرداریشیان فەرمان بەخەڵکی دەکەن کە ماڵیان نەبەخشن، وە ئەو فەزڵ ونازو نیعمەتەی خوای گەورە پێی بەخشیون لەماڵ و سامان و زانست وزانیاری دەیشارنەوە، وە ھەق وڕاستی بۆ خەڵکی ڕوون ناکەنەوە و دەیشارنەوە، وە ناھەق وناڕەوا بەدەردەخەن وئاشکرای دەکەن، ئەم ئاکارانە ئاکاری بێباوەڕانە، خوای گەورە سزای ڕسواکەری ئامادە کردوووە بۆ بێباوەڕان.
Tafsir berbahasa Arab:
Beberapa Faedah Ayat-ayat di Halaman Ini:
• ثبوت قِوَامة الرجال على النساء بسبب تفضيل الله لهم باختصاصهم بالولايات، وبسبب ما يجب عليهم من الحقوق، وأبرزها النفقة على الزوجة.
جێگری سەرپەرشتیاری پیاوان بەسەر ئافرەتاندا ھۆکارەکەی ئەوەیە خوای گەورە فەزڵی پیاوانی داوە بەسەر ئافرەتاندا بەوەی کە کردوونی بەسەرپەرشتیاریان، وە بەھۆی ئەوەش کە خوای گەورە واجبی کردووە لەسەر پیاوان کە مافی ئافرەتان دەستەبەر بکەن، لەسەروو ھەموویانەوە دابین کردنی خەرجیەکانی ئافرەت بەھەموو شێوەکانیەوه.

• التحذير من البغي وظلم المرأة في التأديب بتذكير العبد بقدرة الله عليه وعلوه سبحانه.
ھۆشیاریدان لە ستەمی ئافرەت ودەرچوون لە سنوریان، بە تەئدیب کردنیان، ئەویش بەوەی بیری بەندەی خوا بھێنرێتەوە کە خوای گەورە بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە پاک وبێگەرد وبەرز وبڵندە.

• التحذير من ذميم الأخلاق، كالكبر والتفاخر والبخل وكتم العلم وعدم تبيينه للناس.
ھۆشداری دان لە خووە خراپەکان، وەک لوت بەرزی و خۆ ھەڵکێشان بەسەر خەڵکی وڕژدی و چروکی و شاردنەوەی زانست وزانیاری وڕوون نەکردنەوەی بۆ خەڵکی.

 
Terjemahan makna Surah: An-Nisā`
Daftar surah Nomor Halaman
 
Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Al-Mukhtaṣar fī Tafsīr Al-Qur`ān Al-Karīm ke bahasa Kurdi - Daftar isi terjemahan

Diterbitkan oleh Markaz Tafsīr Li Ad-Dirasāt Al-Qur`āniyyah.

Tutup