Terjemahan makna Alquran Alkarim - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Daftar isi terjemahan


Terjemahan makna Ayah: (17) Surah: Surah Gāfir
ٱلۡيَوۡمَ تُجۡزَىٰ كُلُّ نَفۡسِۭ بِمَا كَسَبَتۡۚ لَا ظُلۡمَ ٱلۡيَوۡمَۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلۡحِسَابِ
ئەمڕۆ کە ڕۆژی قیامەتە ھەموو کەسێک پاداشتی کار و کردەوەکانی دەدرێتەوە و وەریان دەگرێتەوە، ئەگەر چاکی کردبێت پاداشتی باش و چاک وەردەگرێت، خۆ ئەگەر خراپیشی کردبێت ئەوا سزای خراپەکانی وەردەگرێتەوە، ئەمڕۆ زوڵم و ستەم لەکەس ناکرێت،؛ چونکە ئەوەی حاکمە و بڕیار دەدات زاتی اللەی دادگەرە، بێگومان اللە تەعالا زۆر بەخێرایی حساب و لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات، چونکە ئاگاداری کار و کردەوەکانیانە.
Tafsir berbahasa Arab:
Beberapa Faedah Ayat-ayat di Halaman Ini:
• التذكير بيوم القيامة من أعظم الروادع عن المعاصي.
بیرخستنەوەی ڕۆژی قیامەت لەگەورەترینی ئەو بەربەستانەیە کەوا لە مرۆڤ دەکات دەستھەڵگرێت لە گوناھ و تاوان و خراپەکردن.

• إحاطة علم الله بأعمال عباده؛ خَفِيَّة كانت أم ظاهرة.
اللە تەعالا ئاگادارە بەگشت کار و کردەوەی بەندەکانی، بەنھێنی و ئاشکرایەوە.

• الأمر بالسير في الأرض للاتعاظ بحال المشركين الذين أهلكوا.
فەرمان کردن بەگەڕان بەسەر زەویدا بۆ پەند و ئامۆژگاری وەرگرتنە لەحاڵ و گوزەران و سەرەنجامی ئەو بتپەرست و موشریکانەی لەناوچوون.

 
Terjemahan makna Ayah: (17) Surah: Surah Gāfir
Daftar surah Nomor Halaman
 
Terjemahan makna Alquran Alkarim - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Daftar isi terjemahan

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Tutup