Check out the new design

Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Al-Mukhtaṣar fī Tafsīr Al-Qur`ān Al-Karīm ke bahasa Kurdi * - Daftar isi terjemahan


Terjemahan makna Surah: Al-Jāṡiyah   Ayah:
أَفَرَءَيۡتَ مَنِ ٱتَّخَذَ إِلَٰهَهُۥ هَوَىٰهُ وَأَضَلَّهُ ٱللَّهُ عَلَىٰ عِلۡمٖ وَخَتَمَ عَلَىٰ سَمۡعِهِۦ وَقَلۡبِهِۦ وَجَعَلَ عَلَىٰ بَصَرِهِۦ غِشَٰوَةٗ فَمَن يَهۡدِيهِ مِنۢ بَعۡدِ ٱللَّهِۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ
- ئەی پێغەمبەر- ئایا ئەو کەسەت بینیووە کە شوێن ھەواو ئارەزووەکانی کەوتووە و کردوویەتی بەخوا و پەرستراوی خۆی و لە فەرمانەکانی لانادات، بێگومان اللە تەعالا گومڕای کردووە ھەرچەند ھەق و ڕاستیش ئەناسێت، چونکە شایانی ئەوەیە گومڕا بکرێت، وە مۆریشی ناوە بەسەر گوێ و دڵیدا ھیچ شتێک نابیستێ کە سوودی لێ ببینێت، وە پەردەیەکی ھێناوە بەسەر چاویدا ناھێڵێت ھەق و ڕاستی ببینێت، جا كێ ھەیە موەفەقی بکات و ھیدایەتی بدات بۆ ھەق و ڕاستی دوای ئەوەی ئەو گومڕای کرد؟! ئایا بیرناکەنەوە لە زەرەر و زیانی شوێنکەوتنی ھەواو ئارەزوو، وە لە سوود و قازانجی شوێنکەوتنی شەریعەتەکەی اللە تەعالا؟!
Tafsir berbahasa Arab:
وَقَالُواْ مَا هِيَ إِلَّا حَيَاتُنَا ٱلدُّنۡيَا نَمُوتُ وَنَحۡيَا وَمَا يُهۡلِكُنَآ إِلَّا ٱلدَّهۡرُۚ وَمَا لَهُم بِذَٰلِكَ مِنۡ عِلۡمٍۖ إِنۡ هُمۡ إِلَّا يَظُنُّونَ
ئەو بێباوەڕانەی نكۆڵیان دەکرد لە زیندووبونەوەی دوای مردن، وتیان: ژیان تەنھا ژیانی دونیامانە، دوای ئەو ژیانە ژیانێکی تر بوونی نییە، چەندین نەوە لە خەڵکی دەمرن و جارێکی تر ناگەڕێنەوە، وە چەندین نەوەیش لەدوای ئەوان دەژێن، ھیچ شتێک لە ناومان نابات تەنھا سەردەم و زەمانەیە، شەو و ڕۆژ بەدوای یەکدا دێن و دەڕۆن و لەناومان دەبەن، ئەوان ھیچ زانیاریەکیان نییە لەسەر ئەو نکۆڵی کردنەیان لە زیندووبونەوە، بەڵکو تەنھا لە گومانەوە ئەو قسەیە دەکەن، بەڕاستی گومان و دوو دڵیش لە ئاست ھەق و ڕاستی و باوەڕدا ھیچ سوودی نییە.
Tafsir berbahasa Arab:
وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٖ مَّا كَانَ حُجَّتَهُمۡ إِلَّآ أَن قَالُواْ ٱئۡتُواْ بِـَٔابَآئِنَآ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
ئەگەر ئایەت و نیشانە و بەڵگە ڕوون و ئاشکراکان بەسەر ئەو بتپەرست و موشریکانەدا بخوێنرێتەوە کە نکۆڵی لە زیندووبونەوەی دوای مردن دەکەن، ئەوا ھیچ بەڵگەیەکیان نییە تەنھا ئەوە نەبێت بە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) و ھاوەڵانی ئەڵێن: باوباپیرانمان کە مردوون بۆمانی زیندوو بکەنەوە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن لە دوای مردنمان جارێکی تر زیندوو دەکرێینەوە.
Tafsir berbahasa Arab:
قُلِ ٱللَّهُ يُحۡيِيكُمۡ ثُمَّ يُمِيتُكُمۡ ثُمَّ يَجۡمَعُكُمۡ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ لَا رَيۡبَ فِيهِ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ
- ئەی پێغەمبەر - تۆیش پێیان بڵێ: اللە تەعالا بەوەی بەدیھێناون یەکەم جار ژیانی پێ بەخشیوون و زیندووی کردونەتەوە، پاشان دەتانمرێنێت، پاشان لە دوای مردن و لە ڕۆژی قیامەتدا ھەمووتان کۆ دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشت دانەوە و تۆڵە لێ سەندنەوە، کەھیچ گومانی تێدا نییە، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئاگاداری ئەوە نین و نایزانن، ھەر لەبەر ئەوە بەکار و کردەوەی چاکە خۆیانی بۆ ئامادە ناکەن.
Tafsir berbahasa Arab:
وَلِلَّهِ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَيَوۡمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ يَوۡمَئِذٖ يَخۡسَرُ ٱلۡمُبۡطِلُونَ
اللە تەعالا خاوەنی ئاسمانەکان و زەوییە، ھیچ کەسێک شایانی ئەوە نییە بەھەق تێیاندا بپەرسترێت جگە لەو، ئەو ڕۆژەی قیامەت دێت، وە پەروەردگار مردووەکان زیندوو دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشت دانەوە، ئەو کەسانەی لەسەر باتڵ و بیروباوەڕی پڕوپوچ بوون و غەیری اللە تەعالایان پەرستووە لەو ڕۆژەدا تووشی دۆڕان و خەسارۆمەندی راستەقینە دەبن.
Tafsir berbahasa Arab:
وَتَرَىٰ كُلَّ أُمَّةٖ جَاثِيَةٗۚ كُلُّ أُمَّةٖ تُدۡعَىٰٓ إِلَىٰ كِتَٰبِهَا ٱلۡيَوۡمَ تُجۡزَوۡنَ مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ
- ئەی پێغەمبەر - لەو ڕۆژەدا دەبینی ھەموو ئوممەتێک بەسەر چۆکدا کەوتووە چاوەڕوانی ئەوە دەکەن چێیان لەگەڵدا دەکرێت، ھەموو ئوممەتێک بانگ دەکرێت بۆ نامەی کار و کردەوەکانی کە فریشتەکان لەدونیا لەسەریان تۆماریان کردووە، - ئەی خەڵکینە - ئەمڕۆ ھەر چاکەیەک یان خراپەیەکتان کردبێت پاداشت و سزای لەسەر وەردەگرن.
Tafsir berbahasa Arab:
هَٰذَا كِتَٰبُنَا يَنطِقُ عَلَيۡكُم بِٱلۡحَقِّۚ إِنَّا كُنَّا نَسۡتَنسِخُ مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ
ئەمە کتێب و نووسراوی ئێمەیە کە فریشتەکانمان کار و کردەوەکانی ئێوەی تێدا تۆمار کردووە، بەھەق و ڕاستی شاھیدیتان لەسەر دەدەن و دێنە گۆ دەی سەیری بکەن و بیخوێننەوە بزانن چیتان کردووە، بێگومان ئێمە فەرمانمان بە فریشتە پارێزەرەکانی خۆمان کردبوو ھەرچیەک دەکەن و ئەنجامی دەدەن ھەمووی بنووسن و تۆماری بکەن لەسەرتان.
Tafsir berbahasa Arab:
فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَيُدۡخِلُهُمۡ رَبُّهُمۡ فِي رَحۡمَتِهِۦۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡمُبِينُ
بەڵام ئەو کەسانەی باوەڕیان ھێناوە و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، پەروەردگاریان بەڕەحم و بەزەیی خۆی دەیانخاتە بەھەشتەکەی خۆیەوە، ئەو پاداشتەی اللە تەعالا دەیداتەوە بەوانە بردنەوە و سەرکەوتنی ڕوون ئاشکرایە کە ھیچ بردنەوە و سەرکەوتنێکی تر ھاوشێوەی ئەوە نییە.
Tafsir berbahasa Arab:
وَأَمَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَفَلَمۡ تَكُنۡ ءَايَٰتِي تُتۡلَىٰ عَلَيۡكُمۡ فَٱسۡتَكۡبَرۡتُمۡ وَكُنتُمۡ قَوۡمٗا مُّجۡرِمِينَ
بەڵام ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا، بۆ دەم کوتکردنیان پێیان دەوترێت: ئایا لە دونیادا ئایەت و بەڵگە و نیشانەکانی منتان بەسەردا نەخوێنرایەوە کەچی خۆتان بەگەورە زانی و باوەڕتان نەھێنا، بێگومان ئێوە گەلێکی تاوانبارن، کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و سەرپێچیتان دەکرد؟!
Tafsir berbahasa Arab:
وَإِذَا قِيلَ إِنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞ وَٱلسَّاعَةُ لَا رَيۡبَ فِيهَا قُلۡتُم مَّا نَدۡرِي مَا ٱلسَّاعَةُ إِن نَّظُنُّ إِلَّا ظَنّٗا وَمَا نَحۡنُ بِمُسۡتَيۡقِنِينَ
وە ئەگەر پێتان بووترێت: بێگومان ئەو پەیمان و بەڵێنی اللە تەعالا داویەتی بە بەندەکانی ھەق و ڕاستە کە لە قیامەتدا زیندوویان دەکاتەوە و پاداشتی کار و کردەوەکانیان دەداتەوە، وە ڕۆژی دواییش ھەق و ڕاستە و گومانی تێدا نییە، دەی بەکاروکردەوەی چاکە خۆتانی بۆ ئامادە بکەن، کەچی لە وەڵامدا دەڵێن: ئێمە نازانین ڕۆژی دوایی چییە، تەنھا گومانێکی لاوازمان ھەیە کە ڕۆژی دوایی دێت، ئێمە دڵنیا نین لە ھاتنی.
Tafsir berbahasa Arab:
Beberapa Faedah Ayat-ayat di Halaman Ini:
• اتباع الهوى يهلك صاحبه، ويحجب عنه أسباب التوفيق.
شوێنکەوتنی ھەواو ئارەزوو خاوەنەکەی بەرەو تیاچوون دەبات و ھۆکاری موەفەق بوونی لێ دەشارێتەوە.

• هول يوم القيامة.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ناڕەحەتییەکانی ڕۆژی قیامەت.

• الظن لا يغني من الحق شيئًا، خاصةً في مجال الاعتقاد.
گومان لەبەرامبەر ھەق و ڕاستیدا ھیچ سوودێکی نییە، بەتایبەت لە بواری بیروباوەڕدا.

 
Terjemahan makna Surah: Al-Jāṡiyah
Daftar surah Nomor Halaman
 
Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Al-Mukhtaṣar fī Tafsīr Al-Qur`ān Al-Karīm ke bahasa Kurdi - Daftar isi terjemahan

Diterbitkan oleh Markaz Tafsīr Li Ad-Dirasāt Al-Qur`āniyyah.

Tutup